قه‌ره‌واشه‌كانی ئاغای مالیكی بۆ وادەکەن

قه‌ره‌واشه‌كانی ئاغای مالیكی بۆ وادەکەن
ئاغای مالیكی به‌خۆت له‌ ئێمه‌مانان زێترده‌زانی ومردیه‌كانی ناو قه‌برستانیش ده‌زانن، لێره‌و له‌ به‌غداش كورسیه‌كه‌ت شه‌رعیه‌تی له‌ ده‌ستدایه‌و چه‌ند ساڵێكه‌ تۆی بڕایته‌وه‌، به‌ڵام چانسی تۆیە هه‌ندێك مه‌راق و فرچه‌كیان به‌ وه‌ره‌قه‌ی سوتاو گرتیه‌و وه‌كی دۆنكیشۆت حه‌ز ده‌كه‌ن گه‌مه‌ به‌ كه‌ره‌سته‌ی ئێكسپایه‌ر بكه‌ن....... ئیدی ئه‌وه‌ زۆر جێگای مشت و مڕی ئه‌م باسه‌ی منیش نابێت، به‌ڵام کاتێک که‌ ده‌بینم پلانه‌که‌ت لێرە به‌ ڕێوه‌ ده‌چێت، ئه‌وجار ده‌بێته‌ کێشه‌ی منیش و هه‌موو دڵسۆزێکی کوردیش که‌ دڵی بۆ ئه‌و نه‌ته‌وه‌یه‌ ده‌سوتێت بێ ده‌نگ نه‌بێ، مه‌رامه‌ ئیبلیسییه‌كانت كه‌شفن!، مه‌گه‌ر ته‌نها ده‌روێشی دۆنكیشۆته‌كان دركی پێ نه‌كه‌ن، ئه‌گه‌ر نا، وه‌ك دكتۆره‌كه‌ی لای خۆمان ده‌لێ: ((قووته‌ گۆپال....هه‌سته‌وه‌ چاوت لێم زه‌ق بكه‌وه‌))، ئه‌توش اغای مالیكی حه‌دت نییه‌ چاوت لێم زه‌ق بكه‌یته‌وه‌و حه‌دیشت نییه‌ جارێكی تر
چاو ببڕیته‌وه‌ که‌رکوک،خورماتوو، خانه‌قین ووو كه‌ پێشمه‌رگه‌ به‌ خوێنی خۆی ئازادی كردوون...چونكه‌ تۆ له‌و په‌ڕی دیكتاتۆری و ده‌سه‌ڵاتداری دابووی ئه‌و به‌رده‌ت پێ هه‌ڵنه‌گیرا، ئێستاش له‌وپه‌ڕی زه‌لیلی خۆتدای پێم ناڵێی چۆن ئه‌وه‌ت پێ هه‌ڵده‌گیرێ ....؟!!
Top