بانگهشتە فەرمییەكان وبوونی ئاڵای كوردستان، دانپێنانە بە واقعیی مافی كورد

بانگهشتە فەرمییەكان وبوونی ئاڵای كوردستان، دانپێنانە بە واقعیی مافی كورد
گشت ترافیكە دیپلۆماسییەكان بۆ هەرێكی كوردستان لە لایەك و دانانی ئاڵایی كوردستان و وراوێژ كردن لە مەرٍ پرسە ستراتیژیی وناوچەیەكان، دانپێنانی واقعییە بە مافەرٍەواكان و بوونی كورد . هەر بۆیە سەردانی سەرۆكی ھەرێمی كوردستان بۆ توركیا و وڵاتانی ئەوورپا و ئێران زۆر گرینگە بۆ پێگەی ھەرێمی كوردستان و، دۆزی كورد و ھاوكات پەیوەندی دیپلۆماسی لەگەڵ ئەو وڵاتانە كە ھەرێم پێویستی پێیان ھەیە.گرنگییەكانی ئەو سەردانە ئەوەیە باس لە پرسی ئایندە ناوچەكە و دۆزی كورد و هاوپەیمانیی و كۆبوونەوەیە وڵاتانە بۆ ئەوەی داعش لە مووسڵ لەناو ببەن؛ بۆیە لێرەدا سەنگی ھەرێم و ھێزی پێشمەرگە لە ئازادكردنی مووسڵ ڕۆڵی گرنگی ھەیە لەم پرۆسەیەدا. هەروەها بانگهێشتكردنی فەرٍمی سەرۆكی كوردستان ئەو متمانە نێو دەوڵەتییە كە بە گەلی كوردستان هەیانە و هەروەها ئامادەگی ئەو وڵاتانە لە ھەڵسوكەوتكردن لەگەڵ ھەرێمی كوردستاندا و دروستكردنی پەیوەندی لەگەڵیاندا.لەلایەكی دیكەوە ڕۆڵ و پێگەی ھەرێمی كوردستان لە ناوچەكە بەردەوام بەرەوپێش دەچێت و، بەھێزتر دەبێت؛ بۆیە ئەو وڵاتانەش بەپێی ئەو واقعەی ئێستا ھەڵسوكەوت لەگەڵ ھەرێمی كوردستاندا دەكەن.

گشت پێشهاتەكانی و رووداوەكانی رابردوو و ئەزموونەكان پێمان دەڵێن ، كە گشت رێگەچارەكان و چارەسەركردنیان ، چ لە رووی سیاسی و دیپلۆماسی و ناوچەیی و نەتەوەیی و هتد ،، دەگەرێتەوە لایی سەرۆك بارزانی ، چونگە بەرێزیان لە هەموو روویكەوە پێگەیەكی بەهێزی و كاریگەری هەیە لە سەر ئاستی ئیقلیمی و نێو دەوڵەتی . لە هەمانكاتیشدا كەسایەتی و كاریگەرییان هەیە لە سەر هەر چوار بەشەكەی تر كوردستان ، هەموو ئەوانە وایانكردووە ، كە دۆست و دوژمن ، چاوێكی كارێزمایی و بەهێز بروانە سەرۆك بارزانی و داوای راوێژ و چارەسەری بكەن. هەروەها بە داكۆكیكاری راستەقینەی مافەڕەواكانی گەلی كورد هەژمار دەكرێت .

بانگهێشتنامە فەرٍمییەكان لە سەر ئاستی ئیقلیمی و نێو دەوڵەتی ، هێز و پێگەی كورد و وەك ئەمرٍی واقعیع و دانپێنانی وەك كیانێكی سەربەخۆ پیشان دەدات .ئەوەی ماوە كە بە شێوەی فەرمیی و پۆرتۆكۆلی و نێو دەوڵەتی ، گفتگۆ و راوێژ لەگەڵ جیرانەكان بكرێت ، پێنان بڵێین كە كورد هەمیشە دژی جەنگ بووە و لە پێناو ئاشتی دەیان ساڵە بە ناچاری جەنگی كردووە ، بۆیە ئیتر كاتی ئەوە هاتووە كە دەوڵەتی كوردستان بچێتە نێو ئەتڵەس ونەخشە جیهانییە وە .
لە ژێر سیاسەتی ژیرانە و پر لە حیكمەتی سەرۆك بارزانی ئەمڕۆ هەرێمی كوردستان پێوەندی بەهێزی لەگەڵ ئەورووپا هەیە و بانگێشتە فەرمییەكانی یەكێتی ئەورووپاو وڵاتانی ئەندام لەم یەكێتیە بۆ سەرۆك بارزانی لە لایەك و لە لایەكی دیكەشەوە، كردنەوەی كۆنسوڵخانە و نوێنەرایەتی دیپلۆماسی وڵاتانی ئەندام لە یەكێتی ئەورووپا لە هەولێری پایتەختی كوردستان گەواهی ئەم راستیەن. ئەم گرنگیەی ئەورووپاش بە هەرێمی كوردستان بۆ چەند لایەنی گرنگی سیاسی و ئابووری دەگەڕێتەوە. هەرێمی كوردستان ئەمڕۆ وەكو ناوچەیەكی بەهێز و كارتێكەر لە رۆژهەڵاتی ناوەڕاست بەدیار دەكەوێت كە لە سەقامگیری سیاسی و ئاسایش و وزەی ناوچەكە بە تایبەتی و رۆژهەڵاتی ناوەڕاست رۆڵی بەرچاوی هەیەو فاكتەرێكی سەرەكی سەقامگیرییە لە ناوچەكەدا. بەشدار بوونی كورد لە پرۆسەی سیاسی لە عێراق و قورسایی لە بەغدا وەكو گەرەنتیەك بۆ بەرقەرار بوون و پەرەپێدانی دیموكراتی لە عێراق و ناوچەكە لە لایەن ئەورووپا جێگەی سەرنج و گرنگی پێدانەو لە لایەكی ترەوە هەبوونی نەوت و گاز و سەرچاوەكانی تری سروشتی و ئابووری لە هەرێمی كوردستان و نیاز و خواستی سەركردایەتی كوردستان بۆ ناردنە دەرەوەی بە تایبەتی بۆ ئەورووپا، پێگەی هەرێمی كوردستان لە نەخشەی وزە لە ناوچەكە و جیهان رۆژ بە رۆژ بەهێزتر دەكات و هەرێمی كوردستان وەك فاكتەری ئاسایش لە ناوچەكە رۆڵی كاریگەر و بەرچاوی هەیەو رۆژ لە دوای رۆژ زیاتر دەبێت.

