16ی ئابی 1946 ، لە رۆژگارسەختەكان هیوای بۆ نەتەوەی كورد گەرٍاندەوە

16ی ئابی 1946 ، لە رۆژگارسەختەكان هیوای بۆ نەتەوەی كورد گەرٍاندەوە
دامەزراندنی پارتی دیموكراتی كوردستان لە ساڵی 1946دا كوردی لە نائومێدی ئەو شكستانە رزگار كرد كە بەسەر شۆڕش و راپەڕین و چالاكیی سیاسی پارتەكانی پێشووتری كوردا هاتبوو، پارتی دیموكراتی كوردستان شۆڕشی ئەیلولی بەرپا كرد ئەو شۆڕشەی كە توانی هەمو چین وتوێژوو ئاین ونەتەوەكانی تری كوردستان لەیەك سەنگەردا كۆبكاتەوە

مێژووی حەفتاساڵەی خەباتی پارتی بەشێكی گرنگ و یەكلاكەرەوەی مێژووی خەبات و كۆڵنەدانی گەلی كوردستانە و پڕە لە هەوراز و نشێو و، پارتی بەشدارێكی سەرەكی لە سەركەوتن و دەستكەوتەكان بووە و خۆیشی بە بەرپرس زانیوە لە قۆناغە سەخت و دژوارەكاندا. دوای حەفتا ساڵ پەیام و ئەرك و ئامانجی پارتی لە هەموو كاتێك بەهێزترە و بە بەرچاوڕوونییەكی زیاترەوە لە خەبات و تێكۆشانیدا بەردەوامە. لە هەموو قۆناغەكاندا پارتی وەك ئامرازێك بووە لە دەستی گەلی كوردستان بۆ بەرگریكردن لە ماف و داواكارییەكانی و مسۆگەركردنی دەستكەوتەكان و قووڵتركردنی فرەلایەنی و برایەتی و پێكەوەژیان و ڕۆڵی پێشەنگانەی خۆی لە هەموو بوارەكانی ژیانی سیاسیی كوردستان پاراستووە.

ئەگەر سەرنج بدەین پارتی لەچ قۆناغێك دروست بووە، یاخود بارودۆخی ئەو كات چۆن بوو قۆناغێك بوو پڕاوپڕ لە كارەسات تازە كۆتایی بە كۆماری كوردستان هاتبوو لای دوژمانی كورد ئیدی تازە كورد تەواو ناتوانێت سەرهەڵبنێتەوە و كۆتای هاتووە.پارتی لەم قۆناغە دژوارە دروست بووە هەر لەو كاتەوە بەڵێنی بەخەڵكی كوردستان دا، ئەوە تا من هەم منم درێژە بە خەبات و قوربانی دان دەدەمەوە. منم دەبمە بەرز ڕاگری گەل و نیشیتمان و بەدەست هێنانی مافەكانتان.

بۆیە ئەگەر سەیری ڕابردووی ئەو مێژووە بكەینەوە دەبیین زۆر ئەستەم بووە كە پارتی درێژە بەخەبات بدات بەڵام دامەزرێنەرەكەی جەنەرال مستەفا بارزانی وەك كەسایەتیەكی بەهێزی ناوچەكە و رۆڵی حەكیمیانە ئەم سەركردە مەزنە گڕو تینێكی بێ وێنەی داوەتە قۆناغی دروست بوونی پارتی و خەبات و بەرخودانەكانی.پارتی دیموكراتی كوردستان بە ڕێبازێكی پڕاوپڕ لە ڕاستی و دروستی و ئامانج و خەبات كردنی لە پێناو نەتەوەیەك و ڕزگار كردنی گەلێك دەستی بە خەباتی چەكداری و سیاسی كرد.وەك پارتێكی پێشڕەو بەرەو ئومێدی خەڵكی كوردستان بەدیار كەوت ڕۆژ لەداوی ڕۆژ دەبووە جێگای ئومێدی خەڵكی ستەملێكراوی خەڵكی كوردستان.
لە مەیدانی تێكۆشاندا سەرقافڵەی پێشەنگی كوردایەتی و مەردایەتی سەیردەكرا زیاتر جێگای خۆی لە ناو دڵی جەماوەر دەكردەوە.

جەماوەریش بە تێكڕا لەگەڵ سەرەوەریەكانی پارتی تێكەڵ دەبوون. پارتی دیموكراتی كورستان نەك تەنها لە خەبات و تێكۆشان ڕۆڵی هەبووە بەڵكو قوتابخانەیەك بووە بۆ پێگەیاندنی سەركردە و فەرماندە و كادری پێشكەووتووی سیاسیەكان ئەوەتا ئەمە حاشا هەڵنەگرە كە چەندین كادری پێشكەوتووی پارتی بونەتە سكرتێر و سەرۆكی حیزب و لەناو لایەنەكان رۆلێ خۆیان دەبینن، جگە لەوەش بە هەزار كادیری پێشكەوتووی لێ دەرچووە كە ئەوەش بەگەورەترین سەروەرەیەكانی پارتی دەژمێردرێت.كە بتوانێت كادیر پێ بگەیەنێت خزمەتی بكەن، سەرچاوەی فكری و سیاسی و كوردایەتیان لە پارتی هەڵقوڵاوە.

بەردەوامی و سەركەوتوویی پارتی دیموكراتی كوردستان بە سەرۆكایەتی بارزانی ، بەو پێیەی پارتی لەڕۆژی دروستبوونیەوە سەركردایەتی شۆرش و خەباتی گەلی كوردی كردووە، هەرلەو ڕۆژەشەوە دوژمنانی گەلەكەمان لەناوخۆ و لەدەرەوە، هەموو قورسایی سەربازی، سیاسی، ڕاگەیاند، ئابووریان خستۆتە سەر پارتی، بەڵام ئەوەی گرنگ بووە، پارتی بەردەوام گەشەی كردووە بەرەو پێشەوە چووە و، ڕاستە توانیویانە گرفت و سەرئێشە و كێشەی بۆ دروستبكەن، بەڵام لەكۆتاییدا پارتی توانیویەتی سەركەوێ وسەركەوتن بەدەستبهێنی . ئەوانی سەرنجیان لەسەر شۆڕشی ئەیلول هەبوو، نەیانتوانی لەشێوەی ئەو شۆڕشە شۆڕشێكی تری سەتاسەری و یەكگرتووی وەك ئەو دروستبكەنەوە، ئەوانەی رەخنەیان لە بارزانی هەبوو، نەیانتوانی بگەنەوە بە قوتابیەكانی بارزانیش، ئەوانی گلەیان لە پارتی هەبوو ئەوان ڕۆیشتن و تەواو بوون، بەڵام، ڕێبازی پارتی و بارزانی هەر بەردەوامە و هەر بەردەوامیش دەبێت . سەرٍەرای گشت كۆسپ و لەمپەری ناحەزانی بەڵام كاروانەكانە بەرەولووتكەی سەركەوتن و سەربەخۆیی هەنگاو ناوە ..
Top