وڵامێك بۆ عەتا سەراوی: "دەوڵەتی كوردی هەر دروست دەبیت".

وڵامێك بۆ عەتا سەراوی:
لە كاتێكدا كە ناوچەكە بەرەو گۆرانكاری ریشەییی و گەورەدا تێپەر دەبیت و نەخشەی ووڵاتانی دەوروبەر لە هەلو مەرجی دژوار، بەرەو و گۆرانكاری و گۆرینی دیمۆگرافیای گشتییەوە دەچیت و هەولی زۆر بۆ پەڵكێشانی مەزهەبی هەیە و دونیا بەتایبەتی رۆژ هەڵاتی ناوەراست لە دابەشبوون دایە ،ئیرادەی وولاتان و دەسەلاتەكانیان وەكوو خۆی نەماوە ،چەندین گروپ و چەكداری مەزهەبی ،هەرەشە لە سەر نەتەوەو نیشتمانی كورد دەكەن، هەروەك بە درێژاییی مێژوودا هەبووە .
لەبارەی دەولەتی كوردی كە پێچەوانەی دید و بۆچوونی ئێوە كە سەرچاوەیان هەمان ئەو هەرەشانەن كە زائیدەی فكری كۆنەپەرەستانە و شۆفیێنی داگیركەرانەیە كە زیاتر لە سەدەیەكە، سێبەری رەشی خۆی بە سەر نەتەوەی كورددا داكێشاوە، هەرچەندە كە بە پێچەوانەی جەنابتان رەسمی ئەدەب بەكار دەهێنم و لەو بارودۆخەدا خۆم لە سەر باسكردنی زۆرشتی مێژوویی دەپارێزم و تەنیا بەوە قەناعەت دەكەم كە بلێم:
لە ئێستادا كە هەلێكی مێژوویی لە ئارادایە بۆ ئەوەی كە خەونەكان بێنەدی و ئەوزوڵم و زۆردارییەی كە كورد تێی كەوتووە قورتار بیت،دەبیت پشتگیری بكەین و لە بری تۆمەت بەخشین بە یەكتر كە بێشك بە كردار ، ئەجندای دەرەركی جێبەجێ‌ دەكەین ، دەبیت بۆ دامەزراندنی دەولەتی كوردی هەماهەنگ بین لەبەر ئەوەی كە ئێمەی كورد لە چوار پارچەی كوردستان بە گشتی و لە هەرێمی كوردستان بەتایبەتی، سەرەرای پێكەوە ژیانی ئایینی و نەتەوەیی، لە قۆناغی یەكەم كوردین و پارێزگاری لە شوناسی نەتەوەییی خۆمان دەكەین و گومانی تێدا نییە كە ئێمە دەوڵەتی كوردیمان لە دڵی خۆماندا دروست كردووە ، و پێش ئەوەی كە لە سەر ئەرزی واقع بینای بكەین پشتگیری كردنی واجبێكی ئەخلاقی و نەتەوەییە و بۆ ئەو موهیمە كەس موزایدە بەسەر كەسەوە ناكات ئەوەش تایبەت بە كەسێك، یان لایەنێكی دیاریكراوە نییە و گرینگ نییە كە كێ‌ دەیكات تەنانەت ئەگەر ئێوە جێبەجێكەری بن. هەروەك چۆن هەر گیان لەبەرێك بۆ زیندوو مانەوەی پێویستی بە ئاو هەیە،ئێمەی كوردیش زیاتر لە سەدەیەكە كە تێنووی دەوڵەتی كوردین هەر بۆیەش هەوڵدا و پشتگیری كردن بۆ دامەزراندنی دەوڵەتی كوردی، ئەركێكی نیشتیمانی و واجبێكی شەرعییە. ئەو دەولەتە هەر دروست دەبیت و ئێوەش لەو دەولەتەدا وەكوو هەر كوردێك جێگاتان دەبیتەوە و شوناسی راستەقینەی خۆتان وەردەگرنەوە.كاتی ئەوە هاتووە كە لەبری ئەوەی لەمپەر لە سەر ئیرادەی خەڵكی كوردستان دروست بكەن و لە بری عەرەب و فارس شەڕی دروست نەبوونی دەوڵەتی كوردی بكەن بۆ ئەو دروشمانەی كە هەڵتان گرتووە تێ بكۆشن ، چوون مێژوو رەش و سپی وەكو یەك تۆماردەكات.
Top