سەردەمی نكۆڵیكردن كۆتایی هاتووە

سەردەمی نكۆڵیكردن كۆتایی هاتووە
موراد قەرەیلان ئەندامی كۆنسەی سەرۆكایەتیی پەكەكە ئامۆژگاریی حزبەكانی ڕۆژهەڵات دەكات كە چالاكی كولتووری و مەدەنی بكەن و خۆیان لەشەڕ و چەك بپارێزن و شەڕی چەكداری دژی كۆماری ئیسلامیی ئێران نەكەن چونكە پێیوایە ئەو شەڕە خزمەتی عەرەبستان و توركیا دەكات.
ئەو دەڵێ نابێ حزبەكانی ڕۆژهەڵات بكەونە ژێر كاریگەریی هیچ هێزێكی بیانی.
پرسیار ئەوەیە ئەگەر شەڕ دژی كۆماری ئیسلامی و هەڵگرتنی چەك خزمەتی سعودیا و توركیا دەكات، ئەی شەڕ و چەكهەڵگرتنی پەكەكە خزمەتی چ وڵاتێك دەكات؟
ئەگەر ئامۆژگاریی دەكات بۆ خەباتی كولتووری و مەدەنی بۆچی خۆیان خەباتی مەدەنی و سیاسیی باكووریان تێكدا؟
پرسیاری تریش ئەوەیە لێكدانەوەكانیان لەسەر بابەتی سعودیە و خەباتی ڕۆژهەڵات بۆ ئەوەندە لە تەحلیلات و بوختانەكانی بەرپرسە ئەمنییەكانی ئێران دەچێت؟
گەلی كوردستان سەدەیەكە خاوەنی دۆزی ڕەوای خۆیە بۆچی دەبێ بچووك بكرێتەوە و بە سعودیە پەیوەست دەكرێ؟
خەبات چەكداری بێت یان مەدەنی دەگەڕێتەوە بۆ جۆری تەفكیر و مامەڵەی داگیركار لەگەڵ دۆزی كورد.
ئەبوایە ئەم بەڕێزە ئامۆژگاریی ئێرانییەكانی كردبا كە ناكرێ لە ئینكاركردنی گەلی كورد بەردەوام بن، گەلی كوردستان بوونی هەیە و داواكانی ڕەوان و سەردەمی نكۆڵیكردن كۆتایی هاتووە.
Top