سازش لەسەر مانەوەی پارێزگاری سلێمانی لە پۆستەكەی لەپای چی؟
August 13, 2016
وتار و بیروڕا
نۆشیروان و باڵی عێراقخواز لە ژێر گوشاری وولاتانی ئیقلیمی بۆ مەبەستی نەپچرانی هیلالی شیعی لە بەرنامەیەكی پوخت و دارێژراودا بریاری یەكخستنەوەی ریزەكانی گۆران و یەكیەتییان دا ئەگەر چی ئەوەی لە روالەتی ئەو پرۆژەیە بروانیت پرۆژەیەكی گرینگە هەر نەبیت شارە رۆشەنبیرییەكی سلیمانی لە ئەو هەموو بایكۆت و خۆپێشاندان و مانگرتن لە لای ئەملایە كە گۆران بیت و ئەملایەی تر كە یەكیەتی بیت دەحەسیتەوە و ئەگەرلە چاویلكەی نیشتمانی و نەتەوەیشەوە بیت زۆر گرینگ و ئەرێنییە،بەڵام تەجروبەی مێژووی كورد و دوژمنانی كورد ئەوەیان سەڵماندووە كە هەموو پرۆژەیەك پیلانێكی شاراوە و لە پشت پەردەی هەیە.
وردە وردە پلانەكان ئاشكرا دەبن چونكە پێشتر سیاسەتی خۆ بەرێوەبردنی پارێزگای سلیمانی و نەگەراندنەوەی هەموو داهاتی گومرگەكان ئەو سنوورە و هەروەها سەردانی كردنی ئاسۆ فرەیدوون بۆبەغداو سەردانی كردنی ئەو لێژنە هاوبەشە یەكیەتی گۆران و باسكردنی لە دابینكردنی بودجەی پارێزگای سلیمانی لە لایەن دەولەتی مەركەزی یەكەكی تر بوو لەو پیلانانەی كە لە پشت یەكگرتنەوەكە بووە ئەوەش یەكەك لەو مەرجانەی نۆشیروان مستەفا بوو كە كاتێك كە ئاسۆ فرەیدوون لە بریتانیا سەردانی كردووە لە گەڵیان تاوتوی كراوە بێشك دوژمنانی كوردیش هەر ئەوەیان مەبەستە ئەوە ئەو مەرجە سەرەكییە بوو كە گۆران پارێزگای سلیمانی و 25 پۆستی سەرەكی لە هەلەبجەو گەرمیان و سلیمانی كردە قوربانی ئەو رێككەوتنە ئەویش تەنیا لە پێناو لادانی سەرۆكی هەرێمی كوردستان وەكوو ئەوەی كە خۆیان بە زمانی خۆیان دانیان پێ ناوە.