بێرێزی پ. ك. ك و پێكهاتەكانی بە ئاڵای كوردستان

بێرێزی پ. ك. ك و پێكهاتەكانی بە ئاڵای كوردستان
ئالای كوردستان ئەو ئالایەیەكە ،خەباتی و مێژووی دور ودرێژی كورد لەسەردەمی راپەرینی بتلیس، شێخ مەحموودی ، راپەڕینی سمکۆ، شۆڕشی شێخ سەعیدی پیران، تاكوو22/6/ 1946 كەلە لایەن پێشەوای قازی محەمەد بە ئەمانەتەوە بە سەرۆكی نەتەوەییی كورد بارزانی نەمر درا،بۆئەوەی لە سایەی ئەو ئاڵایە درێژە بە خەبات و تێكۆشان لە پێناو ئازادكردنی نەتەوەی كورد لە چەوسانەوەی داگیر كەران بووە. هەر لەپێناو ئە ئالایە بوو كە 182000 كەس ئەنفال كران و 4500 گوند خاپور كران وبە هەزاران كەس لەژێر ئەشكەنجەداشەهید كران.هەر ئەمرۆش چەندین پێشمەرگەی قارەمان لەپێناو ئازادكردنی خاكەكەیان لەدەستی داگیر كەراندا شەهیدبوون
ئالا، ئەو ئالایەیە كە پێشمەرگەی شەهید كاروان، لەپێناو ئەو ئالاو ئەو،خاكەدا دوساڵە ماڵەكەی خۆی نەبینی بوو تاوەكوو لە پێناو ئەو ئالایەدا شەهیدبو. بەڵام ئێستا ئەو ئاڵایەیە لەسایەی تاقمێكی كوردی بێرێزی پێدەكرێت، ئەوەش بۆ یەكەم جار نییە ، لە خورماتوو لە لایەن میلیشیا چەكدارەكانی شیعە لە سەر سایلۆ ئالای كوردستانیان داگرت،لە تەشرینی یەكەمی 2011 لە سەردەمی دەسەلاتداری مالیكی داوا كرا كە لە سەر هەموو دامو دەزگاكان ئالای كوردستان دابگیرێت، لە شاری بەسرا لە لایەن چەند عەرەبێكی شۆڤێنی لە یەكەك لە شەقامەكان بێرێزی پێكرا، بەڵام زیاتر لەوە لەدوژمنانی كورد چاوەروان ناكرێت، ئەوەی كی جێگەی سەر سورمانە ئەوەبۆ چەندەم جارە كە لە بۆنەكان و خۆپێشاندانەكان لە رۆژئاوای كوردستان، بەرامبەر بە ئالای كوردستان لە لایەن خودی كوردەكانەوە بێرێزی دەكرێت
لە كاتێكدا كە هەر ئەو ئالایەیە كە بەهۆی پیرۆزییەكەیەوە لە ئەوروپا پولێك لەچاپدراوەكە لە كاروباری مامەلات كاری پێ‌دەكرێتو هەر ئەو ئالایەیەكە هاوسەری نێلسۆن ماندێلای گەورە لە مالەكەی خۆیدا ئالای كوردستانی دایناوە و شانازی پێوە دەكا و هەر ئەو ئالایەیە كە هونه‌رمه‌ندی ئه‌رده‌نی دیانا كه‌رەزۆن له‌ بۆنه‌ی چه‌ژنی نه‌ورۆز له‌ ماڵه‌كه‌ی خۆیدا ئاڵای كوردستان ده‌دانێت و یادی جەژنی نه‌ورۆز ده‌كاته‌وه.بەڵام هۆكاری ئەو هەموو سوكایەتییە چیە؟ هۆكار چییە كە زۆنی سەوز و نیلی كە ئەو تاقمەیان لە لای خۆیان داڵدەداوە داوای روونكردنەوەیان لێ‌ ناكەن؟ئایا ئەو ئاڵایە تەنیا هی حیزبێكی دیاریكراوە كە ئاوا لە بەرانبەری بێدەنگی دەنوێنن یان سۆمبولی نەتەوەیێەكە ؟یان ململانیییحیزبایەتی ئەوە عەڵدەگرێت كە بەم شێوەیە بێدەنگی بنوێنن؟
Top