دیتنی سەحراروودی لە لایەن وەفدی بالای یەكیەتی هێمای چییە؟
August 11, 2016
وتار و بیروڕا
لە مانگی نوامبری 1989 دووبارە لەلایەن دادگای گشتی نەمساوە داوا دەكرێتەوە. نۆساڵ لەمەو بەر سەحراروودی لە نوێنەرایەتی ئێران لە هەولێر لە لایەن تیمێكی كۆماندۆزی ئەمریكی لە گەڵ شەش كەسی تر دەسگیر دەكرێن (ئەو كاتیش محەمەد جەعفەری سەحراروودی یەكەك لە گەورە بەرپرسانی سوپای پاسداران لە سوپای قودس بووە كە تایبەتەبە چالاكییەكانی دەرەوەی ئێران) بەڵام ئەو جارەش بە ناوبژیوانی جەلال تالەبانی ئازاد كران.
ئەوكات كۆمەلێك چالاكوانی مەدەنی كە لە دەرەوەی وولات بوون بە نامەیەك بۆ ئاڵفرێدگۆزن و بوئێرو سەرۆك وەزیرانی ئەوكات وماریا برگز وەزیری دادی ئەوكات، داوای گەراندنەوەی سەحراروودی بۆ بەردەم دادگا بە تۆمەتی دارێشتنی پلانی تیرۆر كردنی دكتۆرعەبدالرحمان قاسملۆ و هاورریانی كرد.لە كاتی ئێستادا +سەحراروودی راوێژكاری لاریجانی سەرۆكی پارڵمانی ئێرانە.
ئەوەی كە باسی لێوەكرا كورتەیەك رابردووی سەحراروودی لە بەرامبەر چارەنووسی رێبەرانی كوردی رۆژ هەڵاتە ، بەڵام دیتنی ئەمجارەی وەفدی باڵای یەكیەتی نیشتمانی لە لایەن سەحراروودی ئاماژەیەكی روونە بۆ ئۆپۆزۆسیۆنی كوردانی رۆژ هەڵات وحیزبەكوردییەكان كە هەركات و ساتێك مەبەستمان بیت دەتوانین بە چاوساغی هاوپەیمانانمان لە كوردستانی باشوور بكرێنە ئامانجی هێرشەكانیان ، هەروەك چۆن لە 16ئاب تاكوو كۆتایی 31 ئاب هێرشێكی سەرتاسەری لە سنوورەكانی سلیمانی بۆ سەر كوردانی رۆژهەلات كرا و بنكەو بارەگاكانی ئەوحیزبانە كەوتنە بەر بۆردومانی تۆپبارانی سوپای پاسداران بە تایبەتی شاخەی سوپای قودسی و قەرارگای رەمەزان.هەر وەك هەندێك لە سەرچاوەكان باسی لێوە دەكەن دوای داخستنی بارەگاكانی ئۆپۆزۆسیۆنی ئێرانی (موجاهدینی خەڵق لە بەغدا) كار بۆ داخستنی هەموو بنكەو بارەگاكانی شۆرەشگێرانی رۆژ هەڵات لە باشوور بكرێت ئەویش لە رێگای تۆپ باران كردنی ناوچە سنووریەكان بۆ مەبەستی فشار خستنە سەر هەرێمی كوردستان و هاوكاری هاوپیمانانیان دەبیت.