"باهەر کچێکی ئێزدی بڵێت من کچی کوردستانم هێمای شەرەف و بەرخودانم"

گرنگترین بابەت کە سەرۆک بارزانی، ئاماژەی پێدا ئەوەبوو کە شەنگال ناکەوێت، ئەوانەی هێرشیان کردە سەر شنگال و ئەوانەشی دەستیان لە کارەساتی شەنگال هەبوو دەبێت ڕووبەڕووی سزابکرێنەوە، ئێستا لەسەر دەستی هێزی پێشمەرگەی کوردستان ڕۆژانە تۆلە لەداعش دەکرێتەوە، ئەوانەشی بەکرێگراوی ئەو رێکخراوەن دەبینرێت چۆن لەلاین دەزگا ئەمنییەکانەوە دەستگیردەکرێن، لە ڕۆژی ئازادکردنەوەی شنگال لەسەر دەستی سەرۆک بارزانی، پەیامێک درایە داعش و هاوشێوەکانی کە جارێکی دیکە بیر لە هێرشکردنە سەر کوردستان نەکەنەوە، لەو رۆژەدا بارزانی ئەفسانەی داعشی تێکشاند کە هەموو جیهانی بەخۆیەوە سەر قاڵکردووە، بارزانی ئازادکردنەوەی شەنگالی کردە گوڵی سوری سەر پرچی کچانی شەنگال و پەیامێکی بەهەموو جیهاندا کە "باهەر کچێکی ئێزدی بڵێت من کچی کوردستانم هێمای شەرەف و بەرخودانم"، لەم ڕۆژە ڕەشەدا پەیامی خەڵکی کوردستان و شەنگالییەکان دووپاتکردنەوەی ژیانێکی تازە و بونیاد نانەوەی شنگالە کە بەهۆی کەم تەرخەمی حکوومەتی عێراق و کاربەدەستانی عێراق ڕووبەڕووی چەندین کارەساتی گەورە بوونەتەوە.
ئێستا کاتی پرسیاری جددیە کە هۆکار چی بوو داعش هێرشی کردە سەر شەنگال و بۆچی شەنگال بە ئامانج گیرا؟ ئەم پرسیار سیارە دەبێت وەڵامی بدرێتەوە کە تائێستا نازانرێت هۆکارەکەی چی بوو، لەهەمان کاتدا دەبێت کاتی ئەوە هاتبێت کە ئەوانەی هۆکار بوون بۆ بەدەستەوە دانی موسڵ ڕووبەڕووی دادگا بکرێنەوە، چونکە بەسەر هاتنی کارەساتی شەنگال دەرئەنجامی ئەو شکستەی سوپای عێراقە کە بەفەرماندەیی نوری مالیکی و دارودەستەکەی لە عێراق کارەسات بەسەر عێراقدا هات یەک لەسەر سێی خاکی عێراق کەوتە دەست داعش.
لێرەوە پەیامی تازەی شەنگالیەکان ئەوەیە کە جارێکی دیکە سەرکەوتنی شەنگال و پێشمەرگە دەکرێتە قردێلە سوری سەری کچانی شەنگال و موژەدیە سەرکەوتنی یەکجاری رادەیەگەنرێت.
Top