باسەرکەوتنەکانمان لە زیرەکی و توانایی خۆمان بێت

باسەرکەوتنەکانمان لە زیرەکی و توانایی خۆمان بێت
لابروبێردەلێ" ھەندێکمان بەھۆی زیرەکییەوە سەردەکەوین، ھەندێکیشمان بەھۆی نەزانی کەسانی دیکەوە سەردەکەوین"
دیارە بۆ گەیشتن بە ھەر ئامانج و ئاواتێک کە مرۆڤــــ دەیەوێ پێ بگات ، بێگومان لە ئەنجامی تێکۆشینی بەردەوام و شەونخونی و ھەبوونی ئیرادەیەکی لە بن نەھاتوو وە سووربوون بۆ گەیشتن بەو ئامانجە، کە ئەمەش دەلالەتێکی ڕوون و ئاشکرایە لەسەر توانا و سووربوونی تاکەکان پاڵپشت بە ئیرادەیەکی بەھێز بۆ ھێنانەدی خەونەکان لە ئەنجامی کێبرکێ و ململانێ درووست بۆ دەرخستنی تواناکان، ھەروەکو چۆن قوتابی بە درێژایی ساڵ لە خوێندن و شەونخونی و بەردەوامی و جێ بەجێ کردنی ئەرکەکانی وە گوێرایەڵی بۆ مامۆستاکانی و دەرخستنی تواناکانی تێروانینی بۆ ئامانجەکانی کە ئەویش دەرچوونیەتی لەم پۆلە و گەیشتن بە پۆلێکی تر دەرچوون بە ئەنجامی زۆر باش، کە بێگومان زادەی خوێندنی بەردەوام و خۆ ماندوو کردنی خودی قوتابیەکە و شەونخونی و جودا لەوەی کە ئەو ئامانجەی کە قوتابی بۆی ھاتووە دەستپێکی کەچی خۆشی و شادی دەخاتە دڵی کەس و کاری و مامۆستاکان و ھاوڕێکانی کە ئەمەش لە ئەنجامی زێرەکی قوتابیەکە ھاتۆتە دی کە دەستکەوتێکی گەورە بۆ خودی قوتابیەکە و ماڵەوە و مامۆستاکان و قوتابیەکەشیەتی ئیدی ئەم سەرکەوتنانە بەردەوام دەبن سەرکەوتن سەرکەوتن ڕادەکێشێت تادەگاتە دوا ئامانجی کە دەرچوونیەتی لە زانکۆ، بێگومان ئا لێرەوە رۆڵی مامۆستا بەرێزەکان نابێت نادیدە بگیرێ ، چونکە ھەر مامۆستایەک قوتابی پەروەردە دەکات و فێری دەکات چۆن بخوێنێ و سەربکەوێ چۆن تامی سەرکەوتن بکات لە ئەنجامی زیرەکی خۆی کە ھەردەم قوتابیە زیرەکەکان گلێنەی چاوی مامۆستاکان بووینە و مامۆستاکانیش دڵیان لەگەڵ قوتابیە زیرەکان بووە ھەمووکات .
بۆیە دەبێت لە قوتابخانەوە فێرببین کە بەھۆی زیرەکی خۆمان سەربکەوین نەک بەھۆی نەزانینی کەسانی دیکە کە بێگومان ئەو جۆرە سەرکەوتنانە سەرکەوتنی فرت و فێل و دوور لە واقیع و سەرکەوتنی شکست خواردوو، چونکە ھەروەکو دەلێن بە ماندوو بوونی و ھێزو بازوو تواناو دڵسۆزی خۆت نەگەیشتیە دوا خاڵی سەرکەوتن ، بەڵکو لەم شوێنەی کە تۆی لێی بێ ئەوەی یەک ھەنگاوی تێدا بھاوێ سەرکەوتنت بۆ ھەژمارکراوە ، ئەوەیە کە دەلێن سەرکەوتنی خۆی لە نەزانینی خەڵکانی تر یان سەرکەوتنی خۆی لە شکستی خەڵکانی تر دەبینینەوە ، نەک لە زیرەکی و دڵسۆزی و توانای خۆت ، کە بێگومان ئەو جۆرە سەرکەوتنانە نە سێبەریان دەبێ نە بەرھەم، کەواتە سەرکەوتن نین چونکە بێ ئیرادە و بێ ویست بووە بێ شارەزایی بووە.
واتە وەکو کوردەواری خۆمان دەلێ" سەر حاز رەکی " بێگومان سەر حازرەکان ناتوانن لە دەروونی ئەوانەی لەگەڵیان کار دەکەن باوەر بە ڕابردوو ، کارکردن لە ئێستا ، ھیواو بۆ ئایندەیەکی باشتر بچێنین .
ئەلێرەوە جارێکی تر دەگەرێنەوە قوتابخانە ئەو شوێنەی کە قوتابی سەرکردەی لێ دێتە بەرھەم لەسەر دەستی مامۆستا ماندوو نەناسەکان کە پەروەردەیان بکەن ، لەبەر ئەوەی چۆن لە داھاتوودا بتوانن ڕابردوو ئێستا لێک گرێ بدەن بەرەوو ئایندەیەکی رۆشن و چۆن بتوانن باوەڕی تەواویان بەخۆیان ھەبێت ، خاڵی ھاوبەش و یەکگرتن لە نێوان دڵ و چاو و گوێیان ھەبێت بتوانن بە چاوی خۆیان رووداوەکان بخوێنەوە ، نەک لە چاوی خەڵکانی تر ھەروەکو ناپلیۆن دەلێت " ئەو ژەنەراڵەی لە چاوی خەڵک سوپاکەی دەبینێت ، فەرماندەیی سوپاکەی پێ ناکرێت"
لە کۆتایدا دەلێم ئەرکی مامۆستا بەرێزەکانە ئەوا لە قوتابخانە قوتابی پەروەردە بکرێ کە تەنھا و تەنھا پشت بە توانا و زیرەکی خۆی ببەستێ تا بتوانێ لە داھاتوو سەرکردایەتی بکات.
بەرێوەبەری گشتی چاڵاکی وەرزش و ھونەر


Top