بۆ سەر بخۆیی کوردستان عەلی وەردی بخۆێنەوە(سایکۆلۆژیای کوردستانیان)

بۆ سەر بخۆیی کوردستان عەلی وەردی بخۆێنەوە(سایکۆلۆژیای کوردستانیان)
بەخت ڕووی تێکردوین. دەرفەتێکی زێڕینە. ھەن دەزانن و ھەن نازانن و سەرباری نەزانینیشیان ڕکمانەیشن و سووڕن لەسەر ھەڵەکانیان. ئەگەر و چارەسەر چین؟ زۆرن و زۆریشیان لە لایەن فەیلەسۆفی گەورەی ناوچەکەمان، عەلی وەردی، وڵام دراون. ھەستن و واز لە ھەموو شت و کارەکانتان بێنن و لە پێناو مسۆگەرکردنی سەربخۆیی کوردستان بەرھەم و پەرتووکەکانی ( وەردی) بخوێنن، تا لە سروشت و ئەگەرەکانی ململانێیەکانی ناوچەکەمان تێبگەن. ھەروەھا تێبگەن کە بۆچی ھەندێ کەس و لایەنی وەک بارزانییەکان و بارزانیدۆست و بارزانیپەرێستانی وەک ئێمە تامەزرۆی ئازادیی کورد و کوردستانیانین وھەندێکی تر وا بیر ناکەنەوە؟ تا تێبگەن ئێمە چیمان دەست دەکەوێ جگە لە ناوێکی پیرۆز و ھەمیشەیی و خەمێکی گەورە و گران، و نەیاران ناوێکی زڕاو و ئاییندەیەکی دۆڕاو. عەلی وەردی، دلسۆزی مرۆڤایەتی، ھەموو ئەو نھێنیانە و نھێنی ھاوشێوە، ڕاستەوخۆ یان ناڕاستەوخۆ، بۆمان ئاشکرا دەکاتن. ئەگەر چی درەنگیشە ھەموو بەرھەمەکانی لەو ساتە تەنگانەیەدا بخوێندرێن، بەڵام دەکرێ بگۆترێتن بڕۆن دەنگ بۆ سەربخۆیی و ئازادی کوردستان بدەن دواتر کە ئەو نوسراوانە دەخوێنن دەبینن ئێوە ڕاست و دروست بوون و نەیارانتان ھەڵە و داماو.
شانس و بەخت چەرخ و فەلەک نیە، بەڵکۆ تەنھا جارێکیان دەرگاکەت لێدەداتن. ئەگەر ڕۆیشت ئیتر ناگەڕێتەوە. ئەگەر قۆستت باشە، ئەگەر نە وەک زۆر کەس ڕووڕەش و شەرمەزاری ئاییندە و مێژوو و شارستانیەت دەبیەوە. و نەفرەتی زۆر کەس و لەوانەش ھی عەلی وەردیت بۆ دێتن. بەخۆێندنەوەی بەرھەمەکانی فێری بیرکردنەوە دەبین و دەبینین واتا و ڕامانی" کەڵەشێری ڕۆژێک و مریشکی سەد ساڵ" چیە. فێر دەبین کە ساتێک ژیان لە ژێر ئاڵا و سیبەری وڵاتێکی ئازاد و سەربخۆیی وەک بەنگلادێش و مەغۆلستان و ... بۆتان و نیپاڵی ھەژار و بێ پەترۆڵ چەند بەتام و چێژترە ل ژیان لەگەڵ خەڵک و وەڵاتێکی دەوڵەمەندی وەک ئێراق. فێر دەبین دروست بیر بکەینەوە و بزانین کە بێ کەڵک و خراپترین کوردستانی ئازاد و دەولەت لە باشترین و پێشکەوتووترین وڵاتی داگیرکراوە باشترە و ئاسوودەترە.
ئیتر بڕیار کەوتووتە دەست ئێمەمانان. بڕیاری دروست نیشانەی بیرکردنەوە و کەسایەتیەکی دروستە، و بڕیاری ھەڵە و خوازیاری بندەستبوون و چەوسانەوەش نیشانەی کەسایەتییەکی تێکچوی نەخۆشدەروونە. بەڵێ! ئێمە بە پێداچون بە ( عەلی وەردی) فێری ھەموو ئەو شتانە و تام و چێژی ئازادی و سەربخۆیی کورستان دەبین. لە یادی نەکەن بیانخۆێننەوە.
*بسپۆرێ ئەکادیمی د زانستێن سایکۆلۆژی و پێداگۆگی/ زانینگەھا زاخۆ
Top