رێككەوتنە شكست خواردووەكان

رێككەوتنە شكست خواردووەكان
ئەوەی كە بینیمان دو نمایشی گەورە لە چارەسەری و یەكگرتنەوەی هێزی دووەم و سێیەم بوو
یە كەمیان ، ڕێكەوتنی 9ی دیسەمبەری 2014 پاش ئاشكرا بوونی نەتیجەی هەڵبژاردن، یەكیەتی نیشتمانی ئامادە نەبوو دان بە نەتیجەی هەڵبژاردنی 30/4/2014 پارێزگاكان دا بنێت و پاش 7 مانگ مشتومر و كۆبونەوە، رێككەوتنامەی دابەشكردنی پۆستەكانی پارێزگای سلێمانی و جێگرەكانی، سەرۆكی ئەنجومەنی پارێزگای سلێمانی وارژوو كرا ، بەم شێوەیەش كاندیدی یەكێتی بۆ دوو ساڵ یەكەمی پۆستی پارێزگای سلێمانی بریتیی بوو لە (د.ئاسۆ فەرەیدون علی ئەمین) كەلە بەرواری(11/12/2014) دەست بەكار بوو تا بەرواری(9/8/2016)، كاندیدی بزوتنەوەی گۆڕان بۆ دوو ساڵی دووەم پۆستی پارێزگای سلێمانی بریتی بوو لە(د.هەڤاڵ ئەبوبەكر) كەلە بەرواری (10/8/2016) دەست بەكار دەبێت تا بەرواری (30/4/2018 ).
ئەوەی دووەمیان ئەو رێككەوتنە بوو كە دوای شكستی سیاسی بزوتنەوە گۆران و دوركەوتنەوە لە گۆرەپانی سیاسی كە لە دوای كۆمەلێك گرفتی لە هێرش كردنە سەر بارەگاكانی پارتی بوو و پارتیش بریاری دا ئەو گرێبەستەی كە بۆ مەبەستی پێك هێنانی كابینەی نوێ‌ و بەشداری بزوتنەوە گۆران لە بەینی هەردوو لایەن واژوو كرابوو كۆتایی پێ بهێنرێت ئەوە لە لایەك و لە لایەكی ترەوە هەموو ئەو ناكۆكیانەی كە لە ناو باڵەكانی یەكیەتی دروست ببوون بە هاوكاری لایەنەكی دەرەكی و بۆ یەرەنگار بوونەوەی پارتی بە ناوی یەكخستنەوەی ناو ماڵی كورد بە پشتگیری دەرەكی و پلانی هاوبەشی، ڕێكەوتی 17 ی مایسی لە 2016
رێكەوتنامەی یەكێتی و گۆڕان واژوو كرا,
هەر چەندە كە هەردوو پەیماننامەكە بۆ دەرباز بوون لەو كێشانە بوون كە هەردوو حیزب تێی كەوتبوون بەڵام ئەوەی كە لەچەند رۆژی رابردوو بینیمان، بە ئاشكرا بەشێك لە ئاماژەكانی لاوازی ڕێكەوتنی سیاسی نێوان یەكێتی و گۆڕان بەدی كرا. لاوازییەك دوای دوو ڕێكەوتنی سیاسی گەورە. ئاماژەیەكی ئاشكرایە بۆ جیاوازی دیدگا لەمەڕ ئەو مەسەلانەی كە بە هەمووحیسابێك پێشتر یەكلا كراونەتەوە.
چوون بناغەی هەر دوو هاوپیمانەتییەكە لە سەر غەڵەت بینا كراوە هەر بۆیەش، رێككەوتنەكان داهاویشتەیان چی بیت،دەرهاویشتەشیان هەمان دەبیت.
Top