كۆمه‌ڵگه‌و ڕه‌هه‌نده شاراوه‌كانی ئایدۆلۆژیا
August 19, 2016
وتار و بیروڕا
![كۆمه‌ڵگه‌و ڕه‌هه‌نده شاراوه‌كانی ئایدۆلۆژیا](https://gulanmedia.com/public/old_images/nusaran/alii.jpg )
به‌جۆرێك كۆی ئه‌و تیۆرانه‌ی له‌باره‌ی ده‌سه‌ڵات خراونه‌ته روو له ده‌وری ئه‌وه ده‌سورێنه‌وه كه هه‌مووان خاوه‌ن ده‌ڵاسه‌ت بن،لێره‌دا گرینگ نیه ده‌سه‌ڵات له‌چوارچێوه‌ی خێزان ،یان هۆز،یا له ئاستی ده‌وڵه‌ت دا بێت،ئه‌گه‌ر دیاری كردنی فۆرم و ناوه‌رۆكی ده‌سه‌ڵات له‌ئاستی یه‌كه كۆمه‌یه‌تیه‌كان به‌هۆی ترادسیۆن بێت ئه‌وه دوای درووست بونی ده‌وڵه‌ت ئایدۆلۆژیا وه‌ك دونیایه‌كی ره‌مه‌كی چۆنیه‌تی تێرامان بۆ ده‌سه‌ڵات و پایه‌كانی و چۆنیه‌تی جڵه‌وگیری ده‌سه‌ڵات دیاری ده‌كات .
هه‌ربۆیه وردبونه‌وه له‌بونیادی ئایدۆلۆژیاجگه له‌ره‌هه‌نده دیاره‌كانی به‌ر كۆمه‌ڵێك ره‌هه‌ندی تاریك و نارۆشن ده‌كه‌وێت،كه ده‌كرێت قه‌باره‌ی ئه‌و ره‌هه‌نده تاریك و نارۆشنانه زیاتر بێت له قه‌باره‌ی ره‌هه‌نده رۆشنه‌كانی ئایدۆلۆژیا یه‌كێك له‌و بیرمه‌ندانانه‌ی دیدی خۆی سه‌باره‌ت به فكره نارۆشنه‌كانی ئایدۆلۆژیا خستۆته روو (سلاڤوی ژیژه‌كه) كه پێی وایه"وه‌زیفه‌ی ئایدۆلۆژیا به‌ته‌نیا به‌رهه‌م هێنانی وشیاری ساخته نیه ،هه‌روه‌ك كلاسیكیه‌كان باسی ده‌كه‌ن".له‌راستی دا ئه‌ركی ئایدۆلۆژیا ئه‌وه‌یه كه له‌رێگه‌ی فانتازیا واقیع به‌شێوه‌ی ئیمكان به‌رهه‌م بهێنێته‌وه ،هه‌ر بۆیه ئه‌گه‌ر سه‌یری ته‌یاره ئیسلامیه توند ره‌وه‌كان بكه‌ین له رابردوو له‌ئێستاش دا ده‌بینین چه‌نده كاری نابه‌جێیان ئه‌نجام داوه و ده‌ده‌ن كه‌دووره له‌هه‌موو قیه‌م و باها مرۆڤایه‌تیه‌كان وه‌ك: (بزوتنه‌وه‌ی تاڵیبان) له وڵاتی ئه‌فغانستان ئه‌م تاقمه روخانی هارمۆنی كۆمه‌یه‌تی دایه پاڵ هاوڵاتیان وسیسته‌می سیاسی ئه‌و وڵاته، بێگومان ئه‌مه‌ش شاردنه‌وه‌ی ئه‌و راستیه‌یه كه هارمۆنی كۆمه‌ڵایه‌تی له نێوان هاوڵاتیان و سیسته‌می سیاسی مه‌حاڵه .
