هەوڵی ترسناكی هێرۆ ئیبراهیم
August 24, 2016
وتار و بیروڕا
گوشار خستنە سەر پارتی بە موچەی فەرمانبەرانی قووتی خەڵكیان بری و ویستیان بەو شێوەیە وێنا بكەن كە حكومەتی هەرێم بە تایبەتیش پارتی موچەی فەرمانبەران دابین ناكات بەو شێوەیەش لە سنووری نیلی وسەوز بە شێوەیەكی بەبڵاو خۆپێشاندان و مانگرتن لە دەوامی فەرمی كرا ئەوەش بۆ مەبەست فشار خستنە سەر حكومەت بوو بە تایبەتی كە لەكاتی ئێستادا بەهۆی شایستەی هەڵبژاردنەكان حكومەت لە لایەنی پارتی دیموكراتی كوردستانەوە بەری دەچیت.
سەرەرای كەمبونەوەی نرخی نەوت بۆ نیو ئەوندەی دوساڵ لەمەوبەر و شەری تیرۆریستانی داعش و هاتنی بە لێشاوی ئاوارەكان بۆ ناوهەرێم، كێشەكان رۆژ لە دوای رۆژ زیادی كرد و حكومەتی هەرێم توشی قەیرانی دارایی هات سەرەرای ئەوەی كە قەیرانی دارایی، تەنیا تایبەت بە حكومەت هەرێم نەبوو بەڵكوو زۆرێك لە وولاتانی ناوچەكەش بە هۆی دابەزینی نرخی نەوت لە بازارەكانی جیهان هەمان چارەنوسیان هەبوو .
لە دوای ئەو سیاسەتە چەوتەی مالیكی بە دوای ئەویشدا حكومەتی حیدەر عەبادی هەمان سیاسەتە چەوتەكانی رابردووی خۆی پەیرەو كرد و حكومەتی هەرێمیش لە دوایین گرێبەستەكانی حكومەتی هەرێمی پابەند بە ناردنی 550 هەزار بەرمیل نەوت كرد ئەویش لە پێناو ناردنی بودجە و موچەی فەرمانبەرانی هەرێمی كوردستان، كە 250 هەزاربەرمیل لە حكومەتی هەرێم و 300 هەزار بەرمیلیش لەلە كێلگەكانی بای حەسەن وهافانا لەرێگای بەندەری جەیحان هەناردە بكرێت، كە زیاتر لە نیوەی ئەو نەوتەی كە لە كەركوك و كێلگە نەوتییەكانی بای حەسەن و هاوانا هەناردەدەكران، بە هۆی هێرشەكانی تیرۆریستانی داعش بۆ سەر پێشمەرگەو كەركووك وەستاوە.
ئەوەی كە ئامانجی ئەو بابەتەیە،ئەو زانیاریە مەترسیدارەیە كە یەكیەتی بە دیاریكراویش هێرۆ ئیبراهیم داوای لە حەیدەر عەبادی كردووە بۆ ئەوەی كە هەناردە كردنی نەوتی كەركوك رابگیرێت ئەویش بۆ مەبەستی گوشار خستن بۆ سەر پارتی دیموكراتی كوردستانە بۆ ئەوەی كە حكومەت توانای پێدانی موچەی فەرمانبەرانی نەبیت ئەویش هەر وەكوو ئەوەی كە پێشتر لە لایەن بەرپرسێكی تری یەكیەتی (عادڵ موراد) هەوڵی راگرتنی موچەی فەرمانبەران كرا.
سەرەرای ئەوەی كە بە هەموو شێوەیەك حكومەت داوای كردووە كە حیزبەكان بە هیچ شێوەیەك لە ئەو كارو بارانەی كە پەیوەندی بە هەناردە كردنی نەوت هەیە دەست تێوەردان نەكەن ئەویش دوای ئەوەی هات كە لە لایەن دەزگاكانی ئاسایش رێگری لە بە قاچاغ ناردنی نەوتی كەركوك بە شێوەی تانكەری نەوت كرا