سەرۆك بارزانی، زەروورەتی مێژووییە بۆ پاراستنی دەستكەوتە نەتەوەییەكانمان

سەرۆك بارزانی، زەروورەتی مێژووییە بۆ پاراستنی دەستكەوتە نەتەوەییەكانمان
ئەوەی دەینووسم و دەیڵێم ، نەك لە بەر پارتیبوون و حزبەكەم بێت ،بەڵكو واقعییە ، گەر گشت پارت و لایەنە سیاسییەكان لە هەر چوارپارچەی كوردستان ، هەر لە سەرەتای دروستبوونی گۆرانكارییەكان ، رٍەچاویی سیاسیەتی نەتەوەیی و دڵسۆزانەی سەرۆك بارزانی كە لە هەموو پرسێكی تر بەتەنگ پرسە نەتەوەییەكان و چارەنووسی كوردەوەیە برۆشتنانەیە ، هەروەها لە باشووری كوردستانیش ، گەر پارت ولایەنەسیاسییەكانی هەر لە دوای گەرٍانەوەی لە ئەمەریكا و ئەوروپا و راسپاردنی پەرلەمان بۆ ئەنجامدانی ریفراندۆ بۆ پرسی سەربەخۆیی كوردستان ،بەدڵنییاییەوە لە ماوەی ئەو 2 ساڵەی كە زۆر بەخێرایی گوزەری كرد ،ئێستا دۆزی كورد پێی نابووە قۆناغێكی نوێیەوە و رەنگە ئێستا بارودۆخەكە بە شێوازێكی تر بوایە . بەداخەوە هەندێك لایەنی سیاسی چ لە ژێر ئەجیندای وڵاتانی ئیقلیمی دژی كورد و چ بە هۆی سیاسەتی تاكرٍەوانە و خۆویستیانە تەنیا كاتیان بە فێرۆدا . ئەوەتا ئێستا جارێكی تر هاوكێشە ناوچەییەكان خەریكە گۆرانكاریی بەسەر دادەێت و رەنگە دوای شەرٍی داعش زیاتر ئەو گۆرانگارییانە هەستی پێبكرێت ،ئەو جا ئایندە دیارنییە بەتاییەت بۆ پرسی كورد لە هەر چوار بەشی كوردستان . لە ئێستاوە ئاماژەكان دەركەوتوون ، لە لایەك سووریا هێرش دەكات لە لایەك عێراق هەرەشە دەكات ، لەلایەكی تر ئێران چەندین جار هەرٍەشەی لە هەرێمی كوردستان كردووە بە بەهانەی بێ‌ بنەما كە هەموویان بۆ یەك مەبەستن ئەویش رێگەگرتن و دروستكردنی بەربەست لە دروستبوونی كیانێكی سەربەخۆ بۆ كورد و كوردستان .لە ئێستادا تا كات دەرنگ نەبووە ، باشترین رێگەچارە گەرٍانەوە بۆ سیاسەت و كارێزمایی سەرۆك بارزانییە كە لە هەمووان زیاتر خەمخۆرو دڵسۆزی گەلی كوردستانە و پێوستە واز لە بەرژوەندییە حزبییەكان بهێینین بۆ ئەوەی دەستكەوتەكان پارێزراو بن و بتوانین هەموو بە یەكدەنگ و یەكهەڵوێست بەرەو ئامانجەگەورەكە هەنگاو بنێین .

