خۆی نازانێ ..من چۆن بزانم!!!

خۆی نازانێ ..من چۆن بزانم!!!
براده‌رێك زۆر به‌ تاسه‌وه‌ لێێ پرسیم.. ئه‌رێ كاكه‌ پێمبڵێ: نه‌وشیروان مسته‌فا چی ده‌وێ؟؟؟
ماوه‌یه‌ك بیرم كرده‌وه‌ و وتم: وه‌للة كاكه‌ خۆی نازانێ چی ده‌وێ جا من چۆن بزانم؟! ده‌یگوت ده‌یگۆڕم، به‌ڵام نه‌یده‌زانی چێ ده‌گۆڕێ و چۆنی ده‌گۆڕێ، له‌ یه‌كێتی هاته‌ ده‌رێ، نه‌یزانی بۆ هاتۆته‌ ده‌رێ، له‌گه‌ڵ یه‌كێتی رێككه‌وته‌وه‌، نازانێ بۆ رێككه‌وتۆته‌وه‌، كاكه‌ هه‌ر ئه‌وه‌نده‌ ده‌زانم ئه‌وه‌ی پارتی بیه‌وێ ئه‌و نایه‌وێ، ئه‌وه‌تا پارتی داوای سه‌ربه‌خۆیی ده‌كات، ئه‌و له‌گه‌ڵ به‌غدا كاكه‌ و براله‌ی نهێنی ده‌كا و نوری مالیكی دێنێته‌ سلێمانی، براده‌ره‌كه‌ وتی: ته‌واو تێگه‌یشتم، گرنگ ئه‌وه‌یه‌ دژی پارتی بێت، دڵنیام ئه‌گه‌ر پارتی بڵێ ماست (سپی)یه‌ ده‌ست به‌ قورئان داده‌دا و ده‌ڵێ: ماست له‌ (قیڕ) ره‌شتره‌.
Top