بەهێزی پێگەی سیاسی،سەربازی ودیپلۆماسی، هەنگاوەكانی سەربەخۆی خێراتر دەكات

بەهێزی پێگەی سیاسی،سەربازی ودیپلۆماسی، هەنگاوەكانی سەربەخۆی خێراتر دەكات
بە هەوڵ و تێكۆشان و سیاسەتی حەكیمانەی سەرۆك بارزانی ، لە ئێستادا كوردستان بووە بە پێگەیەكی بەهێزی سیاسی و بریاردان لە سەر ئاستی ناوچەكە و جیهان و هەروەها لە رووی ئابوورییەوە رۆژ بە رۆژی پێگەی بەهێزتر دەبێت رەنگە لە ئێستادا تارادەیەك تووشی كێشەی دارایی و ئابووری بووینەتەوە و كاریگەری لە سەر بژێویی خەڵك و حكومەتی بە شێوەیەكی گشتی داناوە بەڵام ، ئەو سەركەوتنە ئابووری و سیاسییە دەستكەوتێكی هەر گرنگە كە بەم زووانە ئاسۆیی گەشی بە هەمووان دەردەكەوێت بۆیە ئەمانە بوونەتە هۆی قەڵسبوونی نەیارانی كورد و كوردستان و چاویان پێهەڵنایەت و تووشی هیستریا و تێكچوونی سایكۆلۆژی بوونەتەوە . لە ئێستادا بەرەو ئەوە دەچێت كە ببێتە خاوەنی ئابووریەكی سەربەخۆ، وە پێش مەرجی پێك هێنانی دەوڵەتێكی سەربەخۆش ئابوورییە سەربەخۆیەكەیەتی.


سەرۆك بارزانی لە خوێندنەوەی بۆ داهاتووی كوردستان خوێندنەوەیەكی زیرەكانەیە بەوەی كە ئەگەر لەهەر تاكێكی كورد بپرسیت خەون و خەیاڵی داهاتوت بۆ كوردستان چییە؟ بێگومان لەوەڵامدا دەڵێ دامەزراندنی دەوڵەتێكی كوردی سەربەخۆ، خەباتی سەرۆك بارزانی خەباتێكی ئیستراتیجیە كە خواستی هەموو كەسێكە، ئەوەی خوێندنەوەیەكی بۆ سەرۆك بارزانی هەبێت دەگاتە ئەو دەرەنجامەی كە سەرۆك خەونی گەورەی هەیە، ئەویش سەربەخۆیی كوردستانە، ئەم خەونە بە درێژایی مێژوو لە گرەوی خەباتی بارزانی نەمریش دا بووە، خەبات بۆ دابین كردنی خەونە گەورەكە لە گرەوی گەشەپێدانی ئابووریەكی پتەوكردنی خەباتی دیپلۆماسی، یەكخستنی ڕیزەكانی خەڵك.

بۆیە گرنگیدان بە پایە ئابووریەكان گرنگی دانە بە داهاتوویەكی سەركەوتوانە كە ئەویش سەربەخۆیی كوردستانە، ئەمە خەون بوو، بەڵام سەرۆك بارزانی كردی بە ئەمری واقیع و فەرزی كرد بەسەر دەوڵەتە زلهێزەكان و گۆڕینی بیركردنەوەی ئەوانەی نەك دژ بە دروست كردنی دەوڵەت بوون، بەڵكو ئێستا خۆیان وەها وتوێژ دەكەن كە كوردستان دەوڵەتێكی سەربەخۆیە، بۆیە ناحەزانی هەموو لایەك دەیانەوێت ببنە بەربەست لەبەردەم بەدیهێنانی ئەو خەونە گەورەیە. چارەنوسی میللەتی كورد ئێستا ئاسۆیەكی رونتری هەیەو پێویستە لەسەر هەموو لایەك بە هەمو توانامانەوە ببینە پاڵپشتی پتەوكردنی ئەو هۆیانەی كە خەڵكی كوردستان تیایدا دەچێتە پێشەوە، چونە پێشەوەش لەبەژەوەندی خەڵكی كوردستان دایە تا بە ئامانج و ئاواتە لە مێژینەكانیان وەربگرن سەربەخۆ دێتە دی.

سەرۆك بارزانی لە سیاسەتی نێو دەولەتی و هەرێمی و ئیقلیمی لە رووی سیاسیی , دیپلۆماسیی و ئابووری سەركەوتن و دەسكەوتێكی گرنگ و ستراتیژی و شانازییەكەی گەورەی بۆ كورد و كوردستان بە شێوەیەكی گشتی بە دەستهێناوە...

میللەتی كورد لە پێناو بەدەستهێنانی ئامانجەكانی هەزاران شەهید و ئەنفالی لەو پێناوەداوە و خوێنێكی زۆری رشتووە تا گەیشتۆتە ئەو قۆناغەی ئێستاكە خاوەن پەرلەمان و حكوومەتی هەرێمی كوردستانە، هەوڵ وكۆششە بەردەوامەكانی سەرۆك بارزانییەوە هۆكارن بۆ زیاتر گەشەكردن و ئابوورییەكی سەربەخۆ كە مێژوو شایەتیی ئەمە دەدات و دەیسەلمێنێت.

سەرۆك بارزانی وەكو سەرۆكی هەرێم و وەكو كەسایەتییەكی ئاشتیخواز سەرنپی دەورووبەری بەلای خۆیدا راكێشاوە كە توانیویەتیی گرژییەكان كە بكاتەوە و پەیوەندییەكی باش و بەهێز لەگەڵ وڵاتە زڵهێزەكان و وڵاتانی تری ناوچەكەدا ببەستێت و سەرنجی هەموویان بە ئاراستەی ئەو بنیاتنانەوە و گەشە ئابوورییەی كوردستاندا راكێشێت و پێیان بسەلمێنێت كە كوردستان توانای بەڕێوەبردنی خۆی لەهەموو بوارەكاندا هەیە، لەلایەكی تریشەوە رۆڵێكی زۆر گەورەی لە پرۆسەی ئاشتەوایی نیشتیمانیدا گێڕاوە و هەموو هەوڵ و تێكۆشانی خۆشی خستۆتەگەڕ بۆ ئەوەی هەرێمی كوردستان خاوەن كیانێكی سەربەخۆ و خاوەن دەستوورێكی تایبەت بە خۆی بێت و هەورەها سیاسەتە حكیمانەكەی خۆی هەوڵی بەردەوامی داوە تا پارچەكانی تریش بتوانن ماف و ئازادیی خۆیان بەدەست بهێنن.
Top