داهێنان و وێستگه گرنگه‌كانی ژیانی سیاسی نه‌وشیروان مسته‌فا
August 19, 2016
وتار و بیروڕا
2ــ په‌لاماره تیرۆریستیه‌كه‌ی سه‌ر قوتابخانه‌ی دواناوه‌ندی كچانی سلێمانی له دواێ رێككه‌وتننامه‌ی 11ی ئازاری ساڵی 1970و بریندار كردنی شنۆ و شه‌وبۆی خوشك پێمانده‌ڵێ: كه چه‌ندین ده‌یه پێش داعش نه‌وشیروان مسته‌فا تیرۆریست بووه و بیری تیرۆریستی هێناوه‌ته كوردستان.
3ــ تیرۆر كردنی كه‌سانی شۆڕشگێر و كوردپه‌روه‌ری وه‌كو عومر شه‌ریف و عه‌بدولی سۆران و سه‌دیق ئه‌فه‌ندی و زۆری تریش، ره‌شترین وێستگه‌ی مێژووی سیاسی نه‌وشیروان مسته‌فایه.
4ــ پاكتاوی ركابه‌ره سیاسیه‌كانی ناو حزبه‌كه‌ی خۆی دهێنانێك بوو كه مێژوو شه‌رم له نووسینه‌وه‌ی ده‌كات.
5ــ پێناسه كردنی دیموكراتی و ئازادی بیروڕا و خواستی خه‌ڵك به هه‌ڵكوتانه‌سه‌ر و نانه‌وه‌ی ئاشووب و ئاژاوه‌گێڕی و به‌ره‌ڵڵایی.
6ــ سووكایه‌تی به دۆسته دێرینه‌كانی و دوایی باوه‌ش پێداكردنیان، هه‌ركه‌سێك نامیلكه‌ی (له هاوخه‌باتیه‌وه بۆ ته‌خوین) كه نووسینی خۆیه‌تی بخوێنێته‌وه، تیده‌گات كه چۆن ته‌خوین به مام جه‌لال ده‌كات كه زیاتر له نیوسه‌ده هه‌م مامۆستا و هه‌م هاوخه‌باتی بووه.
7ــ جگه له شه‌ڕه‌كانی ناوخۆ و بردنی پاسدار بۆ كه‌ركوك و ئه‌نفال لێكه‌وتنه‌وه‌ی و مام جه‌لال گوته‌نی به خنكان دانی هه‌ڵه‌بجه، كه‌سێكم ده‌وێ چاكه و خێرێكی نه‌وشیروان مسته‌فام پێبڵێ بۆ كورد.