قارمانییەتی پێشمەرگە،حیكمەتی سەرۆك بارزانی ، سەلماندیان شایانی دەوڵەتی سەربەخۆن

قارمانییەتی پێشمەرگە،حیكمەتی سەرۆك بارزانی ، سەلماندیان شایانی دەوڵەتی سەربەخۆن
لەگەڵ كێشە و قەیرانی دارایی و شەڕی رووبەرووبوونەوەی داعش كە بەرۆكی خەڵكی كوردستانی گرتۆتوە و لە هەمان كاتیشدا هەرێمی كوردستان بۆتە شوێنی حەوانەوەی زیاتر لە دوو میلیۆن كۆچبەر ئەمە لەلایەك و لەلایەكی تر تادێت لە سەر ئاستی ناوچەكە وجیهان هەست ، سۆز و خۆشەویستی بۆ پێشمەرگە ،سەرۆك بارزانی زیاتر دەبێت و وڵاتانی جیهان بە جیدییەتەوە دەیانهەوێت خۆیان راستەوخۆ هاوكاری بگەێنە هێزەی پێشمەرگەی كوردستان .
سەركەوتنە یەك لەدوای یەكەكانی هێزی پێشمەرگەی كوردستان بە سەرپەرشتی راستەوخۆی سەرۆك بارزانی و هەروەها و ئەو كەشوهەوا سەقامگیر و ئارٍام و پێكەوە ژیانە كە لە هەرێمی كوردستان لە نێو ناوچەیەكی پر لە كێشە فەراهەم كراوە بۆتە جێگەی بایەخی وڵاتانی ناوچەكە و جیهان و زۆربوونی هەستی خۆشەویستی بۆ پێشمەرگە،سەرۆك بارزانی . بەكردەوە دەركەوتووە كە هیچ سوپایەك ناتوانێت هێندەی پێشمەرگە خاوەن كاریگەری بێت لەوشەڕەدا بۆ هەموو جیهانیش، چونكە پێشمەرگە هێشتا وەك هێزێكی ئازادیخواز و رزگاریخواز تەماشای خۆی دەكات و هێزە سیمبوولییەكەشی زۆر رەونەقدارە، كە ئەوە بۆ جیهانیش دەتوانێ زۆر كاریگەرتربێت و ، كاریگەرییەكەی لەسەر تێكشكاندنی سیمبوولیبوونەكەی داعشیش زۆر بەهێزبێت ، بۆ ئەوانەش كە هەواداری داعشن . بۆیەش بڕیاری ئەمریكا بۆ فراوانكردنی هاوكارییەكانی بۆ پێشمەرگە لە هەموو رووێكەوە زۆر بڕیارێكی راستە بەنیسبەت بەرژەوەندییەكانی ئەمریكاش .
ئەمرۆكە جیهان بە هۆی سەركەوتنە یەك لە دوای یەكەكانی سەرۆك بارزانی لە دارشتنی پلانی ستراتیژی و سەربازی لە سەر ئاستی ناوچەكە و هەروەها دژی درندەترین و گەورەترین رێكخراویی تیرۆریستی جیهان ، وایكردووە كە بۆ پر و راوێژ بە بێ‌ سەرۆك بارزانی هیچ هەنگاوێك هەڵنەهێنن .هەر بۆیە ڕۆڵ و پێگەی مەسعود بارزانی بە گرنگیەوە خراوەتە ڕو بەوەی كە بە ۷٠ ساڵی تەمەنیەوە پێ بە پێی پێشمەرگەكان لەبەرەكانی جەنگە لە لایەك و لەولاشەوە خەریكی پتەوتر كردنی پەیوەندیەكانی كوردە لەگەڵ وڵاتانی ئەوروپا و ئەمریكا،لەو ڕاپۆرتانە بەرزی ئاستی خوێندنەوەكانی بارزانی پێگەی گرنگی هەیە و ئاماژە بەوە دەكەن زۆر جار خوێندنەوەكانی پێش روداوەكان دەكەون و ئەمەش وای لە گەورە وڵاتانی وەك ئەمریكاو ئەڵمانیا و فەرەنسا و زۆرێك لە وكاتانی تر كردووە نەك تەنها ڕاوێژ بەڵكو زۆرجار پلانەكانی ئەو جێ بەجێ بكەن لە جەنگی دژی داعش، بەڵگە بۆ ئەوانەش چونی هێزی پێشمەرگەی باشووری كوردستان بۆ ڕۆژئاڤا دەهێننەوە، لە لایەكی تر ئەوەی مایەی گرنگی میدیاكانە ئەوەیە بارزانی هەمیشە بە منەتەوە بەسەر دەوڵەتانی دراوسێی دەدوێت بەوەی كە ئەزمونی كوردستان نەبۆتە هەڕەشە بۆ هیچ وڵاتێك و بگرە مایەی سەقامگیری بوە، ئەم سەقامگیریە لە ناوەوە بۆ هەرێم و لە دەرەوەیش بەرامبەر دراوسێكانی خاڵێكی بەهێزی كوردە كە هەنگاوەكانی سەربەخۆیی كوردستانی خێراتر كردووە،
دوای نزیكەی سەددەیەك رێگری كرد و زوڵم زۆر لە كورد بۆ بەدیهێنانی مافەرەواكانی ئیتر هیچ هێز و پیلانگێرییەك ناتوانێت بە زۆر ئیرادەی خۆی بسەپێنێت و رێگە لە بریاردان لە سەربەخۆیی دەوڵەتی كوردستان بگرێت . لە ئێستادا كورد لە ناو ملمڵانێی و چەقی كێشە و گۆڕانكارییەكاندایە ، چونكە كورد بەشێكە لە هاوپەیمانی ئەوروپا و ئەمریكا بۆ ڕووبەڕووبوونەوەی تیرۆر و جەنگی داعش ، ئەمریكا و ئەوروپا خواستیان هەیە بۆ دروستبوونی دەوڵەتی كوردی كە جێگەی ئیعتیبار و متمانەی نێودەوڵەتی بێت لە ڕووی ئاسایشی جیهانی و سەقامگیری سیاسی و ئارامی جیهانی .كاتێك میللەتی كورد هەمووان بە یەكدەنگ و یەكڕەنگ و یەكدەست ، بە شێوەی هاوچەرخانە و شارستانیانە ، ئیرادەی خۆیان یەكدەخەن ، داوا لە كۆمەڵگای نێودەوڵەتی دەكەن كە ژیانی داهاتوویان بنیات بنێن بە ویست و داخوازی خۆیان ، كە مافی خۆیانە خاوەنی قەوارە و كیانێكی سەربەخۆ بن لە شێوەی دەوڵەتداریدا خۆیان خاوەنی قەڵەمڕەوی سیاسی و خاوەنداریەتی خۆیان بكەن ، ئەوكات هیچ پاساوێك بۆ پشتگوێخستنی ئیرادەی نەتەوەیەك نادرێت و هیچ دەوڵەتێك ناتوانێت چاو لە ئاست ئیرادە و خواست و دەنگی ملیۆنان كورد بنوقێنیت ، سەلماندنی ئەو ئیرادەیە بارودۆخێكی سیاسی وەها دەخولقێنیت كە هیچ دەوڵەتێك نەتوانێت ڕێگری لێ بكات .
Top