یه‌كێك له گرینگ‌ترین ره‌هه‌نده نارۆشنه‌كانی ئایدۆلۆژیا گه‌یشتنه به پله‌ی مه‌حاڵ واته پێویسته ئایدۆلۆژیا مامه‌ڵه له‌گه‌ڵ ئامانجێك بكات هێنانه‌دی ئه‌سته‌م بێت تا پله‌ی مه‌حاڵ ،له‌هه‌مان كات ده‌بێت ئایدۆلۆژیا پارێزگاری له‌مه‌ودای نێوان خۆی و ئه‌و بژارده مه‌حاڵه‌بكات به‌مه‌به‌ستی به‌رده‌وام بوونی ،یاخود به‌واتایه‌كی تر به‌هێزی و لاوازی ئایدۆلۆژیا به‌مه‌ودای دووری و نزیكی له‌و ئامانجه مه‌حاڵه ده‌پیورێت ،له‌به‌رئه‌وه ئاساییه گروپێكی ئایدۆلۆژی خاوه‌نی كۆمه‌ڵێك ئامانجی به‌دی نه‌هاتوو بێت وه‌ك : (نه‌هێشتنی ئاینی جۆراو جۆر و پاكردنه‌وه‌ی ره‌گه‌زی مرۆیی وته‌نانه‌ت درووست كردنی ده‌وڵه‌ت)،چونكه به‌هه‌وڵ دان بۆ هه‌ریه‌كێك له‌م ئامانجه مه‌حاڵانه ئایدۆلۆژیا ئه‌فسونی خۆی له‌ده‌ست ده‌دات و به‌ده‌ستی خۆی گۆر بۆ خۆی هه‌ڵده‌كه‌نێ . باشترین نمونه‌ش له‌و رووه‌وه ( ده‌وڵه‌تی تیرۆرستی داعشه) كه هه‌ڵگری ئایدۆلۆژیاێكی ئیسلامی توندره‌و ودژ به‌مرۆڤایه‌تین ،چونكه به‌چاوی خۆمان ئه‌و راسته‌مان دیت كه چۆن له‌هه‌وڵ دابوو بۆ تێك دانی سروشت و كوشتنی سه‌دان مرۆڤ و ته‌قاندنه‌وه‌ی مه‌زاره‌پیرۆزه‌كان و چه‌ندین كاری تری قێزه‌ون كه دوور بوون له‌هه‌موو به‌ها ره‌وشتی و ئاینه‌كان ،ده‌رئه‌نجامی هه‌موو ئه‌مانه‌ش هۆكاره كه رۆژ له دوای رۆژ به‌ره‌و شكست و سه‌رشۆری زیاتر ده‌چن له‌سه‌رده‌ستی پێشمه‌رگه قاره‌مانه‌كانی كوردستان.
جا ئه‌وه‌ی گرینگه له‌سه‌ر كه‌ناڵه‌كانی راگه‌یاندن و رێكخراوه‌كانی كۆمه‌ڵی مه‌ده‌نی وناوه‌نده‌كانی خوێندن له‌هه‌وڵی به‌رده‌وام دابن كه به‌وردی خه‌ڵكی له‌م جۆره فكره نه‌شازانه وشیاربكه‌نه‌وه بۆئه‌وه‌ی هه‌تا هه‌تایه كۆتای به‌م ڤایرۆسه بێت كه بۆنه‌ته سه‌رئێشه بۆئێمه و ته‌واوی جیهان ،تاوه‌كو جارێكی تر هیچ گروپ و تاقمێك بیر له‌م فكره نه‌زۆك و نامرۆڤایه‌تیانه نه‌كه‌نه‌وه ،هه‌ر بۆیه ده‌كرێت ئه‌م هۆكارانه‌وسه‌رباری چه‌ندین هۆكاری تر وا له‌بیرمه‌ندان و رۆشنبیران و فه‌یله‌سوفان بكات كه ئه‌م چاخه به‌چاخی كۆتای ئایدۆلۆژیا بناسێنن ،یان وه‌كو پۆست مۆدێرنه‌كان كه به‌سه‌رده‌می كۆتایی حه‌كایه‌ته گه‌وره‌كان ده‌یده‌نه قه‌ڵه‌م.