سەرۆك بارزانی،پلانی دەوڵەتی كوردستان دارٍیشتووە ، نەیارانی كورد پیلانگیری دژی سەربەخۆیی

سەرۆك بارزانی،پلانی دەوڵەتی كوردستان دارٍیشتووە ، نەیارانی كورد پیلانگیری دژی سەربەخۆیی
ئەو ترس و كێنەیەی كەوا نەیارانی كورد لە سەرۆك بارزانی هەیانە دروستكردنی یەكریزییە لە نێو تاكەكانی كورد ، بۆیە ئەوان هەر كاتێك باس لە تەبایی و نێو ماڵی كورد بكات ئەوا هەموو پیلانەكانیان دەخەنە گەرٍ لە پێناو دروستكردنی ناكۆكیی نانەوە . سەرۆك بارزانی پێشمەرگەی كردووە بەهێزێكی یەكگرتووی پڕچەك و هێزی زەمینی هاوپەیمانان لە شەڕی داعش، هەروەها لەرووی دیبلۆماسییەتەوە كوردستان ئێستا گەشتووەتە قۆناغێك كە دەوڵەتان لەسەر ئاستی سەرۆكوەزیرانی دەرەوە و بەرگری و قونسوڵیەتەكانیان وەك دەوڵەتێكی ئەمری واقیع مامەڵە لەگەڵ كورد دەكەن. هەربۆیە ئەوەی بڕیار لە كۆتایی هاتنی سایكس پیكۆ و دیاریكردنی سنووری كوردستان دەدات سەرۆك بارزانی و هێزی پێشمەرگەی كوردستانە لەسەر ئەرزی واقیع و هیچ دەوڵەتێكیش ناتوانێت دژی ئەم واقیعە بوەستێت، ئەو هێزە كوردیانەش لەگەڵ بارزانی نەبن بۆ بنیاتنانی ئەم دەوڵەتە دەكەونە بەر نەفرەتی گەل و مێژوو، كورد لە ئێستادا نە پێویستی بە جۆری سیستەمی حوكمڕانییە، نە پێویستی بە دروستكردنی بەرەی دوولایەنە هەیە، چونكە هەموو ئەوانە بۆ بەرژەوەندی كورد نین، بەڵكو بۆ دواخستنی خەونی سەد ساڵەی كورد و بۆ لەباربردنی دەرفەتەكانە.

سەرۆك بارزانی لە سەنگەرەكانی پاراستنی كوردستان پارێزگاری لە كوردستان دەكات و نەوشیروان لە گردەكە پیلانی دژی سەرۆك بارزانی و دەسكەتەكانی كورد دادەرێژێت .كاتێك بارزانی لەناوەندە بریاربەدەستەكانی جیهان لەهەولی بەدەست هێنانی پشتیوانی بوو بۆ كوردو لەو هەنگاوەدشدا سەركەوتنی بەدەست هێنا سیاسیەكانی سلێمانی بەبیانوی گورینی سیستەمی سیاسی وەلات پیلانی بیست و سێی حوزەیرانیان دارشت و ویستیان بەهاوپەیمانێتی لەگەل ئیسلامیەكان و بەپشتیوانی ئێران و هاوسەنگەرە قەندیل نشینەكانیان كودەتا بەسەر بارزانیەوە بكەن .....هتد بەلێ ئەمە بیركردنەوەو ئەقلیەتی بەرامبەرەكانی بارزانیە ،كەواتە بەكام ئەقل و بەكام مەنتق بارزانی دەتوانێت گفتۆگویان لەگەل بكات ؟! ئایا كاتێك بەرامبەرەكانی بارزانی بەردەوام لەهەولی ئەوەدابن چال بۆ بارزانی لێدەن و كار بۆ سرینەوەی بكەن ، بارزانی چوون متمانەیان پێ بكات و چوون بتوانێت لەسەریەك مێز لەگەلیان كوبێتەوە ؟!ئەوانە نەك ناتوانن بە پیلان و داردەستە بوونی نەیاران ببنە ڕێگر لە لەدایك بوونی دەوڵەتێك كە پێشمەرگە بە خوێنی خۆیان سنوریان بۆ كێشاوە و بوونەتە قەڵغانی بناغەیەكی پتەوی ئایندەی دەوڵەتێك كە تەنها پێشمەرگە و سەرۆكێكی پێشمەرگە بە شانازییەوە خاوەندارێتی لە ئەستۆ دەگرن، بەڵكو ئەوانە دەبێ شەرم لەم میللەتە بكەنەوە كە هێندە بێ هەڵوێست بوون لەگەڵیان و ڕۆژێك لە ڕۆژان هاوبەشی خەم و ناخۆشیەكانیان نەبوون و تەنانەت بەشداری پرسەی شەهیدێكی پێشمەرگە نەبوون و بێ ویژدانانە هێشتاش سوكایەتی بە قارەمانێتی و گیانفیدایی پێشمەرگە دەكەن، با باش بزانن دواجار پێشمەرگە و خەڵكی دڵسۆز و نیشتمان دۆست دەبنە خاوەن دەوڵەت و ئەوانیش وەكو هەمیشە مۆركی تاوان دەدرێت لە نێوچاوانیان و سەری شۆڕییان هێندەی تر كز و شۆڕ ئەكەن و وەكو ئێستا بەناچاری و بە بێ دەنگی دەژین. –

هەموو رووداوەكانی 2 ساڵی رابردوو سەڵماندیان كێ خەمخۆر و دڵسۆزی راستەقینەی كورد وكوردستانە ، كێ وڵات پارێز و نەتەوە پارێزە ، كێ شكۆ و شانازیی بۆ گەل و نیشتمانەكەی كۆ دەكاتەوە كێ ئاڵاهەڵگر و سەر قافڵەی كاروانی سەربەخۆیی كورد و كوردستانە .. كێ بۆن دەیان گووت ماوەی سەرۆكایەتی هەرێم كوتایی هاتووە؟!!..كێ بۆن قسەیان دەكرد لەسەر یاسابۆن یان نەبۆنی سەرۆكایەتی هەرێم؟!!كێ بۆن؟؟!!!بۆ ئێستا دیارنین قسەیەك بكەن لەسەر ئەم شەڕانە و شەكرێك بشكێنن لەسەر دیاربۆنی پیاو لەبەرەكانی جەنگ و بزربونی فس فس پاڵەوانەكان و بەدیارنەكەوتنیان نەك بۆشەڕ بەڵكو بۆ قسەیەكی خێریش لەبەڕژوەندی پێشمەرگە و كوردستان..!!!كێن ئەوانەی دەتوانن بەناوی گەلەوە قسەبكەن و بڕیاربدەن؟؟!كێن ئەوانەی لەخۆشی و ناخۆشیەكان لەناو هاوڵاتی و هاونیشتیمانی خۆیاندان و كێن ئەوانەی دەبنە هۆكاری خەم بۆ هاوڵاتی و هاونیشتیمانیەكانیان؟؟!!پێم ناڵێن كێ شایەنی سەرۆكایەتی و ڕابەڕایەتی كردنی كورد و كوردستانە؟؟!!بەڵێ گەل بڕیاری داوە و هەرگەلیش بڕیاردەدات.
Top