میدیاكانی سێبەر،هەردەم لە گومان و خەیاڵدا
August 25, 2016
وتار و بیروڕا
هەموو ئەوانەی سەرەوە وای كردووە كە میدیاكانی جیهانی بە بایەخەوە باس لەو سەردانە بكەن و رۆڵی سەرۆك بارزانی لە هاوكێشە سیاسییەكانی رۆژ هەڵاتی ناوەراست بە گرینگییەوە باس بكەن
بە پێچەوانەی هەموو ئەوانەش ،بە لە بەر چاو نەگرتنی بەرژەوەندییەباڵاكانی گەڵی كورد و تەنیا بە تێروانینێكی تەسك ئەویش لە چاویلكەی شك و گومان وەكوو هەموو جارێك هەوڵی بێ بایەخ نیشاندانی بابەتەكە دەكەن هەر چەندە كە ئەوانە تۆزقالێك لە گرینگی بابەتەكە كەم ناكاتەوە لە بەر ئەوەی ئەو دەمامكەی كە ساڵانێك گرێیان داوە لە چاویان كەوتووە و فارس گۆتەنی:" ئیتر خەنەكەیان رەنگی نییە " هەموو ئەوانەش دەرهاویشتەی ئەو كورت بینییەی تاقمەكەی بە ناو گۆرانخوازەكانە كە ناتوانن ئەو هەموو سەر كەوتنانەی گەڵی كورد كە لە سەر دەستی بەرێز سەرۆك بارزانی دێتە كایەوە ببینن و هەموو شتەكان لەو دیدگایە دەبینن و بەس.