سیاسه‌تكاره‌ پایه‌به‌رزه‌كان، پشتیوانی سه‌رۆك بارزانی بن

سیاسه‌تكاره‌ پایه‌به‌رزه‌كان، پشتیوانی سه‌رۆك بارزانی بن
له‌ ئێستادا زۆر كه‌س و لایه‌نی ده‌ره‌كی كه‌ ڕه‌نگه‌ سه‌رده‌مانێك نه‌یار و دوژمنی نەتەوەی كوردیش بووبن ، جیاوازترو زۆر باشتر له‌ مافی گەلی كورد و له‌ داواكاریه‌كانی تێده‌گه‌ن و ته‌نانه‌ت ڕێز له‌ كوردیش ده‌گرن ، به‌ڵام به‌ داخه‌وه‌ ئێمه‌ له ناوخۆی‌ كوردستان كه‌ هاوزمان و هاونیشتمانی یەکترین و له‌ یه‌ك نه‌ته‌وه‌ین له‌به‌ر گومان و به‌ چاوی دوژمنانەوە له‌ یه‌كتر ڕوانین نه‌ له‌یه‌كتر تێده‌گه‌ین و نه‌ ڕێز له‌ خواستی یه‌كتریش ده‌گرین.
سیاسه‌تکارە‌ پایه‌ به‌رزه‌كان ، جیهان له‌ به‌ر قاره‌مانیه‌تی پێشمه‌رگه‌ و لێ بورده‌یی و ڕه‌وشت به‌رزی و قوربانیدانی گه‌له‌كه‌مان ڕێزتان ده‌گرێت، ده‌ ئێوه‌ش ڕێز له‌و گه‌له‌ سه‌ربه‌رزه‌ بگرن و یه‌كبگرن و پشتیوانی سه‌رۆك بارزانی بن بۆ گه‌یشتن به‌ ئامانجی هه‌ره‌ باڵای نەتەوەییمان، به‌و كاره‌ مه‌زنه‌تان هه‌ر به‌ مه‌زنی بۆ هه‌میشه‌ له‌ دڵ و ده‌رونی گه‌لی كوردستان ده‌مێنه‌وه‌.
Top