سیاسەتەكانی سەرۆك بارزانی لە سەر ئاستی وڵاتانی دڕاوسی و جیهان، سیاسەتێكی روون و راشكاوانە بووە، دژی بەكارهێنانی هێز و دەستێوەردانی ئەو وڵاتانەی لە كاروباری نیۆ خۆیی هەرێمە هەرێم رەتكردۆتەوە، بە هەمان شێوەش دەستێوەردانی لەكاروباری نێوخۆی ئەو وڵاتانەی رەتكردۆتەوە، ئەمەش ئاكامی باشی لەگەڵ ئێران و توركیا لێكەوتۆتەوە. ئەو سیاستە دیپلۆماسی و ئاشتیخوازانەی سەرۆك بارزانی وایكردووە تا بە هۆی ئەو ئاشتی و سەقامگیریەی هەرێمی كوردستان سەدان كۆنسۆلخانە و كۆمپانیای ناوچەیی و جیهان روو لە هەرێمی كوردستان بكەن و سەرمایەگوزاری بكەن. لە لایەكی دیكەوە گرنگیدانی سەرۆك بارزانی بە كولتووری جوانی لێبوردەیی و پێكەوە ژیانی ئاشتیانە و ئازادی ئاینی، لە كوردستان و رێزگرتن لە هەموو بیروبۆچوونەكان و باوەڕی تەواو بە پرەنیسپەكانی مافی مرۆڤ ئەمانە هەموویان بوونەتە شانازیی و درووستبوونی متمانە لە نێو وڵاتانی جیهان و سەنگ و پێگەی كورد زیاتر دەكەن. لە ماوەی چەند ساڵی رابردووی حكومرانی لە هەرێمی كوردستان سەرۆك بارزانی لە پێناو سەرفرازی و سەربەخۆیی كوردستان، رووبەرووی چەندین كێشە و هەرەشە و مەترسیی وڵاتانی ناوچەكە بۆتەوە و بە شێوەیەكی زۆر ژیرانە هەڵسوكەوتی لە سەر گۆرانكارییەكانی ناوچەكە ورۆژهەڵاتی ناوەڕاستدا كردووە و هەموو هەوڵەكانی خستۆتەگەڕ تاكو مافەكانی گەلی كوردستان بە شێوەی دیپلۆماسی و دانووستان لەگەڵ وڵاتانی زڵهێزی جیهان بۆ گەلی كوردستان بگەرێنێتەوە. ئاشتیخوازی بەردەوام و تێكۆشانی لەپێناو چەسپاندنی دیموكراتی لە عێراق وایكردووە كە گرنگییەكی زۆر بە كەسایەتی سەرۆك بارزانی بدرێت لە سەر پرسە ناوچەیی و گۆڕانكارییەكانی ناوچەكە ببێتە جێی بایەخ. هەموو ئەو متمانە و بڕوایانە بێ هۆكار بە سەرۆك بارزانی نەبەخشراوەو كەسیش بەسەریدا نەیچەسپانووە، بەڵكو بۆ ئەوە دەگەرێتەوە كە سەركردایەتیەكی هاوسەنگ و واقعبیانە و روون و ئاشكرایی بۆ مەبەستی چارەسەركردنی كێشە بۆ بە دەستهێنانی ئامانجەكانی خستۆتە روو.
سیاسەتە سەركەوتووەكانی بارزانی چ لە بواری دیپلۆماسی و ئابووری و سەقامگیری، هەموو ئەمانە وا دەكەن كە پێگەی كورد چ لە سەر ئاستی ناوخویی و وڵاتانی دڕاوسی و جیهان بەهێزتر بێت و كورد بە مافەكانی كە دەیان ساڵە لە پێناویدا تێكۆشانی بۆ دەكات نزیك بكاتەوە. بۆیە پێوستە هەموومان پشتگیری لە كەسایەتی كارێزما و دیپلۆماسی سەرۆك بارزانی بكەینەوە تا ئەو كاتەی كە گەلی كورد بە مافە رەواكان دەگات و دەمانگەیەنێتە كەناری ئارام.
Top