كۆمیدیایی سیاسی
August 19, 2016
وتار و بیروڕا
* دەبێت نەیاری سەرسەختی پارتی بیت !
* دەبێت سلیمانیت لا پیرۆزتربێت لە هەولێر و دهۆک.
* هەرچی دەسکەوتی باشی کوردستانه هی هەموولایەنەکانه ، بەڵام هەرچی شکستە پارتی لێی بەرپرسە.
* گەرتورکیا سنورەکانی کوردستانی تۆپ بارانکرد تاوانی پارتیە ، بەڵام گەر ئێران سنورەکان توپ باران بکات دەسەڵاتی کەسی تێدا نیە.
* پەکه که هەرچی دەکات دروستە گەر بۆری نەوتی کوردستانیش بتەقێنێتەوە ، دیموکرات و کۆمەلەو پارتی ئازادی باشەو ڕۆژ لەکرکوک بەرگری بکەن هەڵەن.
* سەدا ٤٨ بوجه بۆ زۆنی سەوزەو سەدا ۵۲ بۆ زۆنی زەردە ، بەڵام کە خزمەتگوزاری لە زۆنی سەوزونیلی نیە خەتای پارتیە.
* لە قەڵادزە تا خانەقین بۆ خۆت خۆپیشان دان بکە بەڵام بەمەرجێک جوین بەحکومەت و بارزانی بدەیت.
* لە کەلار و گەرمیان نێچیرڤان بارزانی ٤٠٠ مليون دولار سەرف دەکات بۆ خان و ی ئەنفال و دووسایدی و قوتابخانەو نەخۆشخانه ئەوە پارەی نەفتێ یه ، بەڵام پردی گردەگۆزینه ناکریته دووسایدی خەتای نێچیرڤان بارزانیه.
* پارتی لە سنوری خۆی عەرەب دەردەکات و سنوری مادەی سەدو چل پاک دەکاتەوه مەبەستی هەیە !! بەڵام لە جلولاو سعدیەو کلار حەشدی شەعبی دروست دەکرێت کوردایەتیه.
* دەرهێنانی نەوت و ناردنه دەرەوەو فرۆشتنی بابناغەی سەربەخۆیی ئابوری هەرێم بێت و داهاتەکەشی بێتە قاسەی وەزیری دارای گۆران یش ، هەر بۆ گیرفانی پارتیەو سودی بۆمیللەت نیە.
* تورکیا ڕێگەی داوی بەناو ووڵاتەکەیدا بۆری نەوت ببەی بۆسەر بەندەری جیهان و پێشمەرگە بنیری بۆ کوبانی و پرۆسەی ئاشتی بباته پێش و کورد ۸۰ کورسی لە پەرلەمان هەبێت و ئاڵای کوردستان و وینەی ئۆجەلان ئازاد بێت هەرخراپەو دەبێت دەستی لێ ببڕی و تەسلیم بە ئیرادەی شیعەو ئێرانبیت !! لە کاتیک دا لە ئیران کورد سەرەتای ترین مافی نیه مانگ نیە سێ تاچوار کوڕی جوانی کورد هەڵنەواسێت کچمان ناودەزڕێنێ ناهیلی بوری نەوت لەووڵاتیەوه ببەیت بەمالکی و عبادی ئەڵێ موچەی خەڵکی کوردستان ببڕه گەورەترین بەربەستی سەربەخۆیی کوردستانه لەم زۆنەدا بێعەیبن !!
* لە ساڵی ۱۹٦٤ ەوه پارتی لە گەرمیان و دەربەندیخان دەسەڵاتی پۆلیسیکی نیه ! بەڵام نەبونی کارە باو ئاو و بنزین خەتای پارتیه و ڕۆشنبیرەکانیش دەبێت وابڵێن.
*بڕیار لە حکومەتی هەرێمی کوردستان لەدەسەڵاتی ئەنجومەنی وەزیرانە لەو ئەنجومەنەش پارتی کەمینەیه بەڵام هەرچی بڕیاریکی خراپ دەرچێ پارتی بەرپرسیاره.
* زورینەی نەوتی کوردستان لە زونی سەوزو نیلیە ، دوو مەصفا لەکوردوستان هەیە یەکیک لە زۆنی ئەم لایەو یەکێکیش لەولا دوو محطەی گەورەی کارەبا هەیە یەکێکی لەم لایەو یەکێکی لەولا دوو ویستگەی کارۆ ئاوی هەیە هەردوکی لەملایە !! بەڵام نەوت ناشەفافەو بنزین نیه خەتای پارتیە و کارەبا نیە خەتای پارتیە !!
* گەرمووچە و کارەبا و تەندروستی و کشتوکاڵ باش بوو دەسکەوتی یەکێتی و گۆڕان و کۆمەڵ و یەکگرتوه !! گەرئەوانەش خراپ بوو خەتای پارتیە!
* دکتوری مهەندسی ماموستای زانکوی ڕۆژنامەنوسی هەرچیت گەر قسەیەکی حەق لەسەرپارتی بکەیت ئەوا تۆ بویته پارتی و بێلایەنیت لەدەس داوە.
* کەکوردستان توشی شەڕو ناڕەحەتی دەبێت تەنها پارتی و بارزانی خاوەنین گەر لە ناڕەحەتی دەرچوو هەمووکەس خاوەنیەتی!!
* مسعودبارزانی لە ۲ ساڵی شەڕی داعش دوو مانگی لەماڵی خۆی نەبێت یان لە بەرەکانی شەڕبێت دژی داعش یان لە ووڵاتان بێت بۆ بەدەس هێنانی کۆمەکی و ۱٤ کوڕ و کوڕە زاو براو برازای لە سەنگەرەکانی پێشەوەی شەڕبن ئەوا دکتاتورو کورسی ویسته بەڵام ئەوانیتر خەریکی نازونیعمەت بن و لەباوەشی گەرمی خانەوادەکانیان بن ونە خۆیان و نە کوڕو نەبراو نەهیچ کەسێکیان بۆ ڕەسمی سێڵڤیش ئامادەنەبن بچنەبەرەکانی جەنگ و نەتوانن یەک فیشەکیش بۆ پێشمەرگە بەدەس بێنن ئەوانه دیموکراسی خوازن و مافی بڕیار دانیان هەیە !!
* پارتی بۆری نەوت ئەنێریته دەرەوه بۆدابینکردنی بوجەی خلک و خەرجی شەڕو خەرجی ئاوارەکان ، کاریکی خراپ و ناشەفاف و دزیە !! خەڵکی تر بە بەغداد ئەڵێ بوجەی کوردستان ببڕەو بۆری نەوت ئەتەقێنێتەوە ئەوە کاریکی باش و کوردایەتیە!
*سەرۆکی بزوتنەوەکە بە صورەو صەوت اڵێ مەبدەئیەن لەگەل سەربەخۆی سلیمانیم و سەرۆکی انجومەنی پاریزگای سلیمانی اڵی وامان لێ مەکەن سلیمانی جیابکەینەوه ئەمانه دابەشکردنی کوردستان نیه ! بەڵام گەر سەرۆکی فراکسیونی پارتی بڵێ حکومەتی بنکە فراوان هەڵدەوەشینینەوە ئەوادابەشکردنی کوردستانه ! وەرگیراوە