پەیەدە لە بەینی بەلێن و كردار
August 17, 2016
وتار و بیروڕا
ئەو دانیشتنانەی سەرۆك بارزانی یاداشتی لەیەك تێگەیشتنی هەولێری لێكەوتەوە بەڵام هێشتا مەركەبی سەر كاغەزی یاداشتەكە ووشك نەببو كە پە یە دە سیاسەتی تاكرەوی خۆی بە سەر هەموو ئەوانەی تر سەپاند و رێگری لە حیزبەكانی تر كرد.هەموو ئەو هیوا و متمانەی كە لە دڵی جەماوەری كوردستان دروست ببو لە بەین برد هەروەكوو چۆن بینیمان كە هاوبەشی لە گەڵ حكومەتی بەشار ئەسەد و هەندێك لە گروپە توندرەوەكان كرد و ئەوەی كە جێگەی داخە متمانەی پەیەدە بە حكومەتی بە شار ئەسەد پاش زیاتر لە نیو سەدە چەوساندنەوە و كوشتن و دان پێدانەنان بە كورد بوونی كوردەكان بووە.
هەموو ئەو هەڵسوكەوتانەی پەیەدە بۆ ئەوە بووە كە بە دوور لە هەموو عورفێكی ئەخلاقی بە تاك لایەنانە ئەو بەشەی كوردستان بە رێوە ببات و ئەوندەی كە كار بۆ بەرژەوەندی تەسكی حیزبایەتی كردووە ئەوندە كار بۆ هزری نیشتمانی و نەتەوەییی كورد نەكردووە بێشك ئەوەش كاریگەری نەرێنی لە سەر دۆزی رەوای كورد هەبووە و هەركاتێكیش لە رووی سەربازییەوە دۆخەكە لە بەرژەوەندی نەبووە پەنای دووبارەی بۆ گفتوگۆ هێناوە بەڵام هەموو كاتێك لە بەڵێنەكانی پەشیمان بووتەوە .