وه‌كوگه‌لی كوردستان ده‌بێت به خۆمان خۆمان بگۆڕین
August 14, 2016
وتار و بیروڕا
یغیروا ما بانفسهم) به دروستی بڕوانین و له گه‌ل ئه‌و بارودۆخه سیاسییه چه‌قبه‌ستووه‌ی ئێستای كوردستانی به‌راورد بكه‌ین، گرنگی گۆڕینی ئه‌و بارودۆخه نه‌خوازراوه و ته‌نانه‌ت بونیادنانی ده‌وڵه‌تیش ده‌كه‌وێته ئه‌ستۆی خودی خۆمان وه‌كو گه‌لی كوردستان نه‌كه‌سیتر .
به داخه‌وه غرور و خۆ به‌زل زانین په‌رده‌ی ڕه‌شی به‌رچاو و به‌ردیده و به‌ردڵمانه ه و ئه‌و خۆبه‌زل زانینه ڕێگه نادات به چاوی خۆشه‌ویستی له یه‌كتر بڕوانین و ڕاستی و باشییه‌كانی یه‌كتر ببینین و بۆ خاتری به‌رژه‌وه‌ندی بالای نه‌ته‌ه‌وه و نیشتمان بوغز و ڕق و كینه‌كانمان بخه‌ینه ژێر پێ ، ته‌نانه‌ت ڕێگریشه له گۆڕینی خۆمان.
پێم وایه گه‌ر بگه‌ڕێینه‌وه بۆ وته هه‌ره به‌نرخی زه‌رده‌شتی مه‌زن و به هزر و گوفتار و كرداری باش له‌گه‌ڵ یه‌كتردا هه‌لسوكه‌وت و سیاسه‌ت بكه‌ین ، و به پێی فه‌رمانی خوا كار بۆ گۆڕینی خۆمان بكه‌ین هه‌موو گرفته نێوخۆییه‌كان به ئاسانی چاره‌سه‌ر ده‌كرێن و ده‌رگای خێر و خۆشی بۆ گه‌له‌كه‌مان ده‌كرێته‌وه .