مارتین لۆتەركینگەكانی رۆژئاوا
August 17, 2016
وتار و بیروڕا
سالانێكە كە كوردەكان بەگشتی لە ژێر زەبرو زەنگی حكومەتە یەك لەدوای یەكەكانی داگیر كەردان و كوردانی رۆژ ئاواش لەو هاوكێشەیە بێبەش نەبوون، زوڵم و زۆرداری حیزبی بەعس بە سەر هەموو كەلێن و قوژبنەكانی ئەو پارچەیەی كوردستان باڵی دا كێشابوو ،بەڵام ئەمجارەیان دەرفەتێك هاتە ئاراوە بۆئەوەی كە لە ئەو ستەمە و نایەكسانییە رزگار بن ، بەڵام هەوری رەشی خۆسەپاندن باڵی بەسەر رۆژ ئاوادا كێشاوە،
مارتین لوتەرەكان ئەمجارەیان كەس یان قەبوڵ نییە.هیچ ئیرادەیەك لە دەرەوەی خۆیان پەسەند ناكەن، مارتین لوتەرەكانی رۆژ ئاوا ئەو جارەیان مارتین لوتەر نین بەڵكوو ئەوانەن كە لە بەرانبەر مارتین لوتەر وەستا بوون، ئەو كات جیاوازی لە بەینی دوو چین بوو بەڵام ئەو جارەیان جیاوازی لە چینەكاندا نییە،ئەوكات شۆرەش بۆ ئازاد كردنی ئینسانەكان بوو بەڵام ئەو جارەیان بۆ كۆت و بەند كردنیانە.ئەری بەراست مارتین لوتەرەكان ئەگەر بۆ ئازادی رۆژئاوا دەجەنگن، جیاوازییان لە گەڵ ئەوانەی كە لە گەڵیان دەجەنگن چییە؟