میدیاكانی سێبەر،هەردەم لە گومان و خەیاڵدا

میدیاكانی سێبەر،هەردەم لە گومان و خەیاڵدا
سەفەرە هەستیارە كەی بارزانی زۆری هەڵدەگرێت و لە توانای ئەو بابەتە كورتە توانای باس كردن لە بایەخەكەی نییە، تەنیا دەتوانم بڵیم بە هۆی تێكچوونی پرۆسەی ئاشتی لە توركیا و هەموو ئەو زەرەر و زیانانەی كە بە هۆی سیاسەتی چەوتی پە كە كە بەر خەڵكی سڤیل كەوت هەر وەها كودتا سەر نەكەوتووەكەی گولەنەكان، كە كودتایەكی سەر بازی دژی شەرعییەت و هەموو پرەنسیبەكانی دیموكراسی بوو هەر وها لە یەك نێزیك بوونەوەی توركیا لە بەرەی روسیا و ئێران هەموو ئەو بابەتە هەستیارانەن كە خۆی لە خۆیدا گرینگییەكی یەكجار زۆر بە ئەو سەفەرەی سەرۆكی هەرێم بۆ توركیا دەدەن
هەموو ئەوانەی سەرەوە وای كردووە كە میدیاكانی جیهانی بە بایەخەوە باس لەو سەردانە بكەن و رۆڵی سەرۆك بارزانی لە هاوكێشە سیاسییەكانی رۆژ هەڵاتی ناوەراست بە گرینگییەوە باس بكەن
بە پێچەوانەی هەموو ئەوانەش ،بە لە بەر چاو نەگرتنی بەرژەوەندییەباڵاكانی گەڵی كورد و تەنیا بە تێروانینێكی تەسك ئەویش لە چاویلكەی شك و گومان وەكوو هەموو جارێك هەوڵی بێ‌ بایەخ نیشاندانی بابەتەكە دەكەن هەر چەندە كە ئەوانە تۆزقالێك لە گرینگی بابەتەكە كەم ناكاتەوە لە بەر ئەوەی ئەو دەمامكەی كە ساڵانێك گرێیان داوە لە چاویان كەوتووە و فارس گۆتەنی:" ئیتر خەنەكەیان رەنگی نییە " هەموو ئەوانەش دەرهاویشتەی ئەو كورت بینییەی تاقمەكەی بە ناو گۆرانخوازەكانە كە ناتوانن ئەو هەموو سەر كەوتنانەی گەڵی كورد كە لە سەر دەستی بەرێز سەرۆك بارزانی دێتە كایەوە ببینن و هەموو شتەكان لەو دیدگایە دەبینن و بەس.
Top