كــێ غـــەدری لە هـەڤـاڵــەكــەی گۆران كرد؟

كــێ غـــەدری لە هـەڤـاڵــەكــەی گۆران  كرد؟
ئەوە چەند یاساییی یان چەند سیاسییە كە هەڤاڵ ئەبووبەكر ببیتە پارێزگاری سلیمانی؟رێگرییەكان چین؟چی وادەكات كە ئەو گومانانە لە بە پارێزگار بوونی دروست ببن ؟ ئەو هەموو هاش و هوشە چییە؟
دەبیت یان نابیت؟ ئەوە ئەو پرسیارانەن كە زۆربەی هەرە زۆری هاولاتیانی لە میدیاكانی بینراو،بیستراو، و هەموو تۆرە كۆمەڵایەتییەكان بە خۆیەوە سەرقاڵ كردووە. ئەگەر لە رووی یاساییەوە لەو بابەتە بروانین ئەوەی كە پێی دەوترێت دیموكراسی ولە دەرئەنجامی دەنگدان دێتە بەو شێوە خوارەوە هاتووەیە :
بەڵام ئەوەی كە رێگری لە بەر پارێزگار بوونی بە شێوەیەكی سروشتی كردووە ،ئامێری هێز و نەبوونی باڵانس چ لە رووی دیموكراتی و چ لە روی هێزەوە لەپارێزگای سلێمانی بووە. بێدەنگی لایەنەكانی تریش ئەگەرێكی تر بووە ئەوەش گومانی بۆ ئەو پرۆسە دیموكراسییە دروست كردووە,لە بەر ئەوەی كە مەبەستی سەرەكی لە دەنگدان هەڵبژاردن و دەست نیشانكردنی رێژەی دەنگەكان بوو كاتێك كە رێژەكە دیاری كرا بەڵام دەنگدانەكە دەرهاویشتەی نەبوو ، لێرەدا گومانەكان لە پرۆسەی دیموكراسییەت دروست دەبیت لە لایەكی ترەوە بە یەك گەیشتن لە سەر چوار چیوەیەكی دیاریكراو و پشت گوێ خستنی 243 هەزار دەنگ بی كیفایەتی ئەو لایەن دەسەلمینیت كە نەیتوانی بە پشت بەستن بە رێژەی دەنگدەرانی خۆی، بوونی خۆی بچەسپینیت..
هەر وەك لە رێكەوتنامەی یەكێتی و بزوتنەوەی گۆڕان دا هاتووە: "حكومەتی خۆجێی سلێمانی، حكومەتێكی بنكە فراوانە لەگشت لایەنە براوەكانی هەڵبژاردنی 30/4/2014 پێكدەهێنرێت، كەهەموو لایەنەكان بەپێی بەركەوتی هەڵبژاردن بەشدار و هاوبەشن لەبەریوەبردنی پارێزگای سلێمانی".
هەر لە هەنگاوی یەكەمەوە پێشەڵكاری كراوە، ئەوەی كە لەبرگەی یەكەمی رێكەوتنامەكەدا هاتووە ئەگەر بەپێی شایستە بوون بیت، بزوتنەوەی گۆڕان شەیستەی پارێزگاری سلێمانی بۆ چوار ساڵە نەوەك دوو ساڵ ئەوەی كە جێگەی سەر سورمانە ئەو برگەیە (كەهەموو لایەنەكان بەپێی بەركەوتی هەڵبژاردن بەشدار و هاوبەشن لەبەریوەبردنی پارێزگای سلێمانی )لە هەموو ئەو ژوورە یاساییی و دیپلۆماسییەی كە گۆران هەیەتی بە هەموو ئەندامەكانی چڤاتی نیشتمانی و بە هەموو راوێژكارەكانیانەوە بە سەرۆكی بزوتنەوەشەوە، نەیان توانی شیكردنەوەیەكی تەندروست لەو برگەیەدا بكەن ، هەربۆیەش هەر لێرەوە گۆلی یەكەم لە بزوتنەوی گۆران كرا..
دووەم: هۆكاری سەرەكی خودی بزوتنەوەی گۆرانە كە بە هەڵگرتنی دروشمی بریقەدار كە تەنیا بۆ گەوجاندنی دەنگدەرانی بۆ ئەوە كە لە دەستی نەچیت هەر وەها بۆ ئەوەی كە پێخۆرەك بۆ دەزگاكانی سێیبەر و بە ناو سەربەخۆی خۆی دروست بكات و بەو شێوەیە سواری شەپۆلی نارەزایەتییەكان ببیت.
ئەگەر بزوتنەوەی گۆران ،خۆی كێشەی یاسایی بۆ خۆی دروستدەكات، كاتێك كە بە بریاری ئەنجومەنی دادوەری، سەرۆكی هەرێم بە تواوی دەستەڵاتەكەی خۆی لەپۆستی خۆی دەمینیتەوەو تەواویی وولاتان و نێردراوەكان، تەنانەت سەفیر و كۆنسولگەرییەكان وەكوو سەرۆكی هەرێم مامەڵە لە گەڵ ئەو دۆسییە دەكەن ئەوەش جێگەی هیچ مشتوومریك بۆ كەس ناهێلیتەوە.
و ئەوەش خۆی لە دوو بابەتی سیاسی و یاساییی دەبینیتەوە كە یە كەمیان دەر هاویشتەی ئەو پەیمانە سست و بێ بناغەیە بوو كە لە بەینی هەردوو لایەن گرێ درا و ئەوەی دووەمیشیان یاسایە ،ناكرێت ئەنجومەنی پارێزگا دەست نیشان بكرێت بە بێی ئەوەی كە مەرسومی هەرێمی بۆ دەربچیت كاتێك كە مەرسووم دەر نەچیت كەواتە نەبووە بە پارێزگار و ئەگەر نەش بیت بە پارێزگار كە واتە ناتوانیت دەستەلاتەكانی خۆی بۆ خوارەوە شۆر بكاتەوە. .
Top