بۆ نه‌وشیروان و هاوبیره‌كانی

بۆ نه‌وشیروان و هاوبیره‌كانی
به‌ڕێز كاك نه‌وشیروان
سڵاو و رێز
كاك نه‌وشیۆوان زۆر باش له‌ گرێ ده‌روونیه‌كه‌ت ده‌گه‌م، ده‌زانم گه‌وره‌یی سه‌رۆك بارزانی ئازارت ده‌دات، له‌وه‌ش ده‌گه‌م له‌ پێناو بچوك كردنه‌وه‌ی سه‌رۆك بارزانی ئاماده‌ی سه‌ر به‌ كولانه‌ی موخابه‌راتی هه‌ر چوار داگیركاری كوردستاندا بكه‌یت و سه‌ریشت پێدا كردوون، به‌لام له‌وه‌دا به‌ هه‌ڵه‌دا چوویت كه‌ پێتوایه‌ گه‌وره‌یی سه‌رك بارزانی له‌ پۆستی سه‌رۆكی هه‌رێم دایه‌، بۆیه‌ ئه‌گه‌ر خۆت و هاوبیره‌كانت بتوانن بۆستی سه‌رۆكی هه‌رێمیشی لێ بستێننه‌وه‌، هێشتا پێتان بچوك ناكرێته‌وه‌، چونكه‌ گه‌وره‌یی سه‌رۆك بارزانی به‌ر له‌وه‌ی له‌ پۆستی سه‌رۆكی هه‌رێمدا بێ، پێشمه‌رگه‌یه‌ و گه‌وره‌ییه‌كه‌ی له‌ پۆستی پێشمه‌رگه‌ بوونی دایه‌ و پێشمه‌رگه‌ بوونیش له‌ هه‌موو پۆستێك گه‌وره‌تر و پیرۆزتره‌، خۆ ئه‌گه‌ر پۆستی سه‌رۆكی هه‌رێمی لێ بستێننه‌وه‌ ناتوانن بۆستی پێشمه‌رگه‌ بوونی لێ بستێنن، كه‌واته‌ خه‌یاڵی بچوك كردنه‌وه‌ی سه‌رۆك بارزانی له‌ بیری خڵه‌فاوت ده‌ربێنه‌، له‌ باتی ئه‌وه‌ی بیر له‌ بچوك كردنه‌وه‌ی سه‌رۆك بارزانی بكه‌یته‌وه‌، وا باشه‌ بیر له‌ گه‌وره‌ بوونی خۆت بكه‌یته‌وه‌ و به‌ پێشمه‌رگه‌ بوون ده‌توانی وه‌ك سه‌رۆك بارزانی خۆت گه‌وره‌ بكه‌یت، فه‌رموو ببینه‌ هه‌ر ئێستا سه‌رۆك بارزانی سه‌رپه‌رشتی و به‌رنامه‌ڕێژی هێرشی سه‌ر داعش ده‌كا و كوڕ و كه‌سه‌ نزیكه‌كانیشی به‌رنامه‌كه‌ی له‌ مه‌یدانی جه‌نگدا ده‌كه‌نه‌ ئه‌مری واقع، تۆش ئه‌گه‌ر ده‌ته‌وێ گه‌وره‌ ببی فه‌رموو ئه‌وه‌ به‌ره‌كانی جه‌نگ و خۆت به‌رنامه‌ڕێژی بكه‌ و با كوڕه‌كانیشت جێبه‌جێی بكه‌ن، ئه‌گه‌رنا دڵنیات ده‌كه‌م به‌ خه‌یاڵی بچوك كردنه‌وه‌ی (سه‌رۆك بارزانی)یه‌وه سه‌ر ده‌نێیه‌وه‌.‌
Top