بەهێزی پێگەی سەرۆك بارزانی، سیاسی و دیپلۆماسی لە سەربەخۆیی نزیكمان دەكاتەوە
تادێت پێگەی سیاسیی و دیپلۆماسی هەرێمی كوردستان بەهێزتر دەبێت، ئێستە هەرێم ژمارەیەكی بەهێزە دەبێت ئەو هەڵە مێژوویی و زێرێنە بقۆزێتەوە، بەتایبەت كاتێك دەبینین زۆرێك لە وڵاتان پشتگیری سیاسەتی سەرۆك بارزانی و هەرێمی كوردستان دەكەن و مافە رەواكانی خەڵكەكەی دەكەن.واقیعی سیاسیی ئێستای عێراق و هەڵسوكەوتەكانی لەگەڵ هەرێم، ئەوەندەی تر پێگەی ی ئێمەی بەهێز كردووە و بە پێچەوانەی سیاسەت و ویستی عێراقەوە پشتگیری و دۆستی زیاتری بۆ كورد دروست كردووە، ئاخر تەماشای ئەو واقیعە بكەن كە لە عێراق دروست بووە، لە هیچ وڵاتێكی دنیا نابینین وەختێك سەرۆكی وڵاتێك یا سەرۆك وەزیرانێك دێتە عێراق، لە دوو فڕۆكخانەی جیا (هەولێر-بەغدا) دادەبەزێت بۆ دیتنی دوو سەرۆكی جیا و لە دوو نەتەوەی جیا و لە دوو كەشوهەوای جیا لە دوو جیۆگرافیای جیا.ئەوە ئەو پێگە سیاسییە بەهێزەی هەرێمە وای كردووە وڵاتان بە حیساباتی خۆیاندا بچنەوە و وەك دەبینین واقیعەكە پێمان دەڵێ‌ كە مامەڵەیەكی دەوڵەتییانە لەگەڵ هەرێم دەكرێت و ئەو واقیعەی بۆ هەندێك بووەتە دەردەسەری و هەندێكی تریشیان پێشوازی لێ‌ دەكەن، بۆیە گرنگە ئیستسماری ئەو واقیعە بكرێت، بە جۆرێك زۆربەی وڵاتانی جیهان بە قورسییەوە سەیرمان دەكەن و مامەڵەمان لەگەڵ دەكەن، با ئێمەیش لەو ئاستەدا بین و چیتر لایەنە سیاسییەكان یەكتر نەكەنە ئامانج بە تایبەت ئەگەر لایەنێك دەیەوێ‌ پێگەی هەرێم پێش بخات، بەڵكو پێویستە هاوكار بین بۆ ئەوەی مێژوو بە جوانی وێنامان بكات، چونكە كاتەكە زۆر گونجاوە بۆ ئەوەی هەنگاوی كرداری بنێین بۆ خۆكۆكردنەوە و بڕیاردان لەسەر خەونی لە مێژینەمان.

ئەوەی دەینووسم و دەیڵێم ، نەك لە بەر پارتیبوون و حزبەكەم بێت ،بەڵكو واقعییە ، گەر گشت پارت و لایەنە سیاسییەكان لە هەر چوارپارچەی كوردستان ، هەر لە سەرەتای دروستبوونی گۆرانكارییەكان ، رٍەچاویی سیاسیەتی نەتەوەیی و دڵسۆزانەی سەرۆك بارزانی كە لە هەموو پرسێكی تر بەتەنگ پرسە نەتەوەییەكان و چارەنووسی كوردەوەیە برۆشتنانەیە ، هەروەها لە باشووری كوردستانیش ، گەر پارت ولایەنەسیاسییەكانی هەر لە دوای گەرٍانەوەی لە ئەمەریكا و ئەوروپا و راسپاردنی پەرلەمان بۆ ئەنجامدانی ریفراندۆ بۆ پرسی سەربەخۆیی كوردستان ،بەدڵنییاییەوە لە ماوەی ئەو 2 ساڵەی كە زۆر بەخێرایی گوزەری كرد ،ئێستا دۆزی كورد پێی نابووە قۆناغێكی نوێیەوە و رەنگە ئێستا بارودۆخەكە بە شێوازێكی تر بوایە . بەداخەوە هەندێك لایەنی سیاسی چ لە ژێر ئەجیندای وڵاتانی ئیقلیمی دژی كورد و چ بە هۆی سیاسەتی تاكرٍەوانە و خۆویستیانە تەنیا كاتیان بە فێرۆدا . ئەوەتا ئێستا جارێكی تر هاوكێشە ناوچەییەكان خەریكە گۆرانكاریی بەسەر دادەێت و رەنگە دوای شەرٍی داعش زیاتر ئەو گۆرانگارییانە هەستی پێبكرێت ،ئەو جا ئایندە دیارنییە بەتاییەت بۆ پرسی كورد لە هەر چوار بەشی كوردستان . لە ئێستاوە ئاماژەكان دەركەوتوون ، لە لایەك سووریا هێرش دەكات لە لایەك عێراق هەرەشە دەكات ، لەلایەكی تر ئێران چەندین جار هەرٍەشەی لە هەرێمی كوردستان كردووە بە بەهانەی بێ‌ بنەما كە هەموویان بۆ یەك مەبەستن ئەویش رێگەگرتن و دروستكردنی بەربەست لە دروستبوونی كیانێكی سەربەخۆ بۆ كورد و كوردستان .

لە ئێستادا تا كات دەرنگ نەبووە ، باشترین رێگەچارە گەرٍانەوە بۆ سیاسەت و كارێزمایی سەرۆك بارزانییە كە لە هەمووان زیاتر خەمخۆرو دڵسۆزی گەلی كوردستانە و پێوستە واز لە بەرژوەندییە حزبییەكان بهێینین بۆ ئەوەی دەستكەوتەكان پارێزراو بن و بتوانین هەموو بە یەكدەنگ و یەكهەڵوێست بەرەو ئامانجەگەورەكە هەنگاو بنێین .
Top