سەركەوتنەكانی پێشمەرگەو سەرۆك بارزانی، موژدەی هەڵاتنی گزنگی رۆژی سەربەخۆییە

سەركەوتنەكانی پێشمەرگەو سەرۆك بارزانی، موژدەی هەڵاتنی گزنگی رۆژی سەربەخۆییە
سەركەوتنە بەردەوامەكانی ئەمرۆ ، دوێنی و داهاتوو پێمان دەڵێن كە پێشمەرگە تاچەند دڵسۆزە بۆ خاك و نیشتیمانەكەی و هەمووكات لە پێناو ئازادی و سەرفرازی و سەربەخۆیی گەلەكەی خوێن و گیانی ببەخشێت .بە دڵنییاییەوە ئەگەر ئیرادەی پۆڵایینی پێشمەرگە نەبوایە، هەرٍەشە تیرۆریستان و تاریكپەرستان نەك كاریگەری لە سەر كورد وكوردستان دەبوو بەڵكو مەترسیی بوو بۆ سەر هەموو مرۆڤایەتی لە سەرانسەری جیهان، فیداكاری و خوێن بەخشینی ئازادی و مرۆڤایەتی لە هەرٍەشەی لە ناووچون پاراست . زۆرێك لە وڵاتان پێش هێرشی داعش بۆ سەر هەرێمی كوردستان پێشمەرگەیان وەكوو "چەكداری كورد یان میلیشیای كورد" دەناسی تا كاتێك كە پێشمەرگە ڕووبەڕووی داعش بووەوە و چیتر ناوی"peshmarga" لە میدیای جیهانی و نێت و تۆڕە كۆمەڵایەتییەكانیش شێوەی فەرمیبوونێكی وەرگرت، واتە ڕووبەڕووبوونەوەی پێشمەرگە لەگەڵ داعش وای كرد كە وشەی پێشمەرگە ئاستی ناوخۆیی ببڕێ و بەرەو بەجیهانیبوون بڕوات و سەرنجی ناوەندە میدیایی و سیاسییەكانی جیهانی بۆ خۆی ڕابكێشێت.دەتوانین بڵێین پێشمەرگە بەرهەمی نەتەوەی كورد و ئەو جەنگاوەرەیە كە كورد بە درێژایی زیاتر لە نیو سەدە بەرهەمی هێناوە، ئەو مرۆڤە شۆڕشگێڕ و خۆنەویستەیە كە بەرژەوەندیی تاكەكەسیی خۆی فیدای خاك و نەتەوە دەكات و ئامادەیە بۆ پاراستن و بەرگری لە خاك و شەرەف و كەرامەتی نەتەوەكەی گرینگترین سەرمایەی ژیانی كە گیانیەتی بەبێ بەرامبەر و بێ چاوەڕوانیی هەر چەشنە پاداشێك فیدا بكا و لە هەموو حەز و ئاواتەكانی چاوپۆشی بكات بۆ گەیشتن بە ئامانج و بەرژەوەندیی نەتەوەیی.

هێزی پێشمەرگەی كوردستان، لە رابردوو تا بە ئەمرۆ شانازیی و سەروەری زۆریان بۆ كورد وكوردستان تۆمارٍ كرد .پێشمەرگە لە قۆناغی رزگاریخوازی ، بە دوژمنان و ناحەزانی كوردیان گووت ، كە گەلی كورد ئامادە گیانی خۆی فیدا بكات ، بەڵام ژێر دەست نەمێنێتەوە .لە قۆناغی ئێستاشدا كە پێشمەرگە ، ئەركی بەرگریكردن و پاراستنی دەسكەوتەكانی كوردستان جێبەجێی دەكات ، لە ماوەی 2 ساڵی رابردوو و هێرشی داگیركەران و تیرۆریستانی داعش ، توانییان وانەیەكی وەهایان پێبدات و بڵێت كە ئەم نیشیتمانە خاوەنی مۆرك و خاوەنی خۆیەتی و لە پێناو بستێك خاكی كوردستان هەمووكات ئامادەیە گیانی خۆی ببەخشێت . بۆیە پێشمەرگە، بە ئیرادەی پۆڵایین و خۆی موژدەی سەركەوتن و رزگاری وسەربەخۆیی یەكجاریی هێناوەتە بەرهەم و لە ماوەیەكی نزیكدا گشت خاكی كوردستان دەگەرێتەوە باوەشی كوردستان و سەربەخۆیی كوردستان لە هەموو جیهان دەنگ دەداتەوە و گیانی شەهیدان ئاسوودە دەكات و پێشمەرگە و خەڵكی كوردستان دەگەنە لووتكەی سەركەوتن.

سەرپەرشتی كردنی ڕاستەوخۆی سەرۆك بارزانی بووە سەرەتایەكی گەورە كە پێشمەرگە بروای زیاتری بە مەسەلەی سەركەوتن گەورەتر بێت، چونكە سەرۆك بارزانی جگە لە وریایی خۆی، شارەزاییەكی گەورەی لەبواری سەربازی دا هەیە، بێگومان لەو حالەتەدا پێشمەرگە زیاتر لە هەموو كاتێك بروای قەیمتر دەبێت، بۆیەش ئیچمە وەك پێشمەرگەی كوردستان ئەو سەركەوتنانە پێشكەش دەكەین بە گەلی كوردستان كە هەمیشە حەزی لە ئاشتەوایی و ژیانی سەقامگیرییە . زەبری پێشمەرگە قارەمانەكان بەرامبەر بە داگیركەرانی داعش ئەوەندە گەورە و كاریگەرە كە سنووری نییە چونكە پێشمەرگە هەمیشە قوربانی بۆ ئەوە دەدات كە كوردستان نەبێتە مۆلگەی چەكدارە بەزیوەكانی داعش كە دەیانەوێ مەرامە گڵاوەكانیان لە كوردستان ئەنجام بدەن، هەربۆیەش ناتوانین زەفەر بە ئیرادەی گەلەكەمان ببەن، زۆر بەئاسانی لەبەردەم هێزی پێشمەرگە ڕادەكەن كە پشت ئەستوورن بە سەرۆك بارزانی عەدالەتی مەسەلەی خۆی، ئەمەش بۆتە ماییەی سەرەنج ڕاكێشانی هەموو دونیا كە باس لە قوربانیدانی پێشمەرگە دەكەن.

سەركەوتنەكانی هێزی پێشمەرگەی كوردستان سەڵماندیان كە تەنیا ئەو سەركەوتننانە لە دەست و بازووی پێشمەرگە دەوەشێتەوە و بۆ دونیای سەڵماند كە هێزێكە لەبن نایەت چونكە ئیرادەیەكی زۆر پۆلاینی هەیە، هاوكات پیێشمەرگە زیاتر لە هەموو شتێك خەون بە كوردستانی سەربەخۆ دەبینێت، ئەمەش بەهەر نرخێك بێت دەبێت هەر بێت دەبێت هەر بێتەدی، ئەو سەركەوتنانەی بەسەر داعش ئێمەی لە خەونی سەربەخۆیی نزیك كردەوە چونكە ئێستا هەموو دوونیا تێگەیشت كە ئەم میللەتە مەزلوومە چەندە مافی ئەوەی هەیە كە سەربەخۆ بێت، تەنانەت هەموو ئەرزیەتێك هەیە كە ئەو خەونەی بێتەدی. هیچ نەتەوەیەك نیە لە دونیا بگاتە سەربەخۆیی بەبێ بەخشینی خوێنی ڕۆڵەكانی ..
Top