پەكەكە،پەیەدە،پەژاك سێ‌ كوچكەی برمـــۆدا؟

پەكەكە،پەیەدە،پەژاك سێ‌ كوچكەی برمـــۆدا؟
لە ماوەی یەك هەفتەی رابردوو پەیەدە لە رۆژ ئاەای كوردستان دەستی بە دەستگیر كردنی هاولاتیان و رەشبگیری بە شێوەیەكی بەرچاو كردووە و بە بێی لێكۆلینەوە و بوونی هیچ جۆرە تاوانێك و بە فەرمانی تەنیا ئاسایشی سەركردە و هێز و لایەنە سیاسییەكان دەستگیر دەكات و بە شێوەیەكی دوور لە یاساو هەموو جۆرە پرەنسیبێكی ئەخڵاقی و كۆمەلایەتی هەڵسوكەوت ڵە گەڵ هەموو ئەو لایەنانە دەكات كە بیرو بۆچونێكی جێاوازییان لە گەڵ ئەو تاقمە دا هەیە ئەوەش بۆ مەبەستی فشار خستنە سەری كوردانی رۆژئاوایە بۆ ئەوەی كە واز لە هەموو چاڵاكییە سیاسییەكانی خۆیان بهێنن و ئیرادەی خەڵكی رۆژ هەڵات تێك بشكێنن لە لایەكی ترەوە پەیەدە بە هەماهەنگی لە گەڵ حكومەتی بەشار ئەسەد هەوڵی پێش گرتنی بە پێشمەرگەكانی رۆژئاوا گرتووە لە بەر ئەوەی پێشمەرگەكانی رۆژئاوا هیچ كات نابن بە بەشێك لە هاوپیمانییەتی پەیەدە و حكومەتی بەشار ئەسەد.
لە هەمان كاتیش بالێكی تری ئەندیشەی ستالینیستی كە تایبەتە بە رۆژ هەڵات و بە پژاك ناوزەد دەكرێت هەولی رێگری لە كوردانی رۆژ هەڵات دەكات و بە پێی دوواین سەرچاوە لە رۆژ هەڵات بە پۆشینی جل و بەرگی پێشمەرگە و بۆ رەش كردنی شۆرەشی رۆژهەڵات لە چاوی خەڵكی ئەو سنوورە هەوڵی وەرگرتنی باجێكی زۆر بە ناوی دیموكراتیان داوە سەرەرای ئەوە تەهدیدی خەڵك دەكرێت و بە ترساندن و تۆقاندنیان راستەوخۆ بەرنامەی حكومەتی ئیسلامی لە رۆژهەڵات جێبەجێ‌ دەكەن لە هەمان كاتدا هیچ جۆرە چالاكییەك لە رۆژ هەڵات ئەنجام نادەن و راستەوخۆ بونەتە پاسەوانانی سنووری كۆماری ئیسلامی ئەویش تەنیا لە ئەو سنوورانەی كە دەسەلاتی پارتی دیموكراتی كوردستانی بەسەرەوەیە و ئەوەی كە لە سالی رابردووش بینیمان بۆ رێگری كردن لە هێزەكانی دیموكرات ئەندامێكی ئەو حیزبەیان شەهید كرد.
لە لایەكی ترەوە لە قەندیل پەكەكە سەرپەرەستی تەواوی ئەو پێكهاتانەی خۆی دەكات لە دوایین لێدوانەكانی "موراد قەرە ئیلان" داوا لە حیزبەكانی رۆژ هەڵات دەكات بە هیچ شێوەیەك خەباتی چەكداری دژی حیزبەكانی رۆژ هەڵات نەكەن لە بەر ئەوەی كە خزمەت بە بەرژەوەندییەكانی توركیاو عەرەبستان دەكات سەرەرای ئەوەی كە خۆی راستەوخۆ پشتگیری لە سیاسەتی ئێران دەكات و ئەوەی كە ئەڵف و بێی سیاسەتیش شارەزا نەبیت بە دروستی دەرك بە ئەو راستییە دەكات ئەوش زیاتر گومان دروست دەكات لە ئەو خەبات و شۆرەشەی كە هەیانە لە لایەكی ترەوە لە كاتێك كە پرۆسەی ئاشتی بە شێوەیەكی سەركەوتوانە بەرێدەچو وو كە بە سیناریۆیەكی لە پێش دارێژراو هەولی لە بار بردنیان دا ،ئەوەش نیشاندەری ئەو راستییەیە كە ئەو تاقمە تەنیا لە پێناو بەرژەوەندی داگیركەرانی كورد هەنگاو دەنێن وبەس.
Top