ڕاگەیاندنی ڕوو داماڵدراو

ڕاگەیاندنی ڕوو داماڵدراو
بەشێک لەمیدیای ئاڕاستەکراو بۆ داشۆرین، کەلای ئێمە دەستیان کەشفەو دەزانین کێ و لە کوێوێشەوە فەرمانیان پێدەکرێت، بەوپەڕی بێ ئەخلاقی کاری ڕۆژنامەوانییە مەهام و کاریان جنێوفرۆشی و گاڵتەپێكردن و لەكەداركردنی خەڵکی پارتییە، ئەو کەسانەی لەوجۆرە میدیایانە کاردەکەن لەپەنا پەردەی سەربەخۆبون و ئەهلی بوون بەهەموو چەشنێک قەڵەمەکانیان خستۆتە خزمەتی داشۆرین و جنێودان بە لایەنگران و ئەندامان و بەرپرسانی ئەوحزبە.

بەشێک لەوانە لەم یەک دوو ڕۆژەدا هەواڵێکیان لەسەر دەستگیرکردنی بەرپرسێکی سەربازی پارتی دیموکراتی کوردستان لە سنوری قەزای پێنجوێن بەوپەڕی بێحورمەتی و بێ ڕەوشتیەوە بڵاو کردۆتەوە، کە هیچ قیەم و ئەخلاقێکی کاری ڕۆژنامەنووسی بەخۆی ناگرێت، ئەو هەواڵەیان بەشێوەیەک دروستکردووە کە ئەگەر لەهەر شوێنێکی تری غەیری زۆنی سەوز بێت، ئەوا ئەنجامدەرانی بە توندترین شێوە سزا دەدرێن.

ئەو ڕاگەیاندنە کەجۆرێکە لە ڕاگەیاندنی ڕوو داماڵدراو، هەمووکات بەوپەڕێ بێ بنەمایی ئەخلاقی، پارتی و لایەنگرانی پارتی دادەشۆرێ، چەندین ساڵە لەزۆنی سەوز بەناوی ئازادی ڕادەربڕین و ئازادی ڕۆژنامەوانییەوە ئەوجۆرە میدیا قیزەوەنانە بەمەبەستی کەمکردنەوە لەهێزو هەیبەتی گەورەیی پارتی سێرەیان لە کادیرو لایەنگرو بەرپرسانی پارتی گرتووە، بەڵام هەمیشە پارتی و بارزانی ڕۆژ دوای ڕۆژ بەم هێرشانە بەهێزتربوونە.
Top