دژەتیرۆری یەکێتی هەولێری پاراست

دژەتیرۆری یەکێتی هەولێری پاراست
ئەو ناونیشانەی سەرەوە قسەی قوباد تاڵەبانی جێگری سەرۆک وزیرانی هەرێمی کوردستانە کە لە ڕێوڕەسمی مەشقی دژە تیرۆری یەکیتی گووتی، من لەوباوەڕە دانەبووم هەرگیز تاڵەبانی قسەی وابکا، چونکە دڵنیام بەر لەهەمووکەس خۆی باوەڕی بەو قسەیە نییە، چ جای ئەوانەی لەوکاتە گوێیان بۆ شل کردبوو.

ئەگەر ئەو گوتەیەی تاڵەبانی لای منداڵێکیش باس بکەیت قاقا بەدیارتەوە پێ دەکەنێ، دەبوایە قوباد تاڵەبانی هەرگیز قسەی وانەکات، ئەوە نەک تەنها لەمزداقیەت و کەسێتی خۆی هێناییە خوار، بگرە هیچ قیمەتێکیشی هەم بۆخۆی و هەم بۆ حزبەکەی لەلای ئەمریکا و هاوپەیمانەکانی ناهێڵێتەوە، ئەوە سەرباری ئەوەی ئەوجۆرە گوتنانە لەنێو وتاری ڕەسمی بەرپرسێکی باڵای حکومەتدا ئەوپەڕی سوکایەتییە بەخۆێنی شەهیدان و گیان فیدایی پێشمەرگە، باسکردن لەوەی دژە تیرۆری یەکێتی نەیهێشت هەولێر بکەوێتە دەست داعش هیچ مەنتق و ئەقڵێک قەبووڵی ناکات و جگە لە درۆیەکی گەورەش شتێکی دیکەنییە.

بۆیە پێویستە قوباد تاڵەبانی وەک چۆن لە ڕێوڕەسمی مەشقی دژە تیرۆری یەکیتی بە دەنگێکی بەرز ئاوهای گووت، ئاوهاش بەهەمان دەنگی بەرز داوای لێبوردن لە بنەماڵەی شەهیدان و گیان فیدایی پێشمەرگە بکات، دەنا هیچ کات هەموو ئەوانەی قوربانیان بۆ پاراستنی هەولێر داوە لێی خۆش نابن.
Top