"بە دوو دەستی میرنشینی بابانیان تەسلیم بە عەجەم كرد."

ئەوەی كە سەیرو سەمەرەیەك زیاتر نییە، پەنا بردنە لەو هێز بۆ ئەو هێز لەو دەستەلات بۆ ئەم دەستەلات بێی ئەوەی كە بیر لە دەر هاویشتە نەرینییەكانی بكرێت ئەوەی كە ئێمە لە بیرمان نەچووە دەست تێوەردانی عەرەب و عەجەم و تورك و فارس لە ململانییە ناوخۆییە كانی كورد بووە و هەمیشەش كورد وەكوو ئەبزارێك بەكارهاتووە بۆئەوەی كە بتوانن بە ئامانجە پیس وگڵاوەكانیان بگەن و كورد لە ئەو ئامانجە سەرەكییەی كە هەیەتی بەدوور بخەن و ئەوەش لە رێگای دروستكردنی تەفرەقە و دوبەرەكی لەناو كورد بووە،ئەو كە جێگای تێبینی و هەڵوێستە لەسەر كردنە ئەوەیە كەكورد هیچ كات نەیویستووە دەرس لەرابردووی خۆی وەربگریت و هەموو جارێك قوربانی سیناریۆیەك بووە.
لە چەندمانگی رابردوو بە بەرنامەیەكی لە پێش دارێژرادا هەولی لە یەك نێزیكبوونەوەی لایەنی یەكیەتی و گۆران درا هەرچەندە كە ئەم لەیەك نێزیك بوونەوەیە بە رووكەش شتێكی باش و ئەخلاقییە بەلام لە ناوەرۆك دا، دەیان نەخشەو پلانی شاراوەی بە پێی باروودۆخی ئێستای كوردستان هەیە سەرەرای ئەوەش دەكرا بە بێی پشت بەست بە لایەنی دەرەكی رێككەوتن بكرێت و بەم شێوەیش رێگە لە دەست تێوەردان بگیرێت هەلەی هەرە گەورەتر لەو قۆناغە بە تەنیا هەڵوێست وەرگرتن و پەنابردن بۆ حكومەتی مەركەزیی بوو و ئاشكراكردنی ئەو راستییەیە كە بە حكومەتی بەغا بلێین كە لایەنە كوردییەكان ،زیاتر لە هەمووجارێك لە گەڵ یەكتر ناكۆكین و هاتنی مالكیكش بۆ پارێزگای سلێمانی ، ئەو سێبەرە رەشەی ناكۆكی لە نێو لایەنەكانی دوو ئەوندە كرد، ئەگەر تاوەكوو ئێرەش بیانەوێت خۆیان لە هەموو ئەو نەخشەو پیلانانە تەبرییە بكەن لێرە دا نیشانەی پرسیار زۆر بەرجەستەتر دەكرێت چوون جیاكردنەوەی كوردەكان لە یەكتر نەوەك ئەوانە بەهێزتر ناكات بەڵكو لاوازتریان دەكات و لەو هیوایەی كە دروست بووە بێ‌ هیواترمان دەكات و لە كاتی ئێستادا كە وەفدێك لە لایەن یەكیەتی نیشتمانی كوردستان سەردانی كۆماری ئیسلامی دەكات گومانی تێدا نامینیت و دەبیت بەیەقین.ئەوەی كە مێژوو نوسیویەتی و لە ئەدەبدا بەجەستە بووە، هەستی نەتەوەییی و نیشتمان پەروەری پایتەختی رۆشەنبیری دەبیت جیاواز تر لە هەموو شوێنەكان بریاری بدابایە لە بەر ئەوەی كە زمانی كوردی نوسراو ئەدەبی كوردی لە سەردەمی میرنشینەكانی بابان لەویوە گەشەی كرد و هەست و هوشیاری نەتەوییی یان بەهێز كرد و كوردیان لە دەستی عەرەب وعەجەم پاراست بەڵام لە كاتی ئێستادا ،"بە دوو دەستی میرنشینی بابانیان تەسلیم بە عەجەم كرد".
جوانترین شایەتی ئەمە ئەم دوو هۆنراوە بەرزەی شێخ رەزای تالەبانی:
لە بیرم دێ سلێمانی کە دارولمولکی بابان بوو
نە مەحکومی عەجەم ، نە سوغرەکیشی ئالی عوسمان بوو
لەبەر قاپی سەراسەفیان دەبەست شێخ و مەلاو زاهید
مەتافی کەعبە بۆ ئەربابی حاجەت گردی سەیوان بوو
لەبەر تابووری عەسکەر رێ نەبوو بۆ مەجلیسی پاشا
سەدای مۆزیقەوو نەققارە تا ئەیوانی کەیوان بوو
درێغ بۆ ئەو زەمانە، ئەو دەمە، ئەو عەسرە، ئەو رۆژە
کە مەیدانی جریدبازی لە دەوری کانی ئاسکان بوو
بە زەڕبی حەملەیە بەغدای تەسخیر کردو تێیهەڵدا
سولەیمانی زەمان راستت دەوێ باوکی سولەیمان بوو
عەرەب ئینکاری فەزڵی ئێوە ناکەم، ئەفزەڵن ئەمما
سەلاحەددین کە دنیای گرت، لە زومرەی کوردی بابان بوو
عومومی شەهرباران و سەلاتینی فەرەنگستان
لە رەعبی سەتوەتی ئەو شێرەدا گشتی هەراسان بوو
قوبوری پڕ لە نووری ئالی بابان پڕ لە رەحمەت بێ
کە بارانی کەفی ئیحسانیان وەک هەوری نیسان بوو
کە عەبدوڵلا پاشا لەشکری والی سنەی شر کرد
Top