لەپێناو لایكدا

لەپێناو لایكدا
لەجیاتی كاك مەسعود بامە وام دەكرد و وام نەدەكرد...
لەجیاتی خەڵكبوون نوێترین داهێنانی بەشێك لە بەناو میدیاكارە ئەهلییەكانی زۆنی سەوزە بۆ ئەوەی بتوانن باشتر جنێو بدەن و سووكایەتی بە خەڵك بكەن.
ئەو بەڕێزانە كە تا بینەقاقا حزبین و بۆ ساتێك نەچوونەتە بەرگی ڕۆژنامەنووسی پڕۆفشنال و بێلایەن مەكینەی، هۆنینەوەی چەواشە و درۆ و كولتووری بێڕێزین. هەر ئەوانن بە هاشوهوش و جنێو و عەبەسیخوازییان سەریان لە مامۆستاكانیشیان شێوانووە. هەر كات تروسكایەك بۆ حەلی گرفتەكان دەركەوتووە خێرا كەوتوونەتە خۆو و لەپێناو لایكدا بە داهێنانێكی تر و ڕێگەی تر زەینی مورشیدەكانیان ئاڵۆزتر دەكەن، ڕەشبینیان دەكەن و دەبنە ڕێگر لەوەی ببنە خاوەن شانازی.
سەیر بكەن ئەم بەڕێزانە بۆ یەك چركەساتیش ئاسایی نین، هەرگیز خۆیان نین، هەمیشە ئەوانی ترن، هەردەم لەجیاتین... ئالەت و ڕۆبۆتی جنێودانن. لە جەهل و ڕقی كوێرانەدا وا ونبوون تەنیا لە سووكایەتی و جنێو و بێڕێزیدا خۆیان دەبیننەوە،....
Top