رك وكینه به‌م ئه‌ندازه قێزه‌ونه‌ش..!!
July 24, 2016
وتار و بیروڕا
بارزان مه‌حمود گه‌نجێكی به‌هه‌ڵوێستی شاری كه‌ركوك بوو خواستی له‌وه‌دا ئاوێته بوو كه به‌یانیه‌ك چاو هه‌ڵبهێنێت وكوردستان سه‌ربه‌خۆوكه‌ركوك له‌ئامێزی ئیداره‌ی كوردستان دا بێت ،كه‌چی جه‌لاده داخ له‌دڵه‌كان ئاستی دڵره‌شی وكینه وركیان به‌ئه‌ندازه‌یه‌ك بوو ته‌نانه‌ت ئه‌وه‌شیان پێ ره‌وانه‌بینی له‌سه‌رجه‌سته‌ی خۆی عه‌شقی رێبازێكی مه‌زن بنه‌خشێنێ .
تیرۆركردنی بارزان مه‌حمود به‌وهه‌موو وه‌حشیه‌ت وهه‌مه‌جیه‌ته‌وه ئه‌مانباته‌وه سه‌ر ئه‌ودێره‌ی كه‌بێده‌نگبوون له‌ئاستی ئه‌م تاوانه شكاندندنی هه‌ژموون وزاری ئازادی راده‌برینه.
لێره‌وه‌را ده‌كرێت خوێندنه‌وه‌یه‌كی دی بۆ مه‌رگی پر له‌فۆبیاوتۆقێنه‌ری ئه‌م هاونیشتیمانیه بكه‌ینه‌وه ئه‌وكاته‌ی رێگری له‌ویستی تاك ده‌گاته ئه‌و ئاسته‌ی ره‌وتی ركخوازی ودوژمنانی ئازادی گیانی مرۆڤ زه‌وت ده‌كه‌ن ته‌نانه‌ت له‌سه‌ر ئه‌وه‌ی ویستی خۆی بنه‌خشێنێت.
ئه‌وتیرۆرسته فاشیانه‌ی گه‌نجێك له كه‌ركوك ته‌نها له‌سه‌ر عه‌شقی بۆ ره‌وتی سه‌ربه‌خۆیی تیرۆرده‌كه‌ن دركیان به‌وه‌نه‌كردووه كه‌رێی خه‌باتی دوورودرێژ به‌جه‌ساره‌ت خامۆش نابێته‌وه به‌ڵكو پێچه‌وانه‌كه‌ی راسته .
كورد راستی ووتوه په‌تی سته‌م له‌ئه‌ستوری دا ده‌قرتێت ئاخر خۆ هه‌رپرۆتۆستۆ كردنی ئه‌م كرده تیرۆرستیه به‌ته‌نیا نامێنێته‌وه ،سه‌ره‌نجام گورزی كه‌مه‌ركشێن به‌رتیرۆستان ده‌كه‌وێـت .
ركخوازوكینه له‌دڵه‌كان هێند قێزه‌ونن كه‌به‌ناوهێناینان مرۆڤ ده‌گاته ئاستی هێڵنجدان لێ تێكۆشه‌ران رێی دوورودرێژی خه‌بات له‌پێناوی سه‌ربه‌خۆی به‌خوێنی خۆیان ده‌نوسنه‌وه .
بارزان مه‌حمود به‌خوێنی به‌ناهه‌ق رژاوی سه‌ربورده‌ی شكستی تیرۆرستانی بۆ به‌یان كردین راستیه‌كی ساغكرده‌وه كه تاڵه مویه‌ك جیاوازی له‌نێوان ركخواز وتیرۆرستان دا نیه درود بۆگیانی پاكی شه‌هید بارزان مه‌حمود ..