چارەنووسیان هەڵوەڕینە

چارەنووسیان هەڵوەڕینە
لە سەرەتاكانی دەستپێكی دامەزرانی بزوتنەوەی گۆران بە شێوەیەكی نەهێنی دەستیان بە رێكخستنەكانیان كرد و لە رێگای دەزگا پرۆپاگەندەكانیان هەوڵی چەواشەكردن و گەوجاندنی خەڵكیاندا و خەڵكیش كە بە جۆرێك لە جۆرەكان لە وەی كە لە سنووری پارێزگای سلێمانی هەبووە، نارازی بوون بە بێی ئەوەی بیر لە خەباتی رابردووی حیزبەكانی تر بكەنەوە پەنایان بۆ ئەو دروشمە بریقەدارانەوە برد ئەوەش بووە هۆی زیاتر بوونی رێژەی دەنگەكانیان بەڵام پێدەچیت كە ئەو رەوتە زۆر نەخایەنێت چوون ئەوەی كە ئەوان بناغەی ژیانی چەوتی سیاسی خۆیان لە سەر وێنا كرد بوو شاری خەیاڵی بوو كە بۆ هەموو كەسێك وەكوو سەرابێك دەهاتە پێش چاو بەڵام هەر لە پێناو ئەوەش لە 17ی شوبات لە بەر دەركی سەرا كەسانی تر هەر بە فیتی ئەو تاقمە هەڵەكانیان دووبارە كردەوە كە ئەو كارەساتانەی رۆژە كانی تری بەدوای خۆی داهێنا. بەداخەوە كە شەهید بوونی نێزیكەی 8 كەس و بریندار بوونی سەدان هاوڵاتی و هێزی مەدەنی لێكەوتەوە لە لایەكی ترەوە دوبارە هەنێك مێر منداڵ و گەنجی سلێمانیان تاودا ، دیسان ئەوان بوونە بە سەری رمەكە لە تێكدان و وێران كردن و سرینەوەی لایەنی بەرانبەر ، پیلان لە دوای پیڵان درێژەی كێشا تاوەكوو 19 ئاب و 23ی حوزەیرانی لێكەوتەوە هۆكاری هەموو ئەمانە ئەو ئەساسە خەرابە بوو كە حیزبەكەیان لە سەر وێنا كرابوو هەر وەك لە پەندی شێعرێكیفارسی لە شێوەیپەند دا هاتووە:
چوون خشت اول بنهادمعمار كج
تا ثریا میرود دیوار كج
ئەوەش بە مانای ئەوە دێت كاتێك وەستای دیوار خشتی یەكەم لە سەر ئەساسی خانوەكە بە خواری دا بنێت ئەگەر ئەو دیوارە تاوەكوو ئاسمانیش بروات هەر بە خواری دەروات لە كۆتادا هەر دەروخێت هەر بۆیەش ئەمرۆ دەرئەنجامی سیاسەتە چەوتەكانی خۆیانە كە چارەنوسیان هەڵوەرینە
ئەوەش دەقی ئەو بابەتەیە كە لە رۆژنامەی هاوكاری لە سەردەمی حیزبی بەعس لە لایەن دكتۆر هەڤاڵ ئەبوبەكر نوسرابوو.
Top