پۆستی پارێزگاری سلێمانی لە نێوان بەڵێنەكانی نیلی و سەوزدا

پۆستی پارێزگاری سلێمانی لە نێوان بەڵێنەكانی نیلی و سەوزدا
بەپێی ئەو رێككەوتنەی كە لەنێوان یەكیەتی و گۆران لەسەر چۆنییەتی بەرێوەبردنی حكومەتی خۆجێی سلێمانی،باس لەوە دەكات كە حكومەتی بنكە فراوان لەگشت لایەنە براوەكانی هەڵبژاردنی 30/4/2014 پێكدەهێنرێت ، كەهەموو لایەنەكان بەپێی بەركەوتی هەڵبژاردن بەشدار و هاوبەشن لەبەریوەبردنی پارێزگای سلێمانی،ئەوە یەكەم برگە بوو كە هەردوو هێزی یەكیەتی و گۆران لە سەری رێككەوتبوون بەڵام ئەگەر سرنجێك بە ژمارەكان بدەین باشتر راستییەكانمان بۆروون دەبیتەوە كە تاچەند دیموكراسییانەیە.
ئەنجامی هەڵبژاردنەكان بەو شێوەیە بوو لە كە لە كۆی 2129824 كەس كەمافی دەنگدانی هەبوو 886840 كەس دەنگی داوە و گۆران بە359600 دەنگ و بە رێژەی 40.55% دەنگەكان، یێكەم و یەكیەتی 318723 رێژەی 35.94 % دەنگەكان دووەم دەنگی هێنابوو هەبۆیەش شایستەی هەڵبژاردن بە پێی سندۆقەكان دەبیت بزوتنەوەی گۆران بۆ هەر چوار ساڵ پارێزگاری سلیمانی بوایە ، بەڵام بە پێی ئەو رێكەوتنە ناشەرعییەی كە هەردوو لایەن ئەنجامیاندا كاندیدی یەكێتی نیشتمانی كوردستان بۆ دوو ساڵ یەكەمی پۆستی پارێزگای سلێمانی بریتیە لە (د.ئاسۆ فەرەیدون علی ئەمین) كەلە بەرواری(11/12/2014) دەست بەكار دەبێت تا بەرواری(9/8/2016)، و كاندیدی بزوتنەوەی گۆڕان بۆ دوو ساڵی دووەم پۆستی پارێزگای سلێمانی بریتیە لە(د.هەڤاڵ ئەبوبەكر) كەلە بەرواری (10/8/2016) دەست بەكار دەبێت تا بەرواری (30/4/2018 ).
بە لە بەر چاو گرتنی تەواوی ئەوانەی كە لە سەرەوە باسی لێوەكرا ،پرۆسەی دیموكراسی كە لە سندۆقەكانی دەنگدان بەرێوەچوو هەر بە مردوویی لە دایكبوو، ئەوەی كە جێگای سرنجە بزوتنەوەی گۆران نەیتوانی ئەو شایستەیەی كە بە هۆی دەنگدەرانی بەدەست بهێنیت ،رۆڵی خۆی بگێریت و باس لە پارێزگای سلێمانی بكات سەرەرای ئەوە، نەوەك دوو ساڵ بەڵكوو دەبیت 4 ساڵ پارێزگاری سلێمانی لە سەر بزوتنەوەی گۆران بوایە.
بەڵام ئەوەی كە زۆر ئەو دوو حیزبە مەبەستیانە، رای كردنی دەنگدەرانیانە نەوەك یاسایی بوون یان نایاساییی بوونی بابەتەكە، سەرەرای ئەوەی كە یەكیەتی نەیتوانی بەدەنگ رێژەی پێویست بە دەست بهێنیت بەڵام توانی ئەو وەعدە بە دەنگدەرانی بدات كە پۆستی پارێزگای سلێمانی بۆ یەكیەتی نیشتمانی، بریتی دەبیت لە (د.ئاسۆ فەرەیدون علی ئەمین) و ئەوەی مسۆگەر كرد و دوو ساڵ بوو بە پارێزگاری سلێمانی، بەڵام ئەوەی تریان كە بەعسی بوونی هەڤاڵ ئەبوبەكرە كە ئەگەر بروای بە شیعارە بریقەدارەكانی بیت و چەواشەكردن و خۆڵ لە چاوی خەڵك كردن نەبیت، دەبیت رێگا بەوە نەدرێت كە هەڤاڵ ئەبوبەكر ببیت بە پارێزگار، چوون ئەو شیعارانەی هەموو كۆڵان و شەقامەكانی سلێمانی تەنیبوو:"سلێمانی زۆر لەوە گەورەترە كە هەڵوەریوێكی بەعسی پارێزگاری بیت".ئەنفاڵ و كیمیا بارانت لە بیر نەچیت نەوەك دەنگ بە كۆنەبەعسی بدەیت.
Top