كاتێك دوو كه‌س یاری تاوڵه یان دۆمینه ده‌كه‌ن و دۆڕاو و براوه‌ی تێدا یه‌كلایی نابێته‌وه و له جاری یه‌كه‌م و دووه‌مدا هه‌ریه‌كه و دۆڕا و براوه‌یه‌كی ده‌بێت ده‌ڵێن: با بیكه‌ینه وره و‌ر، واتا له جاری سێه‌مدا كامیان یاریه‌كه‌ی برده‌وه ئه‌ویان به براوه ئه‌ژمار ده‌كرێ، نه‌وشیروان مسته‌فاش له‌وه‌ته‌ی له یه‌كێتی جیا بۆته‌وه و بزووتنه‌وه‌ی گۆڕانی درووست كردووه دوو یاری له‌گه‌ڵ یه‌كێتی كردووه، یاری یه‌كه‌میان له ساڵی 2009 بوو، له‌و یاریه‌دا و له هه‌ڵبژارنی ساڵی 2010 گۆڕان بردیه‌وه و یه‌كێتی دۆڕا، ئه‌و دۆڕان و بردنه‌وه‌یه ئه‌و دوو برا دایك و باوكیه‌ی توشی زۆر كێشه كرد و به‌و هۆیه‌وه پرۆسه‌ی سیاسیش له كوردستان دووچاری كێشه كرا، یاری دووم له ساڵی 2016 بوو، هه‌ر چه‌نده ئێستا یاریه‌كه به‌رده‌وامه و دۆڕاو و براوه‌ی تێدا دیار نییه، به‌ڵام یه‌كێتی به نێتی تۆڵه و گۆڕانیش به نێتی براوه و یه‌كلایی كردنه‌وه چوونه ناو یاریه‌كه‌وه، جا ئه‌گه‌ر گۆڕان ببرێته‌وه ئه‌وا پێویست به وره و‌ر ناكات، به‌ڵام ئه‌گه‌ر یه‌كێتی ببرێته‌وه سه‌ربه‌سه‌ر ده‌بن، ئه‌وكاتیش ده‌بێ وره و‌ر بكه‌ن، به بڕوای من یه‌كێتی له‌و یاریه براوه ده‌بێ و ده‌بێ وره و‌ر بكه‌ن و یه‌كیان مێزی قوماره‌كه جێبێلێ، جا ده‌بێ هه‌موومان دوعا بكه‌ین و بڵێین، خوایه بیكه‌یه خاتری ئه‌ولیا و پیاوچاكانت كورد له گێچه‌ڵی یاری نیوان ئه‌و دوو كۆنه برایه بپارێزی.