وولامێكی پوخت بۆ نوسینەكەی:"بۆچی بارزانی ناچێتە تاران "؟
August 19, 2016
وتار و بیروڕا
لە سەرەتا بەرێزیان باسی ئەوە دەكات:" كە ئەگەر بارزانی زانیویەتی ئێرانییەكان دژی ڕیفراندەم و دەوڵەتی كوردین و لەبەرئەوە ناچێت بۆ تاران، كارێكی باش ناكات. چونكە لەلایەكەوە باشترە، بارزانی بچێت و بزانێت، ئەوان بۆچی دژن؟"
بارزانی ئەوە تازە نییە كە دەزانیت بۆچی ئێرانییەكان دژی دەولەتی كوردین و دژی ریفراندۆم و سەر بەخۆیین مەگەر خۆمان لە گێلی بدەین و نەزانین كە ئاراستەی سیاسەتەكانی ئێران بە چ رێرەوێك دا دەروات خۆ ئەو قسەی ئەمرۆی ئێران نییە كە دروست بوونی كوردستانی سەربەخۆ وەكو ئیسرائیلی دووەم لە قەڵەم دەدات. لە كاتێكدا نوسەر ئەو پرسیارە دەكات كە هەر دوێنی بوو كە 48 هاولاتی كورد لە گرتووخانەی رەجاییی شاری كەرەج لە سەیدارە دران و لە رۆژانی تریش 7 كەسی تر لە گرتووخانەی دەریای ورمێ لە سەیدارەدران سەرەرای هەموو ئەو زوڵم و زۆردارییەی كە لە 40 ساڵی رابردوو لە سەردەكی كۆماری ئیسلامی ئێراندا هەبووە ، ئەوەی كە ئەلف و بێی سەرەتایی سیاسەت بزانیت هیچ كات ئەو پرسیارە ناكات . لە بەشێكی تری نوسینەكەی دا هاتووە:" گرنگە بچێت و لەتارانەوە بڵێت :ــ میللەتەكەم، خاوەنی مافی چارەنوسی خۆیەتی ".
پەندێكی فارسی هەیە كە دەڵێت :"تۆ كە لالایی بلدی چرا خودت خوابت نمی برە".
دەتوانم بپرسم بۆچی وەفدی باڵای یەكیەتی لە كاتی سەردانی كردنیان لە چەند رۆژی رابردوو بە ئێرانییەكانیان نەووتووە كە خاوەنی مافی چارەی خۆ نوسە ؟خۆ ئەوە شیعاری سەرەكی یەكیەتی نیشتمانیە. ئەگەر ئەوان هاونیشتمانی ئەو وولاتەن دەبوایە ئەوان ئەو پرسەیان لە گەڵئەوان باس دەكرد خۆ پرسی ریفراندۆم تایبەت بە سەرۆك بارزانی و پارتی نییە بەڵكوو تاك تاكی ئەو نیشتمان لە و پرسە چارەنوس سازەدا هاوبەشن؟
ئەوەی كە باسی توركەكان دەكرێت راستە سەردەمایەك توركەكانیش دژی هەموو شتێك لە ئاڵای كوردستان بگرە تەنانەت ووشەی كوردیش بوون بەڵام ئەوەی كە شایەنی باس كردنە ئەوەیە كە سەرۆك بارزانی لە لای خۆیەوە هیچ ئاوانسێكی بە توركەكان بە پێچەوانەی ئەوەی كە یەكیەتی بە ئێرانی داوە ، نەی داوە هەر بۆیەش ئەوە ئەو جیاوازییە یە كە لە بەینی ئێران و یەكیەتی و پارتی و توركەكاندا هەیە.
وئەوە كە باس لە:" ستراتیژیەكەشی ( یەكێتی ) باشترین جۆری پەیوەندی هەمەچەشنی لەگەڵ ئێرانەكاندا بەئەرێنی ئەزموون كردووە"راستە ئەگەر سەرۆك بارزانیش لە ئێراندا دان بەوە بنێت كە لە گەڵ ریفراندۆم و سەربەخۆیی نین وكوردستانمان لە پێناو عێراقێكی یەكگرتوو دەوێت و رێگا بە كوردانی رۆژ هەڵاتیش نادەین چاڵاكی بنوینن و حوسینییەیەكیش لە هەولێر دادەنین ،بێشك هاوپەیمانیەتی پارتی لە گەڵ ئێران زۆر ستراتیژی تر دەبیت.