١٦ ئاب و ئه‌ركی ڕێكخستنه‌وه‌ی نێوماڵی كورد
August 17, 2016
وتار و بیروڕا
پارتی دیموكراتی كوردستان ته‌نیا پارتی سیاسی كوردستانه كه هه‌م دۆست و لایه‌نگیرانی و هه‌م ڕكابه‌ر و منافسه سیاسییه‌كانی چاوه‌ڕوانی زۆرتریان لێی هه‌یه ، چونكه چاكه‌و خرابه‌ی پارتی و ته‌نانه‌ت به هێزی ولاوازی پارتی كاریگه‌ری زۆر زیاتری له‌سه‌ر خه‌لكی كوردستان و لایه‌نه‌كان هه‌یه به به‌راورد له‌گه‌ڵ هه‌موو پارته سیاسییه‌كانیتر. زۆر كه‌س كه به باوه‌ری سیاسی پارتیش نین ، به‌ڵام كه‌سانی دانا و تێگه‌یشتوو و نیشتمانپه‌روه‌ر و ڕاستی بینن ، حه‌ز به لاواز بونی پارتی ناكه‌ن و پارتی به فاكته‌ری ئارامی و سه‌قامگیری و به‌هێزی بزاڤی سه‌ربه‌خۆ خوازی كوردستان داده‌نێن .
هه‌ر بۆیه ئه‌ركی سه‌ركردایه‌تی و جه‌ماوه‌ر و لایه‌نگیرانی پارتی قورس و گرنگه، به تایبه‌تی له ڕێكخستنه‌وه‌ی نێوماڵی خۆمان له كوردستانی باشوردا ، هه‌ر له‌به‌ر ئه‌و هۆیانه و له‌به‌ر ئه‌و ئامانجه پیرۆزه‌ی كه له‌سه‌ره‌تاوه پارتی بۆ به‌دیهێنانی دامه‌زراوه ، پێم وایه هه‌روه‌ك چۆن سه‌ركردایه‌تی و جه‌ماوه‌ری پارتی ئاماده‌ن بۆ هه‌موو گیانفیدایه‌ك بۆ پاراستنی نیشتمان و گه‌یشتن به ئامانجی باڵای سه‌ربه‌خۆیی ، به هه‌مان شێوه ده‌بّێت ئاماده بن بۆ تێكۆشان بۆ ڕێكخستنه‌وه‌ی نێو ماڵی كوردستانیان ته‌نانه‌ت گه‌ر پێویست به قورربانیدانی سیاسیش بكات ، بۆ ئه‌وه‌ی پێكه‌وه له‌گه‌ڵ لایه‌نه‌كانی تر ئه‌و دۆخه ناله‌باره به بارودۆخێكی له‌باری ئاشتی نێوخۆی و پێكه‌وه تێكۆشان بۆ سه‌ربه‌خۆیی و ده‌وڵه‌ت سازی بگۆڕین و هه‌موو كوردستانیان پێكه‌وه په‌رتوكی سه‌ربه‌خۆی و ده‌وله‌تسازی بنووسینەوە .
ساڵیادی دامه‌زراندنی پارتی له هاوڕێ پارتییه‌كان پیرۆز بێت
ئه‌ركی سه‌رشانتان قورسه و خوا هاوكار و پیشتیوانتان بێت