كه‌ناڵی په‌یام به‌ سه‌ره‌وبن كردنی ئاڵای كوردستان چ په‌یامێك ده‌گه‌یه‌نێ؟

كه‌ناڵی په‌یام به‌ سه‌ره‌وبن كردنی ئاڵای كوردستان چ په‌یامێك ده‌گه‌یه‌نێ؟
كه‌ناڵی په‌یامی عه‌لی باپیر ئاڵای كوردستانی سه‌ره‌وبن كردووه‌، مه‌سعود عه‌بدولخالقی لێكۆڵه‌ر و شرۆڤه‌كار و رۆشنبیر و زۆر سیاسیش به‌رامبه‌ری له‌سه‌ر كورسی رۆنیشتووه‌، هه‌ر له‌ جه‌مسه‌ری باكووره‌وه‌ تا جه‌مسه‌ری باشوور به‌ كیشوه‌ر و زه‌ریا و ده‌ریا و رووبار و جۆگه‌له‌وه‌ ده‌داته‌ به‌ر شیكار و وه‌ك هێلكه‌ی پاككراو له‌به‌ر ده‌می خه‌ڵكی داده‌نێ، كه‌چی یه‌ك مه‌تر پێش خۆی نابینێ.
سه‌ره‌وبن كردنی ئاڵای كوردستان له‌ كه‌ناڵێكی ته‌له‌فزیۆنی و له‌ به‌رنامه‌یه‌كی شرۆڤه‌ی سیاسی به‌ناو سیاسه‌تمه‌دارێكی بیركۆڵێ وه‌ك مه‌سعود عه‌بدولخالقدا كه‌ ده‌م له‌ هه‌موو شتێك وه‌رده‌دا زۆری له‌سه‌ر نووسرا و زۆری له‌سه‌ر گوترا، به‌ڵام هیچیان ده‌ركیان به‌ نهێنی په‌یامی كه‌ناڵی به‌یام نه‌برد، بۆیه‌ من ده‌ڵێم: كه‌ناڵی په‌یام به‌ سه‌ره‌وبن كردنی ئاڵای كوردستان و سووكایه‌تی به‌ شكۆی نه‌ته‌وه‌یه‌كی ژێرده‌سته‌ ئه‌و په‌یامه‌مان پێمانده‌ڵێ: ئێمه‌ی ئه‌قڵ داخراو هه‌ر ده‌ڵێین و نه‌ ده‌بیستین و نه‌ ده‌بینین.
Top