مه‌لاییه‌كان له‌ناو گڕی رق و به‌سته‌ڵه‌كی گه‌نده‌ڵكاریدا
August 18, 2016
وتار و بیروڕا
ره‌نگه كه‌سانێك به هه‌ڵه لێكدانه‌وه بۆ مه‌لایی بوون بكه‌ن و پێیان وابێ هه‌موو پارتی بوونێك مه‌لایی بوونه، جا بۆ ئه‌وه‌ی ئه‌و به هه‌ڵه تێگه‌یشتنه له‌سه‌ر مه‌لایی بوون راست بكه‌مه‌وه، هه‌وڵده‌ده‌م له‌ژێر رۆشنایی به‌ڵگه مێژووییه‌كاندا جیاوازی نێوان مه‌لایی بوون و پارتی بوون بخه‌مه‌ڕوو.
سه‌رۆك بارزانی ده‌ڵێ: پێنج ساڵ دوای پێشمه‌رگایه‌تی بوومه پارتی، كه‌واته مه‌لایی بوون به‌ر له‌وه‌ی پارتی بوون بێ پێشمه‌رگایه‌تی و گیان به‌خشینه، بۆ سه‌لمانیدنی ئه‌و راستییه‌ش كاتێ یارزانی نه‌مر به خۆی و هێزێكه‌وه بۆ پشتیوانی شۆڕشی شێخ سه‌عیدی پیران رووی له باكووری كوردستان كرد، هیچ حزب و رێكخراوێكی سیاسی به‌ناوی پارتی بوونی نه‌بوو، شۆڕشی یه‌كه‌می بارزان له ساڵی 1932و دووه‌می بارزان له ساڵی 1943 بۆ 1945 مه‌لا و مه‌لاییه‌كان بوون بێ بوونی حزب ژێرده‌سته‌یی و زوڵم و سته‌می سه‌ر كوردیان ره‌تكرده‌وه، یان كاتێ رووی له رۆژهه‌ڵاتی كوردستان كرد و بووه پارێزه‌ری كۆماری كوردستان ته‌نها خۆی و مه‌لاییه‌كان بوون، كه‌واته مه‌لایی بوون له حزب گه‌وره‌تره و پانتایی هه‌ر چوار پارچه‌ی كوردستانی داگرتووه، ده‌نگ و ره‌نگی رابوونی نه‌ته‌وه‌یه‌كه و هه‌ڵوێستێكی سنووربڕی شۆڕشگێرانه‌یه و كورد له كام به‌شی كوردستان پێویستی پێێ بێ له‌و به‌شه پێشه‌نگی قوربانیدان وه‌رده‌گرێ، ئه‌وه‌ش وایكردووه مه‌لاییه‌كان پێش دامه‌زراندنی پارتی و دوای دامه‌زراندنی پارتیش، به‌رده‌وام له‌ژێر پیلانگێڕی و پاڵه‌په‌ستۆی دوژمنان و ناحه‌زانی كوردایه‌تیدا بن، به‌ڵام له هیچ كات و قۆناغێكدا مه‌لاییه‌كان وه‌ك ئێستا نه‌كه‌توونه‌ته ژێر گوشاری ده‌ستبه‌ردار بوون له مه‌لایی بوون و كوردایه‌تی.
ئه‌وه‌ی ئێستا ده‌بینرێ و پێویسته هه‌ڵوه‌سته‌ی له‌سه‌ر بكرێ مه‌لاییه‌كان له چه‌ندین لاوه په‌لامار ده‌درێن، ئه‌وه پیلانگێڕی دوژمنان و داگیركارانی كوردستان بۆ پێش‌گرتن به خواستی سه‌ربه‌خۆیی و راگه‌یاندنی ده‌وڵه‌تی كوردی، كه لای مه‌لاییه‌كان بۆته شاڕێی خه‌بات و قوربانیدان و ده‌ستبه‌ردار بوو لێی به خیانه‌تی نه‌ته‌وه‌یی و نیشتیمانی ده‌زانن، ئه‌وه گڕی كۆنه‌قینی نه‌وشروان مسته‌فا و هاوبیره‌كانی و چه‌واشه‌كاری هه‌رزه‌كاره سیاسیه‌كانی ده‌وروبه‌ری، ئه‌وه به‌سته‌ڵه‌كی گه‌نده‌ڵكار و سامان ویسته‌كانی ناو پارتیش له ئێستادا دژ به مه‌لاییه‌كان ناڕاسته‌وخۆ زه‌مینه بۆ پیلانگێڕی داگیركارانی كوردستان و رشتنی كۆنه‌قینی نه‌وشیروان مسته‌فا خۆش ده‌كه‌ن.
لێره‌دا روو له سه‌رۆك بارزانی ده‌كه‌م و د‌ڵێم: جه‌نابت له هه‌موو كه‌س مه‌لایی تری و له هه‌موو كه‌سیش باشتر سرووشتی مه‌لاییه‌كان ده‌ناسی، ئه‌وه مه‌لاییه‌كانن نزیكه‌ی سه‌ده‌یه‌كه پیلان له دوای پیلانی دوژمنان و داگیركارانی كوردستان پووچه‌ڵ ده‌كه‌نه‌وه، ئه‌وه مه‌لاییه‌كانن نیوسه‌ده‌ی رێكه گڕی كۆنه‌قینی نه‌وشیروان مسته‌فا به ده‌موچاوی خۆیدا ده‌ده‌نه‌وه و گرێ ده‌روونیه‌كانی ئه‌وه‌نده‌ی تر ئاڵۆز ده‌كه‌ن، به‌ڵام جه‌نابی سه‌رۆك به‌سته‌ڵه‌كی گه‌نده‌ڵكار و سامان ویسته‌كانی ناو پارتی مه‌ترسیدارن و مه‌ترسیدارن و مه‌ترسیدارن و ده‌بێ بتوێنرێته‌وه.