سیخوڕەکانی پارتی و میت

سیخوڕەکانی پارتی و میت
بڵاوکردنەوەی ناسنامە و پاسەوپۆرتی خەڵکانێک لە میدیاکانی پەکەکەو یەکێتی و گۆڕان کەگوایە ئەوانە سیخوڕی پارتی و تورکیان و بەشێک لەو سیخوڕانەش لەلایەن پەکەکەوە دەستگیرکراون، جگە لەدرۆیەکی شاخدار شتێکی ترنییە، ئەوانەی وێنەی ناسنامەکانیان بڵاو کراوەتەوە ستافی کاری کونسلخانەی تورکیان و پارساڵ لە مانگی (٩)دا بەمەبەستی هەندێک کاری تایبەت بەخۆیان میوانی کۆمپانیای (کالایار گروپ) بوونە لەشاری سلێمانی و لەهوتێل (رامادا) ماونەتەوە، هەر لەو ئوتێلەشدا دەزگایی زانیاریی یەکێتی کۆپی ناسنامە و پاسەوپۆرتەکانیان وەرگرتووەو داویانە بە پەکەکەو ئێستاش واوێنایانکردووە کە ئەوانە تۆڕێکی گەورەی سیخوڕی پاراستنی پارتی و میتی تورکیان. دەنا ئەوانە نەسیخوڕن نە پەیوەندیشیان بەوکارەوە هەیەو نە دەستگیریش کراون.

دروستکردنی سیخوڕ لەنێو هێزو لایەنە سیاسیەکان کاری ئەوکەسانەیە کە سیناریۆیی قێزەوەنی لەم شێوەیە دادەڕێژن بۆ بەلاڕیبردن و چەواشەکردنی هاوڵاتیان و ناشیرین کردنی ڕکابەرەکانیان.

ئەوەی من باسی دەکەم بەڵگەیە و زانیاریی دروستەو هیچ گومانی نییە، ئەو پیلان و بەرنامەڕێژیەی ئەو جۆرە سیناریۆیە لەچوارچێوەی ئەو کۆبوونەوەیە سەرچاوەیەی گرتووە کەبەرلەماوەیەک نەوشێروان مستەفای ڕێکخەری گۆڕان لەگەڵ بەشێک لە بەرپرسانی راگەیاندنی یەکێتی و گۆڕان، بڕیاریدا هەردوولا ژووریکی هاوبەشی راگەیاندن دامەزرێنن و بە هەماهەنگی یەکتر لەگەڵ پەکەکە کاربکەن بۆ لێدان لەپارتی و بارزانی. لەو کۆبوونەوەییەی نەوشیروان و سەرانی ڕاگەیاندنی حزبە هاوپەیمانەکانی باسی ئەوەش کراوە هەوڵەکانیان بخەنەگەڕ بۆ دانانی سنوورێک بۆهەیمەنەی پارتی بە سەر ڕای گشتی و بەتاڵکردنی کارتی ریفراندۆم و سەربەخۆیی لە دەست بارزانی و ئەو پرسە نیشتیمانیە گرنگە لەڕێگەی ڕاگەیاندنەکانیان وا نیشان بدەن کە بارزانی پێچەوانەی بانگەشەکانی هیچ پلان و نیازێکی بۆ سەربەخۆیی نیە، ئەوەی باسیش دەکرێت تەنها قسەیە و هیچی تر.

دەستی ئێوە دەمێکە بۆ ئەوجۆرە کارانەن لای ئێمە ئاشکرایەو بەوجۆرە سیناریۆو پیلانەگێڕییە شکستخواردوانەشتان نەئێوەو نە ئاغاکانتان ناتوان ببنە ڕێگری بەردەم کاروانی هەنگاونانی کورد بۆ سەربەخۆیی.
Top