كێ‌ دەلێت: "یەكیەتی و گۆران دژی سەربەخۆیین"

كێ‌ دەلێت:
ئەوە ئەو رستە ناخۆش و ژەهراوییە بوو كە لە زاری یەكەك لە دوژمنە هەرە سەرسەختەكانی كوردستان هاتە دەرەوە ئەوەش جاری یەكەم نییە و كۆتا جاریش نابیت كە فەتلاوییەكان و قانعی فەردەكان بەو جۆرە دەكەونە گیانی كوردستان و هەر یەكەو یەشێوەیەك لە شێوەكان هەوڵی دژایەتی كوردستان دەدەن ئەگەر سیاسەتە نەتەوەییی و نیشتمانی ییەكانی ئەو حیزبانەی كوردستان كە لە بۆنە و مناسبەتەكان دەكەونە سەودای موزایدەی سیاسی و هەڵخەڵەتاندن و خۆڵ لە چاوی خەڵك كردن، گوێچكەی هەموو هاونیشتمانییەكی پێ‌ كەڕ دەكەن و بە بەردەوام لافی مافی چارەی خۆنوسین دەدەن، بەڵام ئەمجارەیان ئەو ووشەیە لە زاری دوژمنی ئەوان و بە ناوی ئەوانەوە دەچووە و ئەوەش راستی ئەو پەندەی ئێرانییەكان مان بۆ دەردەخات كە دەلێن:"تا نباشد چیزەكی مردم نگویند چیزها"ئەویش بە و مانایەدێت ئەگەر ئەو وەفدە هاوبەشەی كە بە ناوی روونكردنەوەی سیاسەتە نوێیەكانی یەكیەتی و گۆران بەرەوە بەغا بەرێكەوتن و دوور لە هەموو عورفێكی سیاسی و نیشتمان پەیمان یان بەست كە ووتاری ئەو جارەوە و روۆیای ئەو جارەیان جیاوازتر لە پێشوو دەبی و لە هەندێك و لە هەموو گۆڤار و ماڵپەر و سایتەكانی عێراقیش، چاو پێكەوتنی ئەندام پارڵمانێكی گۆرانیان لەو بارەیەو بڵاو كردەوە سەرەرای ئەوەی كە ئەوە گەورەترین شكستی سیاسی ئەو دوولایەنەبووە ، لە ئایەندەبەكی زۆر نێزیكیش چاوەروانی دەرهاویشتە نەرێنییەكانی بەرانبەر بە كورد دەبین.
لەدواین لێدوانی دابۆ ئاژانسی ئێرنای فارسی نوری مالیكی سەرۆكوەزیرانی پێشوی عێراق ئەوەی راگەیاند كەئەودەمەی سەردانی سلێمانی كردوە لەگەڵ سەركردایەتی یەكێتی وگۆران كۆبوەتەوەوپێیان راگەیاندووە كەدژی سەربەخۆیی كوردستانن ولەگەڵ یەكارچەیی عێراقدان و ئەوەی لە هەموو شەرمەزارت ,ئەوە بوو كە بە هیچ شێوەیەك بەر پەرچی ئەو ووتەیەی نوری مالیكی نەدرایەوە ئەوش ئەو پەندەی ئێرانییەكانمان بۆ مسۆگەر دەكات ئەویش ئەو راستییەیە كە: "یەكیەتی و گۆران دژی سەربەخۆیین".
Top