تكایە لە 16ی ئاب ئەوانە باسی رێبازی بارزانی نەكەن

تكایە لە 16ی ئاب ئەوانە باسی رێبازی بارزانی نەكەن
رێبازی بارزانی پێش هەموو شتێك، واتە خواناسینە، ئەمەش بەو مانا بەرفراوانەی كە دەڵێت: (من عرف نفسە فقد عرف ربە)، واتە ئەوەی خۆی ناسی، خوای خۆیشی دەناسێت، ئەوەی خۆی ناسی مرۆڤایەتی دەناسێت، ئەوەی خۆی ناسی دەزانێت بۆچی هاتۆتە دنیا و ئەركی چییە و تا كۆتاییش لە سەری رادەوەستێت و بێجگە لە جوانی و پاكی و دادپەروەری شتێكی دیكە پێشكەش ناكات،
بەڵام كام یەك لە ئێوە توانیوتانە بە مانای ووشە دەركی ئەو راستییە بكەن كام یەك لە ئێوە ئاوێنەی تەواو نمای ئەوەی ترتان بوون
خاڵێكی دیكەی رێبازی بارزانی، كوردپەروەرییە،كامتان لە ئێوە ئەوەتان بەكردار سەلماندووە راستە ناكرێت ئینكار بكرێت ئەوانەی كە لە شۆرشەكانی ئەیلو ل و گولان گیانی خۆیان لە سەر دەست داناو شتێك لە غەیری ئەو ووشەیە لە كلتوریان دا نەبووە بەڵام ئێوە چیتان هەیە لە بارەی كورد پەروەری، یان كورد پەروەری تەنیا لە پشت لاپتۆپەكانتان یان هەڵاوەسینی چەند وێنەیەك لە ژوورەكانتان دەبیننەوە كامتان كورد پەروەرن؟و كامتان رێزتان لە كورد پەروەرەكان گرتووە.
بارزان بە مانای ووشە دادپەروەرییە ؟ كام یەك لە ئێوە دادپەروەریتان بەرانبەر بە یەكتر و دڵسۆزانی ئەو رێبازە بەكار هێناوە كام هەڵسوكەوتتان داد پەروەرانەبووە لە پشتەوە خەنجەر لێدانەكانتان یان بەرژەوەندییە تایبەتییەكانتان كام یەك؟
رێبازی بارزان ئەوەیە كە بەرگری لە مەزڵومێك بكەیت ؟كام یەك لە ئێمە توانیومانە ئەو مەزڵوومە لەوەی كە تێی كەوتووە ،دەرباز بكەین
بارزانی وەكوو سەركردەیەك كاتێك پێی نایە مەیدانی خەبات وەكوو كەسێكی چەكدار بیرو باوەری ئەوەبوو كە هەموو كەس بە هەموو بیرو باوەرییانەوە جوانن و هەر بۆیەش لە هەموو قەوم و تیرەیەك لە زاخۆ تا خانقین بەرگرییان لەو روحییەتە و رێبازە دەكرد بەلام ئێستا كامەمان ئەم روحییەتەمان هەیە كە یەكتری قەبوول بكەین .
بارزانی نەمر هیچ كات بە دوای پۆست و پلە و پایە نەبووە بەڵكوو هەموو ئەمانە ئەبزارێك بوونە بۆ ئەوەی كە ئێمەی كورد بە مەنزڵگەی نیهاییی بگەیەنیت و بەس بەڵام ئێوە چیتان كردووە جیا لە بەرزكردنەوەی خانووی چەندقات و بەرزكردنەوەی چەندین كۆشكو تەلار لە هەموو بەرزاییەكان،ئێوە چی ترتان زیاد كردووە.
ئێوە چیتان بە ئەو رێبازە كردوو ئایا رێبازی بارزانی دروستكردنی وێلا لە سەكران ورواندوز و گۆرۆن و شەقلاوە و هتد بووە نەخێر هیچ یەك لەمانە رێبازی بارزانی نەبووە رێبازی بارزانی سەداقت راستی و پاكی و دادپەروەری بووە كە من هیچ یەك لە ئەمانە لە ئێوە بەدی ناكەم هەر بۆیەش تكایە لە 17ی شوبات باسی رێبازی پیرۆزی بارزانی مەكەن. ,
Top