بزووتنه‌وه‌ی گۆڕان و وه‌ره‌ و بڕۆی نه‌وشیروان مسته‌فا

بزووتنه‌وه‌ی گۆڕان و وه‌ره‌ و بڕۆی نه‌وشیروان مسته‌فا
نه‌وشیروان مسته‌فا له‌گه‌ڵ هاوڕێ به‌ ساڵاچووه‌كانی له‌ ژووره‌ تاریكه‌كه‌ان پیلان داده‌ڕێژێ و به‌ گه‌نجه‌ هه‌رزه‌كار و كه‌مئه‌زموونه‌كانیش ده‌ریده‌بڕێ، ئه‌وه‌ش جگه‌ له‌ سووكایه‌تی به‌ گه‌نج هیچ شتێكی تر نییه‌، بۆیه‌ ده‌بینین ئه‌و گه‌نج ده‌ڕوا و نه‌وشیروان به‌و گه‌نج شوێنی ده‌گرێته‌وه‌، ئه‌وه‌ شاهۆ و زانا و جه‌عفه‌ر دوای ئه‌وه‌ی ته‌پڵ و تووزه‌له‌ی پێكوتان به‌ ئاگاهاتنه‌وه‌ و بزووتنه‌وه‌كه‌ و نه‌وشیروانیان به‌جێهێشت، به‌ عه‌لی حه‌مه‌ساڵح و یوسف و رابوون و هه‌ڤاڵ و برزۆ شوێنی گرتنه‌وه‌، ئه‌وه‌ محه‌مه‌د حاجی و كاروان ساڵح و فاروق ره‌فیق دوای ئه‌وه‌ی زانیان بزووتنه‌وی گۆڕان ته‌ڵه‌یه‌كه‌ نه‌وشیروان مسته‌فا ناویه‌ته‌وه‌ و ئه‌وانیش كراونه‌ته‌ دانی ته‌ڵه‌كه‌، بزووتنه‌وه‌كه‌یان جێهێشت و به‌ جاسووسیش تاوانبار كران، ئه‌وه‌ دكتۆر شۆڕش و زۆر دكتۆر و مامۆستای تر كه‌ ئاماده‌ نه‌بوون نه‌وشیروان مسته‌فا دژ به‌ خواستی گه‌ل و بۆ خواستی خۆی به‌كاریان بێنێ له‌ بزووتنه‌وه‌كه‌ دوور كه‌وتووتنه‌وه‌، ئایا ده‌زانن ئه‌و گه‌نجانه‌ی له‌ سه‌ره‌تای ده‌ركه‌وتن و تا سه‌رپێكه‌وتنی بزووتنه‌وه‌كه‌ش رۆڵ و ده‌وری كاریگه‌ریان گێڕا چۆن دوور كه‌وتوونه‌وه‌؟! ئایا ئه‌وه‌ش ده‌زانن كه‌ ئه‌وه‌ی نه‌وشیروان مسته‌فا له‌سه‌ر گه‌نج ده‌یگوت ته‌نها مه‌به‌ستی به‌كارهێنانیان بوو! ئه‌گه‌رنا نه‌وشیروان مسته‌فا به‌ هاوكاری هاوڕێ كۆن و به ساڵاچووه‌كانی چۆنی بوێ ئاوا بزووتنه‌وه‌كه‌ی ئاڕاسته‌ كردووه‌، ده‌بێ توێژی گه‌نج به‌ دووركه‌وتنه‌وه‌ی ئه‌و گه‌نجانه‌ له‌وه‌ بگات كه‌ بزووتنه‌وه‌ی گۆڕان قومارخانه‌ی سیاسی نه‌وشیروان مسته‌فایه‌ و تا زوو لێی دوور كه‌ونه‌وه‌ براوه‌ن.
Top