سەفەری سەرۆک بارزانی و چاوەروانییەکان

سەفەری سەرۆک بارزانی و چاوەروانییەکان
پێش بینی و چاوەروانی شتێکە کە مرۆڤ بەردەوام لە ژیاندا پەیرەو دەکات، هەولێش ئەوەیە کە پێشبینی هەتا ئەو رادەیە کە دەکرێ لە راستی نێریک بێت. بۆ ئەم مەبەستە شتی هەرە نامومکینەکان لە بژارەکان دەردخات و مومکینەکان دەست نیشان دەکات و ئەو جا زیاتر وورد دەبێت لە سەر مومکینەکان تا کوو مومکینترینەکان دەست نیشان بکات.
دینامیزمی رەوتی رووداوەکانی ئێستا و داهاتووی ناوچە وا دەرخات کە سەفەری ئەم جارەی سەرۆکی کوردستان خالێکی وەرچەرخان بێت لە هاوکێشەسیاسییەکانی ناوچەدا بە تایبەت لە پێوەندی لەگەل چارەنووسی کورد لە باشوور و باکوور و رۆژئاوا و تەنانەت لە رۆژهەلاتیشدا. ئەم وەرچەرخانە بە ئالی پۆزیتیڤ و بەرەوپێشەوە دە بێت. چەند رۆژی داهاتوو نەتیجەی کۆنکرێتمان دەخاتە بەردەست. گرینگە بە هیواەوە لە داهاتووی میللەتی خۆمان بروانین.
حوسێن کوردنەژاد
Top