بۆچی سۆران عومەر نوقەی لە مەر كەیسەكانی سلیمانی لێوە نایەت؟

بۆچی سۆران عومەر نوقەی لە مەر كەیسەكانی سلیمانی لێوە نایەت؟
سالێك لەمەو بەر گەنجێك كە فەرمانبەری یەكەك لە بنكەكانی ئاگرگوژێنەوە لە هەولێر دەبیت بەهۆی چەند گرتەیەكی ویدیۆییەوە كە بەخۆی بڵاوی دەكردەوە و تێیدا ناشرینترین ووشەی بەكا دەهێنا لە لایەن ئەوبنكەیەی كەكاری لێوە دەكرد سزای كارگێری دەدرێت ئەو فەرمانبەرە وا پێدەچوو كەتوشی مالیخولیاییی بوبیت و بۆخۆ دەرخستن ئەو كارە بكات یان سیناریۆیەك بوو كە دارێژرابوو، ئەوكات سۆران عومەر بۆ بەرگریكردن لە مافی ئەوگەنجە هاتە سەرخەت و پاش ئازادبونیشی وێنەیەكی سیلفی بۆ ئەكاونتەكەی فەیسبووكی خۆی لەگەڵ گرت بۆ ئەوەی نیشان بدات بەرگری لە مافی ئەوگەنجە كردووە سەرەرای ئەوەی كە ئەو گەنج بەهۆی ئەوگرتانەوە شیرازەی كۆمەڵگای تێك دابوووە دەبوا لە لایەن داواكاری گشتی سكالای لە سەر ئەو گەنجە تۆمار بكردبایە.
بە هۆی كردەوە تیرۆریستییەكەی بەردەم رووداو كە بریندار بوونی چەند كارمەندێكی رووداو و زیانێكی مادی زۆر بە تۆری میدیای رووداو كەوت و بەو هۆیەشەوە چەند كادیرێكی كۆمەلەی ئیسلامی كە دەستیان هەبوو و بەبەلگَە لە سەریان ساغ بویەوە لە لەلایەن دەزگای ئەمنی پارێزگای هەولێر دەستگیر كران بەڵام لەو كەیسەش وەكوو كەیسەكانی تری ئەو سنوورەسەرۆكی لێژنەی مافی مرۆڤ ببو بە پالەوانی فەیسبووك و لە پشت لاپتۆپەكەی خۆی كۆنفرانسی دەدا سەرەرای تۆمەت بەخشیین بە دەستەلاتی ئەمنی لەو سنوورە هەوڵی ئەوەی دەدا كە رای گشتی چەواشە بكات و وا وێنابكات ئەو كادیرانەی كۆمەڵ رفێندراون و....هتد.
بەڵام بە كەمتر لە دە رۆژی رابردوو دوو كادیری پارتی دیموكراتی كوردستان بە شێوە نایاساییی دەستگیركراون هەر وەها لە سنووری پارێزگای سلێمانی لە ناوچەی قەرەداغ، هێزه‌کانی دژەتیرۆری سلێمانی، سێ ئەندامی کۆمەڵی ئیسلامییان لە نزیک گوندی زرگوێزی سەر بە شارۆچکەی قەرەداغ دەستگیر کردووە. یەکێکیان ناوی (س)ه‌ و خاوەنی سوپەرمارکێتە لە کانی شاسوار..
پێشووتریش کادیرێکی کۆمەڵی ئیسلامیی کوردستان لەلایەن دەزگا ئەمنییەکانی سلێمانییەوە دەستگیر کراوە، بەبێ ئەوەی لەلایەن کۆمەڵی ئیسلامیی کوردستان و سەرۆکی لێژنەی مافی مرۆڤ لە پەرلەمانی کە هاوکات کادیری ئەو حزبەیە باسیان بكات لە هەمان كاتدا لە بارەی ئەو دەستگیر كراوانە سۆران عومەر دەڵێت: " ئاگادار نیم" و نووقەی لێوە نایەت، خێرە لە هەرچی لە سنووری پارێزگای هەولێر و دهۆك هەرچی روودەدات تەنانەت لە گوندێكی دوردەستیش بێت بەڵام ئاگاداری بارودۆخی ناو حیزبەكەت نیت؟
لە كاتێكدا كە دەیان كێسی لەو جۆرە لە سنووری سلیمانی و هەلەبجەو گەرمیان هەن بەڵام خۆی لی بێدەنگ كردووە تەنانەت لە كاتی هاتنی مالیكی لە بەر ئەوەی كە چەند گەنجێكی شاری هەلەبجە دژی سەدانەكەی مالكی بۆ هەلەبجە وەستا بوون لە لایەن هێزەكانی دژە تیرۆرەوە دەستگیر كران ئەو كاتیش هەر بێدەنگ بوو ئەوەش ئەوە مان بۆ دەسەلمێنیت كە سۆران عەمەر كە سەرۆكی لێژنەی مافی مرۆڤ لە پارلمانی كوردستانە تەنیا بۆ ناو زراندن و ناشرینكردنی حوكمرانی هەردوو پارێزگای هەولێر و دهۆك بە گشتی و پارتی دیموكراتی كوردستان بە تایبەتییە ئەوەش ئاماژەیەكی زۆر روون و ئاشكرایە جێبەجی كەری پیڵانێكە كە بۆی دارێژراوە.
Top