بایەخی سەردانەکەی سەروکی کوردستان بارزانی وکاریگەریەکەی
August 24, 2016
وتار و بیروڕا
شایانی ئاماژە پێدانە کە دانانی ئاڵای پیروزی کوردستان لە پێشوازی سەروک بارزانی دا خوی لە خوی دا ڕامانێکی زور دەبەخشێت و مانایێکی زور لە خوی دا هەڵدەگرێت چونکە لە وڵاتێکی وەکۆ تورکیا لە ڕابردودا حەتتا قسە کردن بەزمانی دایکیش یاساغ بوو بەڵام ئەمڕو بە هوی ئەو سیاسەتە حەکیمانە ئەو دیبلوماسیەتە بە هێزەی سەروک بارزانی وا دەبینین ئاڵای کوردستان لە تەنیشت ئاڵای ئەم دەوڵەتانە دادەنرێت لە پێشوازی بارزانی دا ولە سەر ئاستی لوتکەی دەوڵەتان دا بە فەرمی بانگهێشت دەکرێت وەک سەروک وڵاتێک
سەردانی بارزانی بو تورکیا بە تایبەت لەم ئان ساتە هەستیارەدا گرنگیەکی یەکجار زوری هەیە چونکە هەر لەم ماوەیەدا چەندین ڕوداوو گوڕانکاری سیاسی سەریان هەڵدا هەم لە سەر ئاستی هەرێمایەتی و نێودەوڵەتی لە لایێک و هەم لەسەر ئاستی نێو خوی تورکیا و ئەم ڕوداوو گوڕانکاریانەش بونە هوی ئەوەی کە هەم هاوپایمانی تازە بێنە ئاراوە وهەمیش پێداچونەوەیێکی ورد لەسەر ڕەوشی سیاسی ناوچەکە دا بکرێت بە گشتی وبە تایبەت لەو شوێنانەی کە لە نێو چەقی ململانێییەکان دان بویە یەکێک لە مەسەلە هەرە گرنگەکان بریتی دەبێت لە هەنگاو نان بە رەو زیندوو کردنەوەی پڕوسەی ئاشتی لە نێوان پەکەکە و ئاکپارتی دا وداوا لە ڕێزدار بارزانی کراوە ناوبژیوانی بکات لە نێوان هەردو لادا وەک سەرکردەیێکی خاوەن پێگە لە سەر ئاستی کوردستانی گەورەو ناوچەی ڕوژهەڵاتی ناڤین دا.
ئەمە جاری یێکەم نیە بارزانی هەوڵی ئاشتبونەوە دەدات نێوان تورکیا و پەکەکە بەڵکو دووەمین جارە بارزانی زور بە پەروشەوە خوازیاری جێگیر بوونی ئاشتی و ئارامیە لەم وڵاتەدا و چەندین جار ڕایگەیاندووە کە شەڕو توندو تیژی بێجگە لە کاوڵکاری و ماڵوێرانی هیچی تری لێ ناکەوێتەوە و هیچ ئەنجامێکی ئەرێنیشی نابێت بویە گە ڕانەوە بو مێزی گوفتوگۆ و دوبارە ئەنجامدانی دیالوگ باشترین ڕێگا چارەیە بو کوتایی هێنان بە خوێن ڕشتن و کاوڵکاری و دەست پێکردنی خەباتی سیاسی و شارستانی .
لە ئەنجامی نەبونی متمانە لە نێوان پەکەکە و تورکیادا هەرچەندە لە قوناغی یێکەمی پڕوسەی ئاشتی دا تورکیا هەنگاوی زور باشی هاوێشت و پڕوسەکەش بەرەو پێشڤەچونێکی گەورەی بە خویەوە بینی بوو بەڵام سیاسەتی هەڵەی پەکەکە لە ژێر کاریگەری ئەجیندایێکی سیاسی وڵاتێکی هەرێمی وایکرد دوخەکە بە ئاراستەیێکی زوز ئاڵوزو ناڵەباردا ببات وزیانی گەورەش بە دوزی کورد بگەیێنێت و تا گەیشتە ئەو ئاستەی لە ڕوی مادیی و مروویی مەعنەوی خوشک و براکانی ێێمە لە باکوری کوردستان دوچاری ڕەوشێکی زور ناهەموار ببن و زیانی زووریان پێ بگات.
بویە لە کوتایی دا زور گرنگە بە تایبەت پەکەکە و تورکیا ئەم دەرفەتەی ئەمجارە بقوزنەوە و هاوکار بن لە گەڵ پڕوژەی سەروک بارزانی بو سەرخستنی پڕوسەی ئاشتی و کوتایی هێنان بە شەڕو توندو تیژی چونکە تەنها ئاشتی و سەقامگیری سیاسی و ئەمنی خزمەت بە هەردو لا دەکات نەک پێچەوانەکەی و پارتی کرێکارانی کوردستانیش باشتر وایە لە مەو دوا خوی بە دور بگرێت لەو ئەجیندا سیاسیانەی کە نەک هەر خزمەت بە دوزی کورد ناکەن بەڵکو ئامانجی سەرەکیان لێدانی دوزی کورد لەهەر شوێێک بێت.